حوزه‌یران 13, 2008
ئه‌و شتانه‌ی که بێزارت ده‌کات، بیکه به ڕا‌هێنان !
له ڕێنماییه‌کانی عه‌بدوڵا تۆفیق
هه‌ندێ شت هه‌یه ئه‌گه‌ر ڕوبدات زۆربه‌مان په‌ست و توڕه ده‌کات، بۆنمونه له کاتێکدا که داتاکه‌ت/ کۆمپیوته‌ره‌که‌ت تێکده‌چێت. لێره‌دا من ده‌مه‌وێت که سێ باری جیاوازتان بده‌مێ که له‌وێدا ده‌توانیت به‌هۆی خۆ ئاماده‌کردنی به‌هێزکردنی ده‌روونییه‌وه ده‌توانیت زاڵبیت به‌سه‌ریاندا.
1.له‌کاتێکدا تۆ له‌ڕیزێکدا وه‌ستاویت به‌ڵام ڕیزه‌که یه‌کجاربه‌هێواشی ده‌ڕوات، تۆش زۆرت په‌له‌یه.ئه‌وانه‌ی که‌له پێش تۆوه وه‌ستاون له‌وه‌ناچێ هیچ په‌له‌یه‌کیان بێت. تۆده‌ست به‌جێ بیرله‌وه‌ده‌که‌یته‌وه که تۆ ده‌تتوانی له‌و ڕیزه‌ی ئه‌ولاتره‌وه ڕیزت بگرتایه له‌به‌رئه‌وه‌ی خێراترده‌ڕوات وه‌ئه‌م ڕیزه‌یانت
به‌هه‌ڵه هه‌ڵبژارد.
2. له‌ناو پاسێکدا، شه‌مه‌نده‌فه‌رێکدا یان هه‌رشوێنێکی تردابیت تۆ دانیشتویت و ده‌ته‌وێت پشویه‌ك بده‌یت به ڕۆح و جه‌سته‌ت، زه‌نگی ته‌له‌فونی که‌سێك دێت به‌به‌رزی و زیاتر له خوله‌کێك لێده‌دات بێئه‌وه‌ی که‌سه‌که وه‌ڵام بداته‌وه). له پاشاندا که وه‌ڵام ده‌داته‌وه به‌به‌رزی قسه‌ده‌کات و زۆرناڕه‌حه‌تت
ده‌کات.
3. شه‌وه‌و دره‌نگه ده‌ته‌وێت بخه‌ویت یان سه‌یری فلیمێکی خۆش بکه‌یت له ته‌له‌فزێۆندا، له‌و کاته‌دا دراوسێیه‌کتان ئاهه‌نگیه‌تی یان ده‌نگه‌ده‌نگ و ژاوه‌ژاو دێت به‌هۆی کرێکاره‌کانه‌وه که له نزیک ماڵه‌که‌ته‌وه کارده‌که‌ن که ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی شێواندنی پشوه‌که‌ت.ئه‌توانرێت بۆ هه‌ر یه‌ك له‌مانه ئه‌و شیکردنه‌وه‌یه‌ت هه‌بێت که ئه‌و که‌سانه که‌می له ڕێزیاندا هه‌یه ئه‌وان ئه‌وه پیشان ئه‌ده‌ن به‌رامبه‌ر به‌تۆو کاته‌کانی پشوی تۆ. ئه‌مه بارێکی ناخۆشه و زۆربه‌مان توڕه‌ده‌کات. ئێمه به شێوه‌یه‌کی گشتی به سێ شت ناڕه‌حه‌ت ده‌بین که ئه‌وانیش ( گه‌مژه‌یی، ڕه‌زیلی، لوت به‌رزی). له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مانه بۆیان هه‌یه که ساته خۆشه‌کانی ژیانمان لێ تێکبده‌ن له هاوسه‌نگی و هارمۆنیدا. بۆیه هۆکارت هه‌یه که باشتر خۆت ئاماده‌بکه‌یت بۆ ئه‌م جۆره بارانه به‌هۆی ڕاهێنانی به‌هێزکردنی ده‌روونته‌وه.
به‌م شێوه‌یه بکه/
- له‌کاتێکدا که له خاوترین ڕیزدا وه‌ستاویت،ئه‌مه وه‌کو کاتێکی باش سه‌یربکه بۆئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری سترێس/گرژبوونی ده‌روونی ببیته‌وه تیایدا.له‌وکاته‌دا که له‌ڕیزدا وه‌ستاوی،بڵێ ئێستا کاتێکی باش و له باره بۆفڕێدانی کورته نامه‌کۆنه‌کانی ناو ته‌له‌فۆنکه‌م، تۆ ئه‌توانی بکه‌ویته ده‌ریای خه‌یاله‌وه‌و بیربکه‌یته‌وه له‌وه‌ی که چۆن ده‌توانی به شێوه‌یه‌کی باش ڕۆڵت هه‌بێت له ژیاندا‌و کاربکه‌یته سه‌ر ده‌وروبه‌رت. ده‌توانیت ئه‌م ماوه‌یه به ڕاهێنانێك بزانیت بۆ ئارام گرتن. کاتێك که یه‌کێك به مۆبایله‌که‌ی به‌رزقسه ده‌کات،ده‌توانیت هه‌ڵبژارده‌یه‌ك بکه‌یت- که بوێرانه پێی بڵێی که که‌مێك ده‌نگی نزم بکاته‌وه. ئه‌گه‌ر ناته‌وێ ئه‌مه بکه‌یت ئه‌وا ده‌توانیت ئه‌مه به‌هه‌ل وه‌ربگریت و بیکه‌یت به‌ڕاهێنانێك که ئه‌م جۆره ڕه‌فتارانه ده‌روونت نه‌شێوێنێ وپه‌ست نه‌بیت، ئه‌ویش له ڕێگه‌ی ئه‌وه‌ی که ئه‌و ده‌نگه به‌رزه له مێشکت‌دا نه‌هێڵی ودووری بخه‌یته‌وه به‌هۆی بیرکردنه‌وه‌ته‌وه بۆ شتێکی تر. ده‌شتوانیت ئه‌و باره بخه‌یته بارێکی سه‌رسوڕمانه‌وه که هێشتا ئێمه‌ی مرۆڤ واده‌زانین که ده‌بێت به ده‌نگی به‌رزو هاوارکردنه‌وه قسه‌بکه‌ین له مۆبایلدا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی له‌گه‌ڵی قسه ده‌که‌ین باش گوێی لێمان بێت.
- کاتێك که یه‌کێك ئاهه‌نگیه‌تی یان ته‌ق وهوڕی کارکردن دێت له شه‌وێکی دره‌نگدا، ده‌توانیت ئه‌وه‌هه‌ڵبژێریت که ناڕه‌زایی خۆتیان پێی بڵێی. یان ده‌توانیت بیربکه‌یته‌وه (ئه‌مه ڕاهێنانێکی باشه بۆ من). ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌بێته ڕێگرم و بتوانم به‌بێ بێزاربوون بخه‌وم یان سه‌یری ئه‌و فلیمه بکه‌م، ئیترئه‌بێ بۆ دڵنیانه‌بم و بێخه‌م نه‌بم که له داهاتوداهیچ شتێك نه‌توانێ بێزارم بکات.
له‌وانه‌یه که تۆش هه‌ندێ شتی تایبه‌ت به‌خۆتت هه‌بێت که بێزارت بکات، هه‌ر له‌وه‌ی که قسه ده‌که‌یت به‌ڵام گوێت لێناگیرێت، یان که‌سی ڕه‌زیل و دڵپیس هه‌بن به‌ده‌ورته‌وه که کاری خراپت تێبکه‌ن….تاد. ئه‌مانه هه‌موو به ڕا‌هێنان بزانه‌و بیرکردنه‌وه‌یه‌کی ساغیان بۆ بدۆزه‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هیچ له‌م ڕوداوانه ڕۆژه‌که‌ت لێ تێك نه‌دات.
هیچ شتێك نیه که هه‌میشه به‌کاربێت به‌باشی، به‌ڵام هه‌موو جار شتێك هه‌یه که کاربکات و نرخی زێڕین بێت بۆت. که‌وابوو له داهاتوودا ئه‌گه‌ر که‌سێك زویری کردیت به هه‌ڵسوکه‌وتی به‌رامبه‌رت ده‌توانیت ده‌ست به‌جێ ئه‌و بیزاریه بگۆڕیت به ڕاهێنانێك بۆ به‌هێزکردنی ده‌روونی خۆت.
لەهاوپۆلی: وه‌رزشی ده‌روونی
« پێگه‌ی مناڵ له‌ناو خێزانی گه‌وره سالاری کوردی‌دا | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | پیرۆزبایی ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی بۆ به‌ڕێز کاک ئاسۆ بیاره‌یی »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
