شوبات 26, 2008
من خۆشی بڵاو ده‌که‌مه‌وه
نووسینی : عه‌بدوڵا تۆفیق
پسپۆری ڕاهێنانه ده‌روونیه‌کان
سوید
ئێمه به بینینی که‌سانی دڵخۆش و ڕوخۆش ئیشاره‌تێک وه‌رده‌گرین که ده‌بێته هۆی به ئاگابوونمان له ئێستا‌و زۆرجار کاردانه‌وه‌یه‌کی پۆزیتیڤی ده‌بێت له‌سه‌رمان، که ئێمه‌ش که‌م تا زۆر خۆشیه‌ک وه‌رده‌گرین لێیانه‌وه که ده‌بێته هۆی بزواندنی هۆرمۆنی /ئیندۆرفین له له‌شمادا که ئه‌ویش ئازار شکێنه.
به پێچه‌وانه‌یشه‌وه ئه‌گه‌ر که‌سانی مات و رووگرژ ببینین له‌وانه‌یه مێشکمان سه‌رقاڵ ببێت به لێکدانه‌وه‌وه که بۆچی ئه‌وکه‌سه له‌و بارهدایهو هه‌ستی به‌زه‌یمان به‌رزده‌بێته‌وه.که‌واته ئێمه ئاوێنه‌ی یه‌کین و به‌باشی کارده‌که‌ینه سه‌ر یه‌کتری ئیتر به باش یان به خراپ.
هه‌روه‌ک ده‌زانین له‌زۆربه‌ی کاره‌کاندا له دوکان، بازاره‌کان، کارگه‌و داموده‌زگا حکومی ونا حکومیه‌کاندا خاوه‌ن کار‌و به‌ڕێوبه‌ره‌کان هه‌میشه چه‌غت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌نه‌وه که پێویستهکارمهندهکانیان کارامانه و به ڕویه‌کی خۆشه‌وه کڕیاره‌کانیان و ئه‌وانه‌ی که سه‌ردانیان ده‌که‌ن به‌ڕێیان بکه‌ن، که ئه‌مه‌ش کاریگه‌ری به‌هێزی هه‌یه بۆ زیاتر فرۆشتنی کاڵاکانیان و زۆرترین سه‌ردانیان بکرێت. هه‌ربۆیه خاوه‌ن کاره‌کان هه‌ندێ جار باژداری خولی تایبه‌ت به کارمه‌نده‌کانیان ده‌که‌ن بۆ گه‌شه‌کردنیان له‌وباره‌وه.
ئێمه وه‌ک کڕیارێک خۆشحاڵ ده‌بین ئه‌گه‌رکه‌سێک پاره‌ی کاڵاکانمان لێوه‌رگرێت به‌زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌که‌وه پێمان بڵی/ خوات له‌گه‌ڵ یان ڕۆژێکی خۆشته هه‌بێ! ئێمه وه‌ک کڕیار هه‌مان زه‌رده‌خه‌نه ده‌که‌ینه‌وه بۆ ئه‌و وه سوپاسی میهره‌بانی ده‌که‌ین، که‌وابو ئێمه ئاوێنه‌ی یه‌کین! ئه‌م زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ی که ئێمه کردمان له به‌رامبه‌ر زه‌رده‌خه‌نه‌که ی ئه‌و ڕاسته‌و خۆ کۆمه‌ڵێک هۆرمۆنی/ ئیندۆرفینی به‌خۆڕای له له شماندا ڕژاندوخۆشییهکی پێبه‌خشین.
ڕێگا زۆرن بۆئه‌وه‌ی خۆشی بڵاوبکه‌یته‌وه، که‌ئه‌ویش له که سێکه‌وه بۆ یه‌کێکیتر له‌وانه‌یه جیاوازی هه‌بێت. مرۆڤ بۆ نمونه ده‌توانێت خۆشی بڵاو بکاته‌وه له ڕێگه‌ی قسه خۆشی و نوکته کردنه‌وه که بتوانی که‌سانی ده‌وروبه‌رت بخه‌یته خۆشی و پێکه‌نین، یان هه‌روه‌ک هه‌ندێ ئه‌م جۆره توانایه‌ی هه‌یه ده‌توانیت به‌هۆی جموجوڵکردن به‌له‌ش و لاسای کردنه‌وه،تۆ ده‌توانی خۆشی بڵاو بکه‌یته‌وه به‌هۆی هێنان و گێڕانه‌وه‌ی هه‌واڵی خۆش، یان ده‌توانی که‌سێک دڵخۆش بکه‌ێت به‌وه‌ی که هاوسۆزی خۆتی پیشان بده‌یت و ئه‌گه‌ر داواکاریه‌کی به تۆ کرا بۆی جێبه جێ بکه‌یت، یان سه‌ردانی که‌سێکی ته‌نها بکه‌یت. تۆ ده‌توانی خۆشی بڵاوبکه‌یته‌وه به هۆی ئه‌وه‌ی که بتوانت ئه‌و سه‌رچاوه شاراوه‌و ڕێلێگیراوهی که که‌سێک هه‌یه‌تی ئاسانکاری بۆ بکه‌یت هه‌تا بیان دۆزێته‌وه، که یارمه‌تی که‌سێک بده‌یت گه‌شه‌بکات و گۆڕانکاری باش بۆ ژیانی خۆی و ده‌وروبه‌ری و بگاته ئامانجه باشه‌کانی. هه‌رنا ئه‌وا خۆ ده‌توانیت به‌ڕویه‌کی خۆشه‌وه سڵاو له خه‌ڵکی بکه یت. که‌س نیه له ئێمه که نه‌توانێت هه‌موو ئه‌م کاره باشانه به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا ئهوپیچهوانهی ئه‌م کاره باشانهیهو ده‌وروبه‌ری به که‌سێکی ڕوگرژی ده‌زانن و مرۆڤێکی کۆمه‌ڵایه‌تی نابێت و کاردانه‌وه‌یه‌کی خراپیش له سه‌ر خۆی و ده‌وروبه‌ری به‌جێ ده‌هێڵێت.
له ئه‌مڕۆوه تواناکانت، ئه‌و توانایانه‌ی که له ناو خودی خۆتدا هه‌یه به‌کاریان بهێنه بۆ بڵاو کردنه‌وه‌ی خۆشی، له به‌ر ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکی زه‌رده‌خه‌نه‌ی که‌وته سه‌ر لێو به‌هۆی تۆوه ئه‌وکاته تۆ ده‌توانی بڵێی/ که‌من که‌سێکم خۆشی بڵاوده‌که‌مه‌وه!! تۆ گۆڕانکارییه‌کی باش له‌ناوتا دروست ده‌بێت و ڕۆژ به ڕۆژ زیاتر هه‌ست به خۆشیه‌کانی ژیان ده‌که‌یت و له جاران زیاتر خه‌ڵکت خۆشده‌وێت و خۆشیان ده‌وێیت. ئه‌مانه‌ش به‌ته‌واوی ئارامی له دڵ و ده‌رونتا دروست ده‌کات و ته ندروستتر ده‌ژیت.
www.derunnasy.com
لەهاوپۆلی: وه‌رزشی ده‌روونی
« خه‌نده و پێکه‌نین | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | ئاگاداریه‌ک له ڕێکخراوی ( هارتلاند ئه‌لایه‌نس بۆ پێداویستی مرۆیی و مافی مرۆڤ ) ه‌وه »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
