ئه‌پریل 23, 2008
به‌م شێوه‌یه ده‌توانیت ئه‌رکێکی ناخۆش ئه‌نجام بده‌یت
نووسینی : عه‌بدوڵا تۆفیق
سوید
به‌داخه‌وه که‌ئێمه ناتوانین هه‌میشه به ئازادانه ئه‌رکه‌کانی سه‌ر کارمان هه‌ڵبژێرین، ئه‌گینا
ئاسانترین و خۆشترین کارمان هه‌ڵده‌بژارد. زۆرجار ئه‌رکێکمان پێڕاده‌سپێرێت که ده‌بێت
به‌ئه‌نجامی بگه‌یه‌نین به‌ڵام ئێمه هیچ مه‌یل و ئاره‌زویه‌کمان نیه له هه‌ڵسوڕاندنی ئه‌و ئه‌رکه‌دا
له‌به‌ر ناخۆشی ناوه‌رۆکی کاره‌که.
که‌وابوو ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌رکێکی ناخۆشت بوو به تووشه‌وه‌و که مه‌رجیشبێت له‌سه‌رت بۆ
به ئه‌نجامدانی ده‌توانی به‌م شیوه‌یه بکه‌یت…
له‌به‌رئه‌وه‌ی که تۆ سوری له‌سه‌رئه‌وه‌ی که هه‌رده‌بێت ئه‌وشتانه به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نیت
که تۆ خوازیاریتی له ژیانتا، تۆ سێ ڕێگات هه‌یه..
1. ئه‌رکه‌که‌ت جێبه‌جێ مه‌که، وازی لێبهێنه.
2. ئه‌رکه‌که‌ت بده به‌یه‌کێکیتر، یه‌کێک که ئه‌وکاره‌ی پێخۆشتره.
3. بۆچونی خۆت به‌رامبه‌ر به ئه‌رکه‌که بگۆره.
ئه‌گه‌ر تۆ خاڵی سێیه‌میانت هه‌ڵبژارد ئه‌واهێشتا تۆ ئه‌ته‌وێ که ئه‌رکه‌که‌ت جێبه‌جێ بکه‌یت.
به‌ڵام لیره‌دا ئه‌وه گرنگه که تۆ هه‌ندێ شێوازی باش بدۆزیته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تۆ ئه‌رکه‌که‌ت به
شیوه‌یه‌کی جیاوازتر‌و خۆشتر جیێبه‌جێ بکه‌یت، که مانایه‌ك بدات به ڕۆژه که‌ت و پاش
ته‌واوبونی کاره‌که‌ت هه‌ست بکه‌یت که تۆ سه‌رکه‌وتوانه کاره‌که‌ت ئه‌نجامداوه.
- شتێکی خۆشتر بکه له‌و کاته‌دا که ئه‌رکه‌که‌ت جێبه‌جێ ده‌که‌یت، بۆ نمونه.. گوێ له و
مۆسیقا‌و گورانیانه بگره که هه‌ڵبژارده‌ی خۆتن، له ژیر لێوه‌وه فیکه لیبده یان له کاتی
قاوه و چا خواردنه‌وه‌دا کاره‌که‌ت ڕاپه‌ڕێنه ئه‌گه‌ر ماوه‌ی ئه‌وه‌ت هه‌بوو له‌سه‌ر کاره‌که‌ت.
- بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌رکه‌کانی سه‌رکاره‌که‌ت به شێوه‌یه‌کی باشتر‌و خۆشتر به ئه‌نجام بگه‌یه‌نیت
ده‌توانیت کورته ئامانج/ ئامانجی کورت خایان دابنێی، بۆ نمونه له ڕێگه‌ی کاتژمێره‌وه که
په‌یمان بده‌یت به‌خۆت که له ماوه‌یه‌کی دیاریکراودا ئه‌و کاره‌ت به‌ئه‌نجام گه‌یاندبێت.
ئه‌مه‌ش پێشبڕکێیه‌کی باش له‌گه‌ڵ خودی خۆتدا دروست ده‌کات و توانای خۆتت بۆده‌رده‌خات.
- به‌خشیشی خۆت بکه دوای به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌رکه‌کانت به (قاوه‌یه‌ك، پشوویه‌کی باش،
پیاسه‌یه‌ك له پارکێکدا یان ووشه‌ی باش بڵێی به‌خۆت وه‌کو.. من زیره‌کم، خاوه‌نی وزه‌یه‌کی
باش و گه‌وره‌م، من به توانام…..تاد). داهێنه‌ربه‌و ڕێگایتر بدۆزه‌ره‌وه بۆ هه‌ر ئه‌رکێکی
ناخۆش که دێته به‌رده‌مت و پێویسته جێبه‌جێیان بکه‌یت.
که‌وابوو له پێناو مانه‌وه‌ماندا له سه‌ر کاره‌که‌مان و پاشانیش بۆ باشتر خۆشی وه‌رگرتن له
کاتی کارکردنمان و شوێنی کاره‌که‌مان پێویستمان به‌وه هه‌یه که به خۆشیه‌وه هه‌ر ئه‌رکێکمان
که‌وته به‌رده‌م ڕێگایه‌کی تاقیکراوه یان نوێ بدۆزینه‌وه بۆ به ئه‌نجامدانی ئه‌رکه‌کانمان.
ده‌زانین که کارکردن یه‌کێکه له خاڵه گرنگه‌کانی گه‌شه‌کردنی که‌سایه‌تیمان بۆیه زۆر گرنگه
هه‌موو ڕێگایه‌کی باش بگرینه‌به‌ر بۆ هه‌ستکردن به‌و گه‌شه‌کردنه که کامڵبونمان پێکده‌هێنێت.
سه‌رکه‌وتوبن
عه‌بدوڵا تۆفیق/ پسپۆڕی ڕاهێنانه ده‌روونیه‌کان/ سوید
www.warzshidaruni.com
لەهاوپۆلی: وه‌رزشی ده‌روونی
« خوان 1 ده‌قێک وشکتر له‌گه‌ڵای پاییز له‌پێناو ته‌ڕی گه‌ڵای به‌هاردا | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | یاسایه‌کی نوێ دژی خیانه‌تی هاوسه‌ری »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
