ئازار 30, 2008
تۆ نەخشە کێشى
ئۆشۆ
و/ هاوبیر کامەران
مامۆستای کۆمهڵهی هونهری یۆگا / سلێمانی
تۆ دەتوانیت جەهەندەم یان بەهەشت دروست بکەیت ، نەخشەو پلان هى تۆیە ، فرمانبەرداریى لەئەستۆى تۆدایە . هەمو شتە باشەکانى ژیان و تەنانەت خودى ژیانیش دیارى بوونە . گرفتەکە بەدەستهێنانى ئەم دیاریە نیە ، بەڵکو شێوازى بەدەستهێنانەکەیەتى . بۆ نمونە لە شادومانى بڕوانە ، شادومانى لە شوێنێکى دور نیە ، لە تبت یان هیمالایا نیە، مەسەلەکە سەفەرکردن نیە بەرەو روى شادومانى ، بەڵکو مەسەلەکە ئەوەیە چۆن بەرەو شادومانى کراوەتر بین . هەمیشە ئەم دیاریە دەگات ، بەڵام روبەروى دەرگا داخراوەکانى ئێمە دەبێتەوە. خۆر هەڵدێ بەڵام ئێمە هەمیشە لە تاریکیدا دانیشتوین ، چونکە چاوانمان داخراوە . ئەم دیاریە لەشوێنى خۆیدایە بەڵام بە هێشتنەوەى چاوەکانمان بەداخراوى لەتاریکى دا دەمێنینەوە .
بەداخراوى مەمێنەرەوە بەرەو روى ژیان و بون . کراوەو وەرگر بە. دیندارى واتە کراوەو وەرگر بون لە ژیاندا و متمانە کردن پێى . نابێت لەژیان بترسین . پێویست ناکات تەنانەت یەک چرکەى کورتیش لە بەدبەختیەکان دا بەسەربەریت ، دەتوانیت هەمیشە شادو خۆشحاڵ بیت .
هەر کۆرپەلەیەک کە لە سکى دایکیدایە شادومانە ئەو هیچ شتێک نیە. سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا یان دەوڵەمەندترین مرۆڤى دونیا نیە. هیچ باڵەخانەیەکى لە خزمەتدا نیە. ئەو هیچ سەرمایەیەکى نیە ، بەڵام بێ کۆتا شادە . دەرونناسەکان دەلێن مرۆڤ هەمیشە بەحەسرەت شادیەکانى ئەوکاتەوەیە کە لە سکى دایکیدا بویەتى و هەمیشە لەبیرى ئەوەدایە کە چۆن بەدەستى بهێنێتەوە . ئێمە لە دڵى دیکماندا تامى شتێکمان چەشتوە کە هەرگیز ناتوانین فەرامۆشى بکەین . بۆ لەبیرکردنى هەمو کارێک دەکەین بەڵام ئەومان بۆ لە بیر ناکرێت و ناکرێت . وەها قوڵ چوەتە ناومانەوە کە فرێدانى نامومکینە . بەڵام خۆشیەکانى کاتى کۆرپەلەیى بەئاسانى دەتوانرێت دوبارەبکرێتەوە و بەدەست بهێنرێتەوە . تۆ دەبێت وەکو منداڵێک وابیت و هەمو جیهان وەکو رەحمى دایکت ببینى . ئەمە هەمان ئەوشتەیە کە ئایین قەرارە لە کردەوەدا ئەنجامى بدات. دین دەیەوێت یارمەتیت بدات کە جیهان بە دایکى خۆت بزانى تا هیچ کێشمە کێشمێک لەنێوان تۆو ئەودا نەبێ . تا بتوانى متمانە بە وجود بکەیت و لە دەرونتا بزانى کە پارێزەرى تۆیە. تا بزانى نابێ بەردەوام نیگەران بیت و لە فشار و دڵە راوکێدا بیت، چونکە پارێزگارى لە هەمو شتێک دەکرێت . ئەوکات لە پردا شادى هەمو بونت داگیر دەکات ، بۆ ئەمەش چاودێرى یارمەتیت دەدات دوبارە بگەرێیتەوە ناو دڵى جیهانى بون .
ماڵپهڕی دهروونناسی
لەهاوپۆلی: وهرزشی دهروونی
« خۆکوشتن ( Suicide ) / بهشی دووهم و کۆتایی | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | چارهسهرکردن بهتهزووی کارهبا Electroconvulsive Therapy / بهشی یهکهم »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
