شوبات 10, 2008
ئایا کۆنتڕۆڵت ههیه به سه ر کۆنتڕۆڵی ته له فیزیۆنه که تدا ؟؟
نووسینی : عهبدوڵڵا تۆفیق
پسپۆری وهرزشه دهروونیهکان
سوید
ئێمه زۆر هۆگری مێدیاکانین به شێوه یه ک که وه ک پێویستییه کی ڕۆژانه مانی لێها تووه. چه ند کاتژمێرێک ته رخاندن له رۆژێکدا بۆ سه یرکردنی ته له فزیۆن و گوێگرتن له ڕادیۆ و موزیک و پاشان خوێندنه وه ی ڕۆژنامه کان زۆر له کاته بۆشه کانی ئێمه ده گرێت. له گه ڵ ئه وه شدا ئێمه ده ڵێین کاتمان که مه بۆ به ئه نجامدانی ئه وکارانه ی که بۆ له ش و ده روونمان گرنگیه کی به رچاویان ده بێت و له بواری گه شه کردنی که سایه تی وپه یوه ندیه کۆمه ڵایه تیه کاندا که سێکی سه رکه وتوبین.
به پێی لێکۆڵینه وه ده روونییه کان له%80 ی هه واڵه کان که له مێدیاکانه وه ده بینرێن و ده بیسترێن هه واڵی ناخۆشن/ نێگه تیڤ، وه ته نانه ت زۆربه ی نوسراوه کانیش که له کتێبخانه کاندا هه ن به هه مان شێوه ڕوداوی دڵته نگ ده گه یه نن به خوێنه ران و خوێنه ریش بێئا گا له کاریگه ریه کانی تیایدا ماوه ته وه.
ئه گه ر سه رنج بدهین له خۆمان وکه سه کانی ده وروبه رمان ده بینین که زۆر بۆیان گرانه که ئه گه ر هه واڵێک یان ڕوداوێک ببینن له ته له فزیۆندا یان له ڕۆژنامه یه کدا سه یری نه که ن یان نه یخوێننه وه. ئه مه ئه وه ده گه یه نێت که مرۆڤ خۆی ڕاهێناوه له سه ر ئه وه ی که نه توانێت ده ستبه رداری ڕوداوه خراپه کان ببێت و به ئاسانی ڕابکێشرێت بۆ ئه وه ی باشتر سه رنجی لێبدات. نمونه یه کیتر ئه وه یه که هه واڵی ناخۆش به خێرای له ناوماندا بڵاوده بێته وه به بێ هیچ به رپرسیارییه ک، ئه مه نه ک هه رله لای ئێمه ی گه وره ساڵ هه ستێکی خراپ به جێ ده هێڵێت بگره مناڵه کا نمان زۆر له ئێمه خراپتر ڕادێن له سه ر ئه و جۆره ڕه فتاره ی که له ئێمه وه بۆیان ده مێنێته وه. بێگومان ئه مه ش کۆمه ڵێک کاردانه وه ی ده بێت له ناوماندا و هه سته کانمان خراپ ده کات و بیرکردنه وه کانمان سه رقاڵی هێنانی وێنه ی خراپ و ناخۆش ده بێت، هه تا به ته واوی تێکمان ده شکێنێت ونه خۆشمان ده خات.
ده بێت بینینی وێنه ی کوژراو، خوێن، شهڕ، دڕنده ی مرۆڤ و کاره سات و تراژیدیا چ جۆره هێمنییه ک به مرۆڤ ببه خشێت جگه له تێکدانی ده رون، خه وتێکچون، بێزاربون له ژیان، پێدانی خه م و ترس.
ئایا وه ختی ئه وه نه هاتوه تۆش له گه ڵ مناڵه کانتا سه یری فلیمێکی کارتۆن یان کۆمیدی بکه یت و له گه ڵیاندا پێبکه نیت. کۆنتڕۆڵی ته له فزوێنه که ت له لای خۆته بهڵام ئایا کۆنتڕۆڵی خۆت له لای خۆته؟
ئه گه ر بایه خ به ژیانی خۆت و ماڵه که ت ئه ده یت هه وڵبده به خۆشی و پێکه نینه وه کاته کانت به سه ر به ره و هه رکات زانیت هه واڵیک وێنه ی خراپ ده دات دهست به جێ ئه و که ناڵه بگۆڕه. ده زانم زۆر جار به رنامه کان هه موو هه ر بابه تی خراپن ئه وکا ته ده توانی ته له فزیۆنه که ت بکوژێنیته وه! ئه گه ر تۆ توانیت ئه م کاره بکه یت ئه وا تۆ هه نگاوێکت ناوه و کۆنتڕۆڵت هه بوه به سه ر ته له فزیۆنه که تدا، ئه گه ر نا ئه وا ته له فزیۆنه که ت تۆی کۆنتڕۆڵ کردووه!!
ماڵپهڕی دهروونناسی
www.derunnasy.com
لەهاوپۆلی: وهرزشی دهروونی
« دهرخستنی هاوسۆزی لهچارهسهرکردنی دهروونیدا | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | ئهلکهول و ماده هۆشبهرهکانی تر / بهشی دووهم »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
