نوێترین ١٠ بابەت

هاوپۆلەکان

ئەرشیف

گەڕان لەماڵپەڕ

چوونه‌ژووره‌وه‌




دواهەمین ١٠ بۆچوون

دراوسێکان

گۆرانی ووتن و فیکه‌ لێدان بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی گرژبوونی ده‌روونی / سترێس

شوبات 12, 2008

abdullah1.gifگۆرانی ووتن وفیکه‌لێدان، بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی گرژبونی ده‌روونی/سترێس
نووسینی : عه‌بدوڵڵا تۆفیق
پسپۆری ڕاهێنانه‌ ده‌روونیه‌کان
سوید

ئه‌گه‌رچی له ‌زۆرشوێندا له‌ ژێر لێوه‌وه‌ گۆرانی ووتن یان فیکه‌ لێدان ده‌بێته‌ مایه‌ی سه‌رنجدانی ده‌وروبه‌ر به‌ڵام نمونه‌ زۆره‌ که‌ ئه‌و که‌سانه‌ به‌و شێوازه‌ خۆیان ئارام ده‌که‌نه‌وه‌و له‌ زۆر باردا بوونه‌ته‌ هۆی کارتێکردنێکی باش بۆ ده‌وروبه‌ر.
من ئه‌زموونی خۆمتان بۆ باس ده‌که‌م… له‌ کاتێکدا که‌ له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌مدا له‌ ژووری چاوه‌ڕوانیدابووین که‌ پزیشکه‌که‌بێت و مناڵه‌که‌مان به‌رێت بۆ ژووری نه‌شته‌رگه‌ری، ئێمه‌ هه‌روه‌ک هه‌موودایک وباوکێک دوودڵ و نائارام بووین. کاتێک گوێمان له‌ که‌سێک بوو که‌ له‌ ژێر لێوه‌وه‌
فیکه‌ی لێده‌دا و پاشان هاته‌ لامان به‌ ڕوویه‌کی یه‌کجار خۆش و گۆرانی ووتنه‌وه‌ مناڵه‌که‌مانی برد بۆژووری نه‌شته‌رگه‌ری. ئه‌مه‌ بۆ ئێمه‌ ئارامییه‌ک بوو که‌ نه‌ شته‌رگه‌ریه‌که‌ له‌وه‌ نه‌ ده‌چوو که‌ زۆر دوودڵی پێویست بێت، به‌ڵام بێگومان ئێمه‌ هه‌ر چاوه‌ڕوانی هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی مناڵه‌که‌مان ده‌کردو ده‌مان ویست ئه‌و 20 خوله‌که‌ زووبڕوات. به‌ڵێ 20 خوله‌ک ته‌واوبوو ئێمه‌ هه‌ر سه‌یری ده‌رگاکه‌مان ده‌کرد که‌ پزیشکه‌که‌ بێته‌ ده‌ره‌وه‌و بزانین چۆن نه‌شته‌رگه‌ریه‌که‌ڕۆشتووه پزیشک دیسانه‌وه‌ به‌ فیکه‌لێدانێکی نه‌رمه‌وه‌ ده‌رگای کرده‌وه، خۆئه‌گه‌ر هیچیشی نه‌وتایه‌ ئێمه‌ هه‌ر ده‌مانزانی که‌ نه‌شته‌رگه‌ریه‌کی سه‌رکه‌وتووبوه، بۆ ئێمه‌ ڕوخساروهه‌ڵسوکه‌وتی پزیشکه‌که‌ خۆی بۆخۆی ئیشاره‌تێکی باش و دڵخۆشانه‌بوو، هه‌رئه‌وه‌ش بوو وایکرد که‌ ئێمه‌ به‌زووی ئارام ببینه‌وه.

من هیوادارم که‌ئه‌م نمونه‌یه‌ نمونه‌یه‌کی باشبێت بۆ پزیشکه‌کانی کوردستان. من وه‌ک خۆم که‌سێکم که‌ له‌سه‌ر کاره‌که‌م به‌رده‌وام له‌ژێر لێوه‌وه‌ گۆرانی ده‌ڵێم و به‌ نه‌رمی فیکه‌ لێده‌ده‌م و گاڵته‌ ده‌که‌م ، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایکردوه‌ له‌به‌رده‌وامیمدا له‌سه‌ر کاره‌که‌م. ئه‌م جۆره‌ هه‌ڵسوکه‌وتانه‌ کاریگه‌ری له‌سه‌رهاوڕێکانی سه‌رکاریش به‌جێده‌هێڵیت. یه‌ک له‌و خولانه‌ی که‌بۆکاره‌که‌م کرده‌وه‌ به‌ناوی/ فیکه‌ لێده‌ بۆ له‌ش ساغی. که‌ خۆشبه‌ختانه‌ که‌ کارمه‌نده‌کان زۆر به‌رزنرخاندیان و کاریگه‌رییه‌کی به‌رچاوی پیشاندا له‌ که‌مبوه‌نه‌وه‌ی سترێس/گرژبوونی ده‌روونیدا له‌سه‌رکار. که‌ئه‌وکه‌سانه‌ هه‌میشه‌ ڕوویان خۆش و به‌ ووزه‌ن و چالاکانه‌ کاره‌کانیان ڕاده‌په‌ڕێنن. بێگومان ئێمه‌ هه‌مومان پێویستمان به‌ که‌سانی به‌ووزه‌و چالاک هه‌یه‌ بۆ هاندان و به‌ نمونه‌بونیان بۆ مان.

که‌واته‌ خۆت تاقی بکه‌ره‌وه‌ که‌ هه‌ندێ جار گۆرانی یان فیکه‌ به‌ هێواشی لێبده‌یت به‌ تایبه‌ت له‌شوێنی گونجاودا، له‌و شوێنه‌دا که‌ تۆ زیاتر بڕوات به‌ خۆته‌و ده‌زانی که‌ ئاساییه. دڵنیابه‌ که‌ له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا هه‌ست به‌ دڵخۆشی وچالاکی ده‌که‌یت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆ ناتوانی فیکه‌لێبده‌یت وگۆرانی بڵێی بۆ هاتنی هه‌ستی خۆش به‌ڵام تۆ له‌ناخۆشیدابیت، ئه‌وه‌ ده‌بێت بۆخۆتی یه‌کلای بکه‌یته‌وه‌ که‌ تۆ ده‌ته‌وێ بۆچی گۆرانی بڵێی یان فیکه‌ لێبده‌یت. بیرت نه‌چێ فیکه‌ لێبده‌ بۆ له‌ش ساغی نه‌ک بۆ هێنانی غه‌م و به‌بیرهاتنه‌وه‌ی کێشه‌یه‌ک، خۆت فێربکه‌ که‌ له‌ ئێستادا بژیت.

ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی
www.derunnasy.com

لەهاوپۆلی: وه‌رزشی ده‌روونی

بۆچوونەکان


« شتنی لوت و سووده‌کانی ( جالانیتی ) | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | ژن له‌دیدی یۆگاوه‌ »

Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
designe-by-germeser
Valid CSS! Valid XHTML 1.0 Transitional