نوێترین ١٠ بابەت

هاوپۆلەکان

ئەرشیف

گەڕان لەماڵپەڕ

چوونه‌ژووره‌وه‌




دواهەمین ١٠ بۆچوون

دراوسێکان

رۆحانییه‌ت بۆچی ؟

ئه‌پریل 15, 2008

images62.jpgڕۆحانیەت بۆچى ؟
نووسینی ، یۆگی : هاوبیر کامه‌ران
مامۆستای کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ری یۆگا / سلێمانی

کاتێک مرۆڤێک لە ژیانى کەمو کوڕى خۆى دەڕوانێت و دەبینێ نەزانراوێک ، ونێک ، نادیارێک هەیە و ئەمیش ئاسودەنابێت تا ئەو نەزانراوە نەزانێت و ئەو ونە کەشف نەکات و ئەو نادیارە نەبینێ و لەمس نەکات .
رۆحانیەت واتە کەشفى نادیار . واتە گەیشتن بەو شتەى کە رۆژانە ناتوانین بەشێوەیەکى ئاسایى و وەک ئەم مرۆڤە ئاساییە دەرکى بکەین . هەرچەند دواجار هەر ئەم مرۆڤەیە کە دەبێتە رۆحانى و کەشفى نادیار دەکات .
بەمانایەکى تر رۆحانیەت تەنها پەرستنى خودا نیە بەو شێوەیەى کە هەندێکمان بیرى لێدەکەینەوە ، کەشف کردنى نەزانراو نیە وەک چۆن نەزانراوى سەلمێنراوێکى بیرکارى کەشف دەکرێت ، بەڵکو رۆحانیەت واتە گەیشتن بەو هاوسەنگیەى کە ئێمەى مرۆڤ وا لێدەکات وردە وردە بەرەو باڵابون بڕۆین و بگەینەوە شێوە راستەقینەکەى خۆمان کە شێوەیەکى بەرزو شادو بێ سنورە . بۆ گەیشتن بەم ئەزمونە پیرۆزە کە ئەزمونى کەشف کردنى ئەو هەقیقەتە ونەیە کە مرۆڤ بە هەزاران ساڵە وێڵیەتى ، پێویست دەکات بە هەزاران ژیان و بەهەزاران ساڵ هەوڵبدەین ، پێویستە خوێنى ئەقڵمان ببێتە ئاوى ژیانى خۆشەویستى و تا دوا هەناسەى ئیگۆمان دەستبەردارى هەوڵ و کۆششە رۆحانیەکانمان نەبین . پێویستە ئیگۆ لەناوبەرین و دڵمان بۆ خۆشەویستى ئەو هەقیقەتە بکەینە مەنزڵێکى ئامادەى وەها کە هەقیقەت پێى رازى بێت و بێتە ناویەوە . کاتێک زانینێک دێتە دڵى تۆوە کە هەمو زانینە سنوردارەکانى دیکە خامۆش بوبێت و لەتۆدا تەنیا خامۆشى و خامۆشى و خامۆشى مابێتەوە . بێگومان خامۆشى پێویستى بەوەیە کە مرۆڤە گرگنەکەى ناومان بێ دەنگ بکەین ، ئەو مرۆڤەى کە دەمێک دەلێت من هەقیقەتم و دەمێک دەڵێت خودا هەقیقەتە ، جارێک دەڵێت بون هەقیقەتەو جارێک دەڵێت نەبون هەقیقەت ، و بەهیچ یەک لەم وەڵامانەش سەبورى دڵى نایەت ! دەبێت ئەو مرۆڤە گرگنە بچوکەى ناومان فێرى ئەدەب بکەین کە جێگەى خۆى بدات بە هەقیقەت و بلێت با هەقیقەت لە شوێنەکەى “من” دابنیشێت وەک چۆن لە پاسێکدا مندالێک بۆ پیرەپیاوێکى پڕ حیکمەت شوێنەکەى خۆى چۆڵدەکات و دەلێت “فەرموو لەبرى من تۆ دابنیشە تا ئەو رێگەیەى ماوە من لە حزورتابم و هەستت پێ بکەم” ، ئیدى ئەوکات منداڵە بچوکەکە بەپێوە دەوەستێت و پیاوە داناکەى ناومان ، واتە هەقیقەت لێى دەروانێت و بەدەمیەوە پێدەکەنێت . رۆحانیەت واتە بزەى پیرەپیاوێکى دانا بۆ منداڵەکەى ناومان و دڵخۆش بونى ئەو منداڵە بەو بزەیە. هەربۆیە ئەوانەى دەگەنە هەقیقەت دەگەنە شادى و سرورى هەتاهەتایى و تا سەرى مەنزڵ بە پێکەنین دەبەنە سەر و ئازاد دەبن لە خەم و خەفەت .
گەر دەپرسن بۆچى هەوڵبدەین بۆ گەیشتن بە هەقیقەت لەکاتێکدا هەموان دەگەین بە هەقیقەت ، یان گەر دەپرسن رۆحانیەت لەپێناوى چى دا ؟ ئەوا من دەمەوێت کەمێک لەم بارەیەوە بدوێت …
هەمو رۆژێک بەو گەرمایە ئەو تولەرێ ترسناکەى دەشێلا کە بەرەو کوخەکەى دەچو ، هیلاک و ماندو وەک ئەوەى لەشەرێکى سەدان ساڵە گەرابێتەوە، تولەرێیەک بەشاخێکى بەرزى ترسناکەوە ، لەگەرمایەکى جارسکەردا کە زمانى پیاوى دەکردە قەڵاس . دەبو هەمو رۆژێک ئەو دەردە قەبوڵبکات و بڕوات و بێتەوە ، هەرچەند هەمیشە چاوەرێى فریاد رەسێک بو بەڵام چونکە نەبو ئەمیش وەک هەمیشە خۆى هەڵدەخەڵەتاند و دەیوت هەر دەگەم ، فریاد رەس بۆچى ؟!
رۆژێک خواى من و تۆ کردى کەسێک بەباڵەکانیەوە هات و ئەوى گەیاندەوە مەنزڵ بێ ئەوەى ئازارى بڕینى ئەو توڵە رێیە بکێشێت و گەرماى بەردەوامى سەحرائاساى ئەو هەمو رۆژە قەبوڵ بکات . ئیدى کابرا یەقینى پەیداکرد کە مەنزڵەکەى ئەو کوێیە، چونکە ئەو سەرى لەوە دەرنەدەچو کە ئەو شوێنەى ئەو بۆى دەچێت ماڵى ئەوە یان ئەو شوێنەى کە لێوەى دێت . ئەوە دوا سەفەرى ئەو بوو.
رۆحانیەت واتە ئومێد بۆ فریاد رەس کە لەخۆت زیاتر کەسى تر نیە، حافز دەلێت :
سالها دل گلب جام جم از ما مى کرد
وانچە خود داشت ز بیگانە تمنا مى کرد
واتە ساڵانێک دڵ داواى جامى جەمى لێدەکردین و ئەوەى خۆى هەیبوو لە بێگانەى داوا دەکرد . فریادڕەس یەقینى ئەوەت پێدەدات کە بەراستى تۆ دەبێت کام شوێن بەماڵى خۆت بزانى و کامە شوێنیش ماڵى تۆ نیە. فریاد ڕەسەکەى ناوت ناهێلێت ئازارى ئاهاتن و رۆشتنى ژیان بچێژیت ، ئەو بەرزەفڕەو تۆ لەزەوى بچوکى و نەهامەتى و ئازار دادەبرێت . هەربۆیە ئێمە رۆحانى دەبین و شاد دەبین و کەم ئازار دەبین و نامانەوێت تەنانەت یەک چرکەش لە ژیانمان بێ شادى برواتە سەر ، شادیەک کە سروشتى ئێمەیە ، شادیەک کە ماڵى ئێمەیە . رۆحانیەت وەک دوباڵ وایە کە ئێمە دەکاتە فریادرەسى خۆمان و دەمانگەیەنێتە شادى ، هەرچى زوتر بگەیتە ئەو شادیە زوتر شاد دەبێت و تامى ژیانى راستەقینە دەکەیت و لە ئازار رزگارت دەبێت ، کەواتە رۆحانیەت لەپێناوى ئەوەدایى ئێمە زوتر بگەینە هاوسەنگى و شادى و ژیان بە روناکیەو بگوزەرێنین نەک بەم تاریکیەوە ک مردن زۆر باشتر لێى ، بەئومێدى شادى و روناکى ..

لەهاوپۆلی: وه‌رزشی ده‌روونی

2 وەڵام بۆ “رۆحانییه‌ت بۆچی ؟”

  1. yasamin narweej | فەرموی:
    23-04, 2008 كاتژمێر 9:09 به‌یانی

    slaw u rez
    babateki zor jwana balam awasht bir nachet ka la watae dnya haya ta esta nazanret ka madda pesh ro7a yan ro7 pesh maddaya
    am keshma kesha ba be yaktry nabetu hardokyan abet bashy xoyan bdaene
    lagal rezu slawmda

  2. هاوبير كامران | فەرموی:
    24-04, 2008 كاتژمێر 5:48 ئێواره‌

    slawyasamin
    zanst dale ka madda la wzawa hatwa w wzash paidabwa la bareki najegirawa ka tawaku esta nazanrawa chya.. yogyakan pei dalen roh yan agaee.

بۆچوونەکان


« لاو له‌نێوان به‌سمبولکردنی ئه‌وین و سنووره‌ تابۆکاندا / به‌شی دووه‌م و کۆتایی | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | ترس و توندوتیژی »

Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
designe-by-germeser
Valid CSS! Valid XHTML 1.0 Transitional