نوێترین ١٠ بابەت

هاوپۆلەکان

ئەرشیف

گەڕان لەماڵپەڕ

چوونه‌ژووره‌وه‌




دواهەمین ١٠ بۆچوون

دراوسێکان

بڕیار بده‌ تا به‌رهه‌مه‌که‌ی بخۆیت

شوبات 5, 2008

21.jpgبڕیار بدە تا بەرهەمەکەى بخۆیت
بهاگەڤان (ئۆشۆ)
وەرگێڕانی / یۆگى :هاوبیر کامەران
مامۆستای کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ری یۆگا

ئایا بە دڵنیاییەوە دەزانیت کە ئەوەى تا ئێستا کۆت کردۆتەوە نرخێکى هەیە یان نا ؟ ئایا بەدڵنیاییەوە دەزانیت کە دەتوانیت نەمریی بناسیت بەو شتانەى کە کۆت کردونەتەوە ؟ بەو هەمو هەوڵانەوە کە بەهەمو لایەکدا ئەنجامیان دەدەیت ئایا بەراستى دەزانیت خەریکى دروستکردنى کۆشکێکیت ؟ ئایا کۆڵەکەیەکى پتەوت بۆ داناوە ؟ بیر لەمانە بکەرەوە ، قوڵ بەرەوە تیایاندا .
کاتێک کەلەبارەى ژیانەوە قوڵ دەبیتەوە و دەیخەیتە ژێر پرسیارەوە ، تونیەتیەک لە تۆدا سەرهەڵدەدات.. تونیەتى بۆ هەقیقەت لە قوڵبونەوە بە ژیاندا سەرچاوە دەگرێت. خەڵکانێکى کەم هەن کە لەبارەى ژیانەوە بە قوڵى بیردەکەنەوە ، زۆر کەمن . زۆرترینى خەڵک هەروەکو پارچە تەختەیەک دەژین کە بەسەر ئاوەوە ئازادکرابێت . تەنها بەسەر ئاوەکەوە مەلەدەکەن و ڕوبار بۆ هەرکوێیان بەرێت دەرۆن بۆ ئەوێ . ئەگەر روبار بەرەو کەنار بیانبات ، بەرەو کەنار دەرۆن ، و ئەگەر بەرەو شەپۆلى ئاو بیانبات ، بەرەو ئەوێ دەرۆن . ئەلێى خۆیان خاوەنى ژیان نین و مەبەستێکیان لەخۆیان نیە. زۆرینەى ئێمە وەکو پارچە تەختەیەکى روى روبارێک دەژین ، لە هەرکوێ کە زەمەن و هۆکار ئێمەیان برد ئێمە دەچین بۆ ئەوێ .
بیرکردنەوە لەبارەى ژیان و مەبەستەکەیەوە یارمەتى تۆ دەدات کە ئاراستە پەیدابکەیت . ئایا دەتەوێت وەک پارچە تەختەیەکى سەرروى ئاو بژیت ، ئایا دەتەوێت وەکو گەڵایەکى وشک بەدەم باوە بجولێیت و یا دەتەوێت وەکو تاکێک بیت ، وەکو مرۆڤێک ، مرۆڤێکى بیردار ، کەسێک کە لەژیاندا ئاراستەى هەیە، کەسێک کە بریارى داوە ببێتە چى و دەبێت چى بێت ، کەسێ کە ژیان و روداوەکانى ناوى بەدەست خۆیەوەیەتى ؟….
گەورەترین دروستکراوى دەستى مرۆڤ خۆیەتى . گەورەترین ئەفراندنى ئەو خۆناسینى خۆیەتى . هەرشتێک دیکە بخولقێنى بایەخێکى زۆرى نیە . وەکو کێشانى خەتێک وایە لەسەر ئاو . بەڵام ئەوەى کە لەناوەوەى خۆى دەیکێشێت ، ئەو شتەى کە لەسەر خۆى دروستى دەکات وەک نەخشى سەر بەرد وایە ، هەرگیز ناتوانرێت بسررێتەوە ، بۆ هەمیشە لەگەڵى دەبێت . کەواتە لەبارەى ژیانتەوە بیر بکەرەوە . ئایا پارچە تەختەیەکى بەسەر ئاوەوە ؟ ئایا گەڵایەکى بێ رۆحى کە با بەهەر لایەکدا دەیبات ؟
ئەگەر لەم بارەیەوە بیربکەیتەوە دەبینى کە وەکو پارچە تەختەیەکى و هەروەکو گەڵایەکى بێ رۆحى سەر زەویت کە با بە هەرلایەکدا کە خۆى دەچێت دەیبات . ئێستا شەقامەکان داپوشراون بە وەها گەڵاگەلێک . ئایا لە ژیاندا هیچ پێشکەوتنێکى بەئاگایانەت بوە، یا تەنها لەلایەن باوە بەرەوپێش چویت ؟ وە ئەگەر با بەرەوپێشى بردویت ئایا گەشتویتە هیچ شوێنێک ؟ ئایا هەرگیز کەس بەوشێوەیە گەشتۆتە شوێنێک ؟
ئەگەر لە ژیاندا بەئاگاییەوە مەبەستێک هەڵنەبژێردرابێت ، مرۆڤ ناگات بە هیچ شوێنێک . تونیەتى بۆ بونى مەبەستێک تەنها کاتێک لەتۆدا دێتە بون کە لەبارەیەوە بیر بکەیتەوە ، لێى رابمێنیت و تیایدا قوڵبیتەوە.

ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی
www.derunnasy.com

لەهاوپۆلی: وه‌رزشی ده‌روونی

بۆچوونەکان


« گوێ له‌دڵت بگره‌ و له‌مێشکت تێبگه‌ | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | دڵه‌ڕاوکێ لای قوتابیانی په‌یمانگای مه‌ڵبه‌ندیی مامۆستایانی سلێمانی ( توێژینه‌وه‌ی زانستی ) / به‌شی دووه‌م »

Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
designe-by-germeser
Valid CSS! Valid XHTML 1.0 Transitional