نوێترین ١٠ بابەت

هاوپۆلەکان

ئەرشیف

گەڕان لەماڵپەڕ

چوونه‌ژووره‌وه‌




دواهەمین ١٠ بۆچوون

دراوسێکان

شتنی لوت و سووده‌کانی ( جالانیتی )

شوبات 11, 2008

yoga.pngشتنى لوت و سوودەکانى
جالانیتى
نووسینی : یۆگی
هاوبیر کامەران
(مامۆستاى کۆمەڵەى هونەرى یۆگا-سلێمانى)

فەلسەفەو رێگەى یۆگا (Yoga) فەلسەفەیەکى دێرینى خاوەن قورسایى فەلسەفى و زانستیە لەنێو کایە رۆشنبیرى و رۆحى و ئەخلاقیە زانستى و عیرفانیەکاندا و مێژوەکەى دەگەرێتەوە بۆ 5000 ساڵ لەمەوبەر . یۆگا یەکێکە لە رێگە رۆحیە بەناوبانگەکانى رۆژهەڵات کە ئەمرۆ رۆژاواییەکان و فەیلەسوف و زانایانى پزیشکى گرنگیەکى زۆرى پێدەدەن . گەلێک لە فەیلەسوف و دەرونناسەکانى وەکو (شۆبنهاوەر) و (کانت) و (هێنرى تۆرۆ) و (کارل گوستاڤ یۆنگ) و (فرۆید) ستایشى ئەم رێگەیەیان کردوە و هۆکارى ئەمەش ئەوەیە کە یۆگا لەپێناو باڵابون و هاوسەنگى ژیان و بونى مرۆڤدایە ، هەم لەروى جەستەیى و هەم لەڕوى رۆحیەوە .
مەبەستى یۆگا گەیشتنە بە هەقیقەت و هاوسەنگى لە مرۆڤ دا ، یۆگا برواى وایە کە بە لەشێکى نەخۆش و پڕ ژەهر و پیسیەوە مرۆڤ ناتوانێت بگاتە هەقیقەت و ئارامى و هاوسەنگى و ئەگەر بگات کەواتە موعجیزەیەک رویداوە ، چونکە کۆنترۆڵى لەش و بیرو دەرون کە یەکێکە لە مەبەستەکانى یۆگا ، پێویستى بە تەندروستى هەیە و تەندروستیش بەبێ پاک و خاوێنى مەحاڵە. پاکردنەوەى لوت و گەدەو ریخۆڵە باریکەو ریخۆڵە ئەستورەو کۆم و سیەکان و چاو ، لەو پاککردنەوانەن کە هاتایۆگیەکان (هاتایۆگا بەشێکە لە یۆگا) بە بەردەوامى ئەنجامى دەدەن بۆ گەیشتن بە ئەوپەرى تەندروستى و من لێرەدا بە کورتى باسى پاککردنەوەى لوت دەکەم .
(جالا) واتە ئاو، (نیتى-Niti) واتە پاکوخاوێنى لوت ، جالانیتى بەماناى پاکردنەوەى لوت بەئاو دێت. دەفرى تایبەتى نیتى بهێنە (ئەگەر نەکرا بەلەپى دەستەکانیشت دەتوانیت هەمان کار ئەنجام بدەیت، یاخود بە هەردەفرێکى وەک دەفرى تایبەتى جالانیتى دەمى پێشەوەى بتوانێت بچێتە ناو لوتەوە) . پاک دەفرەکە بشۆو پاشان کەوچکێکى چا خوێ (ئەگەر خوێى دەریا هەبو باشترە) بکە ناو ئاوێکەوە پێشتر کوڵینرابێت و ساردکرابێتەوەو خڵتەو کڵۆرەکەى نیشتبێت. خوێکە تێک بدە تا تەواو دەتوێتەوە. بە ئارامى چوارمشقى دابنیشەو سەر بەلاى ڕاستدا خوار بکەرەوەو تەنها لەدەمەوە هەناسەبدە . پاشان بە هێمنى لوتى دەفرەکە بخە نێو لاى چەپى لوتەوەو ئاوەکەى بە هێمنى و بێ پەلە تێبکە.
پاش کەمێک ئاوەکە لەلاى ڕاستى لوتەوە دێتە خوارەوە بەهەمان شێوە لاى ڕاستیش ئەنجام بدە.
ئەگەر هەستت بەکزانەوەى ناو لوت و سەروتر یان سور بونى چاو کرد ئەوا ڕێژەى خوێکە کەمتر یان زیاتر بکە بەو پێیەى کە گونجاوە . ئەگەریش ئاوەکە هاتە ناو دەمەوە ئاساییەو لەدەمەوە بیکە دەرەوە . پاش ئەمە هەستە سەرپێ و ئەژنۆکانت ڕێک بن ، لەکەلەکەوە لەش خواربکەرەوە بۆ خوارەوەو دەستەکان و سەر شۆڕ بکەرەوە تا ماوەى نیو خولەک بەو شێوەیە بمێنەرەوە، پاشان سەر بەرزبکەرەوە ، دەبینیت هەندێ ئاوى زیادە کەلە لوتدا مابوەوە و نەهاتبوە دەر لەم کاتەدا دێتەدەر.
بە گەواهى یۆگى و پزیشک و زانایانى پسپۆرى لوت و فسیۆلۆژیەکانى رۆژهەڵات و ئەوروپاو ئەمریکا وەکو پرۆفیسۆر (شیام سوندار گۆسوامى) و دکتۆر (دیڤید فراولى) و پرۆفیسۆر (فیورشتاین) و دکتۆر (David Rabago) و دکتۆر جەین کیم (Jean Kim) و دکتۆر (چاراک)، نیتى یەکێکە لە هەرە گرنگترین تەکنیکەکان بۆ پاککردنەوەى لوت و نەهێشتنى زۆرینەى گرفتەکانى لوت و چاو . بەم ڕاهێنانى پاککردنەوەیە مرۆڤ بیرى ڕون دەبێتەوە . ئەو کەسانەى سەریان قورسە لەپاش جالانیتى هەست بە سوکبونى تەواوى سەر دەکەن و سەریان لە ئۆکسجین و هەوایەکى پاک بەرخوردار دەبێت و بەمەش مێشک بەهێزو گەشاوە دەنوێنێ .
جالانیتى دەرمانێکى باشە بۆ ئەو کەسانەى دەناڵێنن بەدەست جیوب و ئیلتهابى لوت و هەڵامەت و ئەنفلۆنزاوە. هەروەها بۆ بە هێزبونى چاویش سودێکى زۆر باشى هەیە. جالانیتى دەبێتە هۆى چالاک کردنى تۆرە دەمارى سەمپەساوى و پاراسەمپەساوى و بەمەش پەیوەندى نێوان لەش و مێشک بەهێز دەبێت و بیر ڕون دەبێتەوەو لەش باشتر کارە فسیۆلۆژیەکانى خۆى ئەنجام دەدات . جالانیتى دەتوانێت یارمەتیەکى زۆرى ئەوانە بدات زاکیرەو یادەوریان تەواونیە و بەم راهێنانە بەرخوردار دەبن لە یادەوەریەکى تەواو تەندروست و بەهێز .
بەپێى تاقیکردنەوە دەرکەوتوە کە نیتى دەتوانێت سودیکى زۆرى هەبێت بۆ ئەو کەسانەى بەدەست سەرئێشەوە دەنالێنن .
ئەمە بێجگە لە ڕوکارە دەرونیەکەى شتنى لوت کە کاریگەریەکى زۆر گەورەى هەیە لەسەر دەرون و ئارامى مرۆڤ و یارمەتى باشتر بونى مەزاج و کرانەوەى مێشک دەدات و وا دەکات مرۆڤ باشتر لەگەڵ چواردەورەکەى لە پەیوەندیدا بێت .
ئێمە لە کۆمەڵەى هونەرى یۆگا ئەم راهێنانەمان لەسەر زیاد لە 500 کەس تاقیکردۆتەوەو خۆشبەختانە یەکێک بوە لە راهێنانە هەرە گرنگەکان کە یۆگا و یۆگیەکان هەقى خۆیانە شانازى پێوە بکەن و ئامۆژگارى خەڵى بکەن لەسەر ئەنجامدانى .

لەهاوپۆلی: وه‌رزشی ده‌روونی

13 وەڵام بۆ “شتنی لوت و سووده‌کانی ( جالانیتی )”

  1. aramlaw | فەرموی:
    23-06, 2008 كاتژمێر 9:15 ناو

    slaw destan xosh mn zorm 7ez lam babetanaya

  2. dalas | فەرموی:
    26-06, 2008 كاتژمێر 10:16 ناو

    تكاية شوينى کۆمەڵەى هونەرى یۆگا لة كوى ية جونكة بيويستمة كة فيرى هونةرى يوكا ببم يارمةتيت جيكاى سوباسة

  3. aramlaw | فەرموی:
    30-06, 2008 كاتژمێر 12:14 سپام

    dubare destt xosh balam away jegay tebiniya awaya ka aw kchay ka la wenakada jalanity dakat ba pewa wastawa la katekda la babatakada dalet abet jalanity bedanishtnewe bkret
    aramlaw83@yahoo.com

  4. شناویا | فەرموی:
    09-07, 2008 كاتژمێر 3:39 سپام

    ده‌ست خۆس ، بابه‌ته‌که‌ت جوان بوو .
    هه‌ر بژیت

  5. هه‌تاو | فەرموی:
    13-07, 2008 كاتژمێر 4:06 سپام

    ده‌ستتانخۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ به‌که‌ڵکه‌. به‌ڵام پرسیارێکم هه‌یه‌ . بڕی ئاوه‌که‌ دیای نه‌کراوه‌. ( ئایا ئه‌بێت چه‌ند بێت.) ؟

    له‌گه‌ڵ رێزدا
    هه‌تاو

  6. hawbir | فەرموی:
    20-07, 2008 كاتژمێر 12:29 ناو

    slaw….
    azizm bri aw awai ka bakar dahenret bo niti paiwandi ba tawaw pak krdnawai lutawa haya, balam zyatr u bashtr rezhaka hendai pardaxek bbet zor basha. supas.
    om

  7. hawbir | فەرموی:
    20-07, 2008 كاتژمێر 12:36 ناو

    slaw.
    supas bo (aram law, dalas, hataw, shnawya) i aziz , hiwadarm zortrinu bashtri sud la hyanu hokarakani nawi warbgrin.
    esta nawi komalai hunari yoga gorawa ba (komalai yogai goswami) u pash yak haftai dika la balakhanayak la (slemani taza) peshwazi la kasani khwazyaru azizani yogau mrov dakain.
    rezu khoshawistim qbul bkan…om

  8. suhrab | فەرموی:
    25-07, 2008 كاتژمێر 2:36 سپام

    mamusta hawbir agar btwani nawnishanakaman ba tawawi bo bnwsit mn nazanm slemani taza kweya?

  9. hawbir | فەرموی:
    28-07, 2008 كاتژمێر 11:51 ناو

    suhrab gyan slaw
    nawnishi komalai yogai goswami amaya:
    shaqami qanat, kolani khastakhaai azmr bo sarawa (kolani ghazaka) tanisht duaneki alamnyo. khanuaki prtaqali gawraya.

  10. Lala Ranj | فەرموی:
    29-08, 2008 كاتژمێر 1:07 سپام

    slweky garm rezm bo hamu laiak zor dastxoshy am babata jwanatan le akam.mn arazu mandy hunary yogam agar bkret zaniarim bdane lasar shwenakay?? supasy barz bo mamostay paia barz mamosta ((HAWBER))

  11. aramlaw | فەرموی:
    01-09, 2008 كاتژمێر 9:57 ناو

    پاکردنەوەى لوت و گەدەو ریخۆڵە باریکەو ریخۆڵە ئەستورەو کۆم و سیەکان و چاو ، لەو پاککردنەوانەن کە هاتایۆگیەکان (هاتایۆگا بەشێکە لە یۆگا) بە بەردەوامى ئەنجامى دەدەن بۆ گەیشتن بە ئەوپەرى تەندروستى و من لێرەدا بە کورتى باسى پاککردنەوەى لوت دەکە
    kak hawbir slaw ager bkret pakkrdnewey beshekany trman bo blaw bkaitewe wekw rikhola barika w rikhola astwra

  12. هاوبير كامةران | فەرموی:
    01-09, 2008 كاتژمێر 12:41 سپام

    Lala ranj slaw
    zor supas bo to
    shweni komalai Yogai goswami dakaweta am nawnishanawa:
    Slemani taza- saru xastaxanai azmr(la shaqami qanat) -tanisht alamnyomi aram .

  13. هاوبير كامةران | فەرموی:
    01-09, 2008 كاتژمێر 12:45 سپام

    kaka aramlaw
    slaw…
    azizm pakrdnawai rixolaw gadaw bashakani dika zahmata laregai nusinawa anjam bdret. labar awai zor wrdu grngn dabet rastawxo mrov la mamostayak feryan bbet. hiwadarm btwanm la regayakawa aw zanyaryat pe blem agar darfat bbet bo awai hich narahatyakt la regai aw rahenan grnganawa tush nabet…
    zor supas..

بۆچوونەکان


« پرسیار و وه‌ڵام | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | گۆرانی ووتن و فیکه‌ لێدان بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی گرژبوونی ده‌روونی / سترێس »

Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
designe-by-germeser
Valid CSS! Valid XHTML 1.0 Transitional