مارش 27, 2008
به‌م شێوه‌یه ده‌توانین ڕێگه له بیرکردنه‌وه‌ی خراپ بگرین !!؟
نووسینی : عه‌بدوڵا تۆفیق
پسپۆری وه‌رزشه ده‌روونیه‌کان
سوید
له‌گه‌ڵ به‌خه‌به‌ر بوونه‌وه‌ماندا له‌خه‌و، خێرا مێشکمان چالاك ده‌بێت و ده‌که‌وێته بیرکردنه‌وه.هه‌ندێ جار بیرکردنه‌وه‌کانمان له شته‌کان کورتن و هه‌ندێ جایش درێژ. به‌هه‌رحاڵ بیرکردنه‌وه کانمان بڕینیان تێده‌که‌وێت، ئه‌م بڕینه‌ش زۆر جار واده‌کات که بیرکردنه‌وه‌که‌ی پێشومان له بیر بچێته‌وه به هۆی سه‌رهه‌ڵدانی بیرکردنه‌وه‌یه‌کی تره‌وه. ئه‌م پڕۆسه‌یه به‌رده‌وامه هه‌تا ئه‌وکاته‌ی ده‌خه‌وینه‌وه و ده‌چینه‌وه دونیای نا ئاگایی.ئێمه ڕۆژانه به هه‌زاران خه‌ونی ڕۆژانه و بیرکردنه‌وه‌ی سه‌یرو سه‌مه‌ر له باش و له خراپ ده‌بنه میوانمان. ئه‌وان بۆ خۆیان دێن، جا پێت خۆشبن یان نا، بته‌وێ یان نا ئه‌وان هه‌ر دێن.ئه‌ویش زۆرجار به‌هۆی بینینی وێنه‌یه‌که‌وه بێت یان دیمه‌نێکی تایبه‌ت، که‌سێك، قسه‌یه‌ک یان به‌هۆی دروستبونی هه‌ستێك یان بۆنێکی تایبه‌ت.
زۆر له‌و خه‌یاڵ و بیرکردنه‌وانه که بێ‌ئاگا یانه دێن ده‌کرێت کاریان له‌گه‌ڵدا بکرێت و مرۆڤ خۆی پێبگه‌یه‌نێت به‌هۆیانه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر له زانا‌و فه‌یله‌سوفه‌کان له‌گه‌ڵ بیرکردنه‌وه‌کانیاندا کاری ته‌واویان کردوه و به‌هۆیانه‌وه توانیویانه ببنه خاوه‌ن که‌سایه‌تی به‌رزو ناودار له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کاری باشیان بۆ مرۆڤایه‌تی به ئه‌نجام گه‌یاندووه. ئێمه ده‌زانین که دوو جۆر بیرکردنه‌وه مان هه‌یه، یه‌کێکیان باش/ پۆزێتیڤ ئه‌ویتریان خراپ/ نێگه‌تیڤ. ئه‌گه‌ر به‌ئاگابین له بیرکردنه‌وه‌کانمان ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ر ده‌که‌وێت که بیرکردنه‌وه باشه‌کانمان ته‌ندروستیه‌کی باشمان ئه‌داتێ و له‌ش و ده‌روونمان باش کارده‌کات، به پێچه‌وانه‌یشه‌وه ئه‌گه‌ر بیرکردنه‌وه‌کانمان خراپبن ئه‌وا له زۆر ڕووه‌وه زیانمان پێده‌گات هه‌ر وه‌ك شکسثیر ده‌ڵێت- له‌شمان باخچه‌یه‌و ده‌روونمان باخه‌وانیه‌تی.
ئه‌وه‌ی که مه‌به‌سته و گرنگه ئێستا ئه‌وه‌یه که تۆ له‌مه‌ودوا ئه‌م ڕاهێنانه ئاسانه به خۆت بکه‌یت بۆ زیاتر تێگه‌یشتنت له خۆت و له بیرکردنه‌وه‌کانت (بۆ یه‌ك خوله‌ك چاوت بنوقێنه و به‌هێواشی له لوتته‌وه هه‌ناسه‌بده. هه‌موو هه‌سته‌کانت بکه‌ره‌وه… هه‌ندێ که‌س بیرکردنه‌وه‌ی که‌م و هه‌ندێ که‌سیش زیاترله ده‌یان بیرکردنه‌وه‌ی جۆراوجۆری بۆ دێت.
بۆ جاری دووه‌م که به هه‌مان شێوه چاوت نوقاند هه‌ر کاتێک که بیرکردنه‌وه‌ت بۆ هات بووه‌سته له بیرکردنه‌وه‌که و پرسیار له خۆت بکه… ئه‌م بیرکردنه‌وه‌یه له کوێوه هات؟ بۆچی هات؟ له‌وانه‌یه تۆ وه‌ڵامێکی ته‌واو وه‌رنه‌گریت به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه که هه‌ر کات زانیت بیرکردنه‌وه‌که ئه‌وه ده‌هێنێت که تۆ له‌لای خۆت بینوسیت و کاری له‌گه‌ڵدا بکه‌یت و باشه ئه‌وا به‌و کاره هه‌سته. ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا خۆت به‌و بیرکردنه‌وه‌وه هیلاك مه‌که، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کاته‌کانت ده‌گرێت و سودیشیان نییه. گرنگی ئه‌م ڕاهێنانه ئه‌وه‌یه که تۆ به‌م شێوه‌یه ده‌توانیت به ئاگابیت له بیرکردنه‌وه‌کانت. هه‌ست به‌باشی وخراپی بیرکردنه‌وه‌کانت ده‌که‌یت و ئه‌گه‌ر بته‌وێت زۆر ئاسان ده‌بێت بۆت که ڕێگه نه‌ده‌یت بیرکردنه‌وه‌ی خراپت بۆ بێت و کارت تێبکات. به هۆی ئه‌وه‌ی که تۆ بڕوا به‌وه بکه‌یت که تۆ ئه‌و بیرکردنه‌وه‌یه دروست ناکه‌یت، به‌ڵکو به‌هۆی شتێکی تره‌وه دێت و تۆش پێت باش و گونجاو نییه. هه‌ندێ پێیان وایه که هه‌سته‌کانمان له بیرکردنه‌وه‌کانمان گرنگترن، به‌ڵام له ڕاستیدا بیرکردنه‌وه‌کانمان هه‌ر وه‌ک هه‌سته‌کانمان گرنگن. وه مه‌رج نیه که بیرکردنه‌وه‌کانمان ڕاستبن بۆیه ڕیگه‌بگره له هه‌ستی خراپ.
لەهاوپۆلی: وه‌رزشی ده‌روونی
« سایکۆلۆژیای خه‌و / به‌شی یه‌که‌م | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | شه‌هید »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964

zor sups kaka gian bo aw rwnkrdnawanat barasti waya u gar ber lam jora nwsenana bkretawa zor bashtra wak lawai berman mashxwl bkaen ba shteykawa ka swdi nabeyt dast xosh zor jwan u ba suda.
Zor sopas barezm. Begwman ema dabet grngi bdain baw birkrdnawanai ka xoshiman adate w baregayaki zanstiyanash re la birkrdnawa xrapakanman bgrin, amash la penaw tandrustiyaki bashtrw bashtr zhiyanmanda bo baxtawarima. Labar awai ema dazanin ka birkrdnawakanma ema hokari zorbai naxoshiyakanman.Disanawa sopas
Thank you very much for this useful writing,very informative ,understandable,thanks