نیسان 3, 2008
لە ژیان ڕامەکە…
هاوبیر کامەران
(مامۆستاى کۆمەڵەى هونەرى یۆگا)
زۆر ڕاستە ژیان زاڵم ترە لەوەى هەندێکمان بیرى لێدەکەینەوە . هیچ شتێک بۆ هەتاهەتایە نامێنێتەوە ، روخسارەکان ، تەمەنەکان ، منداڵە پاک و بێگەردەکان ، مرۆڤەکان ، مزگەوت و کەنشت و کەنیسەکان ، هەورەکان و درەخت و مار و کرمەکان ، هەمیشە لە گۆران و لەناوچون و دروست بوندان . ناتوانرێت هیچ شتێکى مادى بکرێتە مەنزڵ و دڵى پێ خۆش بکرێت ، چونکە هەمو شتێ لەبەردەم لافاوى بێ رەحمى مردندایە . رەش و سپى تێکەڵ بوەو هیچ کەس ناتوانێ تامى منداڵى بەبیر بێتەوە ، منداڵى دەڕوات و پاکى و دڵنیایى لەگەڵ خۆى دەبات و تاریکى لە ژیاندا وردە وردە دەست پێدەکات و ئێمەش بەهەمو لایەکدا لێى ڕادەکەین بێ ئەوەى بتوانین خۆمان بشارینەوە . نەخۆشى دێت و هەژار و دەوڵەمەند نازانێت ، گەورەو بچوک نازانێت ، گوێ نادات بەوەى بەهێزین یان لاواز ، ئەو دێت و دەڕوات و دیسان دێتەوە . پیرى دێت و سەرەرێى لاویت لێدەگرێت وەک ئەوەى قەرزارى بیت . وەک ئەوەى کە دەبێت هەر پیر ببیت و لەکەس نابورێ . پیرى دێت و هەرچى تواناو لەزەتى ساتەکانى گەنجیە راپێچى زیندانەکانى خۆى دەکات . ئارامى و گەنجبینى بە پێیە لاوازەکانى خۆى دەشێلێت و بەرەو مردن دەستمان دەگرێت . پاشان مردن دێت و بێ ئەوەى فریاى لەپێکردنى پێڵاو بکەویت لەگەڵ خۆى دەتبات. ناهێلێ خواحافیزى لە دەستگیرانەکەت بکەیت ، لەوانەش کە دەیان ساڵە خۆشەویستیان کۆدەکەیتەوە . وادێتە بەرچاو کە ئەم ژیانە کورت و پر کێشەو برسیەتى و هیلاکى و خێرا و مردن بزوێنە لە تاریکیەک زیاتر هیچى تر نەبێت !! لە تۆقینێک زیاتر هیچ ئامانجێکى دیکەى نەبێت ، لە لەدایک بون و مردنێک زیاتر هیچ شانۆیەکى تیانەبێت ، وادێتە بەرچاو کە هەمیشە ئەم کورتە شانۆیە لەتراژیدیادا کۆتایى بێت ، بەڵام….
لەناو ئەم هەمو ئازر و نەهامەتى و سنورو چوارچێوەیەدا ، لەناو ئەم هەمو تاریکى و کوێرى و نەزانیەدا ، لەناو ئەم هەمو هەڵچون و تورەبون و مردنەدا، لەناو ژیانى مرۆڤدا نورێک ، ڕۆشناییەک ، تاقەتێک وجودى هەیە کە ئەگەر بێت و برواى پێ بێنین، ئەگەر بێت و لەمسى بکەین ، ئەگەر بێت و رۆژێک لە رۆژان تامى بکەین ، دەزانین کە دەکرێتە گوڵاڵەسورەیەک بەراستى بۆ بەهار بگەشێتەوە ، بەراستى جوانى بداتەوە . رۆحێک لەئێمەدا وجودى هەیە کە خاوەنى هەمو جوانى و پاکى و روناکیەکانە . خاوەنى هەمو تواناو هێز و جوڵەو گۆرانەکانە. رۆحێک لە ئێمەدا وجودى هەیە کە دەکرێت لە ژیانى واقعیماندا کار بکات . دەکرێت هێزى ئەو رۆحە لە “چا” خواردنەوەیەکدا بەدى بکەین ، دەکرێت لە تەوقەکردنێک و لەئامێزگرتنێکدا بیدۆزینەوە ، دەکرێت بروامان پێى هەبێت و رێ بدەین کار بکات تیاماندا.
رۆحى ئێمە واتە وجودى ئێمە ، وجودى ئێمەش بونى ئێمەیە بەهەمو کەموکورى و تواناو ڕەهاییەوە .شتێک لەوجودى ئێمەدا هەیە ، بەدۆزینەوەى ئەو شتە راستەوخۆ شادى دێتە دڵمانەوە، راستەوخۆ دەبینەوە بە مرۆڤ ، مرۆڤێک کە دەزانێت کێیەو بۆچى هەیە. کە دەزانێت مەبەست چیە لە بونى ئەو .دەبینە مرۆڤێکى وەک “گاندى” کە بە زەردەخەنەیەک پێشوازى لە مردن کرد. جێیەک هەیە لە وجودى ئێمەدا کە ئەگەر بیدۆزینەوە هەمو توانایەک بەدەست دەهێنین ، دەتوانین وەک یەسوع بەلاوى خۆشبەختى دڵمان بلێین “هەستە ئەى لاو” .
ئەوانەى هەمیشە شادن ،تەنانەت لەوپەرى نەهامەتى و نەخۆشی دا ، ئەوانەى هەمیشە بەهێزن ، تەنانەت لەوپەرى سنوردارى و جەستەى نەخۆشى مادیی دا ، پێمان دەلێن کاتێک پەى بەو مەنزڵەى ناوخۆت دەبەیت کە هیچ کام لە زانکۆکان و دینەکان بۆیان باس نەکردویت ، دەگەیتە بەهەشتێک کە بەهەشتى ئاسمانت لێ دەتورێنێ ، چونکە ئەوەى بەهەشتى خۆى دۆزیەوە پێویستى بەبەهەشتى دەستى فریشتەکان نیە. ئەوەى بەدەستى خۆى بەهەشتى ناوخۆى بنیات نا ، پێویستى بە بەهەشتێک نیە کە فریشتەکان ئامادەى دەکەن بۆى، ئەو فریشتانەى کە سوجدەیان بۆ مرۆڤ برد .
کاتێک خەم دێت ، شادى دەڕوات و کاتێکیش تەنها وەک ئەم جەستە مادیە بچوکەى کە هێندەى قاچى فیلێک نابێت لەخۆ دەروانیت ، بزانە کە مرۆڤە گەورەکەى ناوت دەتۆرێ . دەبێت بگەرێى بەشوێنیدا تا بیدۆزیتەوە ، لەوانەیە لە کەلاوەکانى وجودا خۆى حەشاردابێت ، لەوانەیە بەتەنها لەگەڵ سێبەرەکەى چاوەرێت بکات. هەستەو بگەرێ بەشوێن مرۆڤە گەورە هەتاهەتاییەکەى ناوتدا ، بەشوێن ئەو مرۆڤەدا کە فریشتەکان بەردەوام سوجدەى بۆ دەبەن ، نەک بەشێوین ئەو مرۆڤەدا کە بۆتە دوکانى خەم و پەژارەو بێهێزى و پیرى . دەبێت ئێمە بگەرێین بەشوێن مرۆڤە گەورەکەى ناخماندا ، کاتێک دۆزیمانەوە دەبینین ئەو هەیە نەک ئێمە . دەبینین ئەءە دەتوانێت هەمیشە شاد بێت ، لەبرى زستان هەمیشە بەهارى بێت . ئەو دەتوانێ کاتی سەرقاڵى بە گرفتێکەوە ئاودانى گوڵەکانى ناخى لەبیر نەچێت . کەسانى وەک شرى گۆسوامى ، کەسانى وەک شانکاراچاریا ، پیاوانى وەک ئیکهارت و رۆشنبیرانى وەک بودا لەوانەبون کە گەران تا مرۆڤەکەى ناخیان دۆزیەوە ، ئەو مرۆڤەى کە خودایەک زیاتر هیچ لە ئاوێنەکەى بەرامبەریدا نابینرێت ، ئەو مرۆڤەى کەهەر لە بەستەلەکەکانى باکورەوە جەستەى ئەوە تا بەستەڵەکانى باشور ، بەهەمو ناوچەى رەش پێستەکانیشەوە ، مرۆڤێک کە هەر لە رۆژهەڵاتى دینەوە تا رۆژوایى ئەقڵانیەت جەستەى بەهێز و شادى ئەوە.
کاتێک زانستى فیزیا دەڵێت کەون لە یەک وجود پێکهاتوە کە بە لەبەریەک هەڵوەشاندنى مردنى دێت گۆرێ ، واتە ئێمە هەموامان پەیوەستى یەکین ، بەشین لە جەستەى بون . ئەم بونەش کاتێک هەستى پێدەکرێت و لەمس دەکرێت کە مرۆڤ بتوانێ لەناوەوە بیدۆزێتەوە. دەبێت ئارام بینەوە ، دەبێت رێ بدەین کەمێک بیرکردنەوە بوەستێت ، هەرچەند ئەمە بۆ ئێمەى تەکنەلۆژى مەحاڵە بەڵام دەبێت ئێمە مەحاڵ بکەین بۆ ئەوەى بگەینە ئارامى و خۆشبەختى و شادومانیەک کە هیچ کات هیچ شەپۆلێک نەتوانێ لێمانى تێک بشکێنێ . مەڵبەندى بازنەکە مرۆڤە ، بەتێگەیشتن لەو دەتوانین مەعریفەى ناسینى خودا بەدەست بهێنین ، بەتێگەیشتن لەو دەتوانین پەى بە هەقیقەت بونى ژیان بەرین ، وە بزانین کە ژیان دیاریەکە لە دیاریەکانى خودا بۆ مرۆڤ ، تەنها لەپێناو شادى و ئارامیدا ئەو دیاریەى بەخشیوە ، دەبا وەک مرۆڤێکى بێ سنور و هەتاهەتایى و بێ کۆتا ئەم دیاریە بپارێزین و بەخۆشحاڵیەوە بگوزەرێنین، دەنا بەردەوام دەبێت ، ئەگەر بەهەشتى ناو ژیان نەدۆزینەوە کە لە دڵى مرۆڤە گەورەکەى ناخماندایە ، ئەوا ژیانمان هەروەک دۆزەخ دەمێنێتەوە .
ماڵپهڕی دهروونناسی
لەهاوپۆلی: وهرزشی دهروونی
« پرسیار و وهڵام | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | دڵهڕاوکێ لای قوتابیانی پهیمانگای مهڵبهندیی مامۆستایانی سلێمانی ( توێژینهوهی زانستی ) / بهشی شهشهم و کۆتایی »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964

بهڕاستی دهستخۆشیت لێدهکهم بۆ ئهم وتاره چڕ و پڕهت..
سهرسامت کردم و چهند ساڵه بهو ئومێدهوهبووم بابهتێکی ڕۆحانی به کوردی ببینم، وا نهمردم و بینیم.. ئێستا ههست دهکهم تهنها نیم..
ڕێزی زۆرم بۆت ههیه.. بههرۆز حهسهن
dast xosh kaka haober gayn bo awa wtara ba sodat
baraste dl xoshe krdm \
kaka bahroz slaw..
sarata damawet blaem to tanhanit.. hichkat…
azizm hamisha rohanyat buni haya balam hande jar sharawaya..
balku gardun , khoda , haqiqat am nusinanaman le warbgretu bikata hokari ashti u arami u khoshawisti u gasha krdni rohanyatu hawsangi w zhyaneki asuda bo hamu layak.. om
كاك هاوبير دةست خوشيت لى دةكةم بةراستى بابةتةكةت زور سةرنجى راكيشام و زور بةهيزيشة
بةلام من سرم لة(( دةكةيتة بةهةشتيك كة بةهةشتى ئاسمانت لى دةتورينى)) دةناجى
زور سوباس
taban xan
slaw
katek khoda wisti darkawet mrovi drust krd, mrov khawani hezu eradai elahya , hezu wzaw eradai elahi katek wjudi habu kawata khoshi elahish wjudi haya, khosh elahi saranjami wistu eradai elahya ka mrov lewan lewa lei. aw khoshya peidawtret bahasht. bahasht wata aw shwenai ka tyaida shadiu khoshi hamishaii haya, gailani dale (handek hawl dadan bo bahashtu handek hawl dadan bo khoda) mrovi rastu rohani awaya ka khodai dawet nak bahashtakai , awaya torandn.
om