شوبات 5, 2008
گوێ له دڵت بگره‌و له مێشکت تێبگه
نووسینی : عه‌بدوڵا تۆفیق
پسپۆری ڕاهێنانه ده‌روونیه‌کان
سوید
به هۆی مێشکمانه‌وه ده‌توانین خۆشترین و ناخۆشترین دونیا بۆ خۆمان بخوڵقێنین . مێشکمان بیرکردنه‌وه‌مان ده‌داتێ، بیرکردنه‌وه‌کانیش وێنه‌ی تایبه‌ت به بیرکردنه‌وه‌که و هاوکات هه‌ستێک دروست ده‌بێت .
له کاتی بیرکردنه‌وه‌ی باش‌دا / پۆسیتیڤ دڵمان به ئارامی لێ‌ده‌دات و باش کار ده‌کات . به‌ڵام له کاتی بیرکردنه‌وه‌ی خراپ‌دا/نێگه‌تیڤ دڵمان ده‌شڵه‌ژێت ونا ئارامییه‌ک له دڵماندا دروست ده‌بێت و هه ستێکی ناخۆش به‌ته‌واوی له‌ش و ده‌رونمان ده‌گرێت . لێرادا ئه‌وه ده‌رده که‌وێت که باشی یان خراپی کارکردنی دڵمان په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی هه‌یه به‌وه‌ی که مێشکمان خه‌ریکیه‌تی.
که‌واته ده‌توانین ئێمه کاربکه‌ینه سه‌ر دڵمان به‌هۆی ئه‌وه‌ی که راهێنان به بیرکرنه‌وه کانمان بکه‌ین که زیاتر پۆزه‌تیڤبن له پێناو هاتنی هه‌ستی خۆش و باشتردا . هه‌ستی خۆش دڵ و ده‌رونمان پرده‌کات له هێمنی وله شمان ده‌گه‌یه‌نێته باشترین ئاستی کارکردن به بێ هیچ ئازارێک. .
ئه‌وه‌ی که له‌سه‌ر تۆیه ئێستا ته‌نها ئه‌وه‌یه که خۆت ڕابهێنیت که به‌ئاگابیت له کاتی سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ر بیرکردنه‌وه‌یه‌کتدا و ده‌سته‌ڵاتت هه‌بێ له گۆڕینیاندا ئه‌گه‌ر زانیت که وا خه‌ریکه هه‌ستی خراپ و ناخۆشت ئه‌داتێ . کێشه‌یه‌ک نیه، تۆ ته‌نها به‌هۆی هه‌ناسه‌یه‌کی قوڵه‌وه له رێگه‌ی لوتته‌وه، که هه‌ناسه‌کت بچێته به‌شی خواره‌وه‌ی سییه‌کانت واته به سکت هه‌ناسه‌که هه‌ڵمژه، هه‌نه‌سه‌که‌ت
بهێڵه‌ره‌وه له سییه‌کانتا و هه‌تا 10 بژمێره، پاشان هه‌ناسه‌که‌ت به‌ره ده‌ره‌وه‌و هه‌تا 5 بژمێره، واته با سییه‌کانت خاڵی ببنه‌وه له هه‌وا هه‌تا هه‌ناسه‌یه‌کیتر هه‌ڵده‌مژیته‌وه. به‌م شێوه‌یه تۆهه‌ستێکی ئارامت بۆ دێت ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م جۆره هه‌ناسه دانه به‌رده‌وام بیت فێری خاوبونه‌وه‌یه‌ک ده‌بیت که پێشتر درکت پێ نه‌کردوه.
که هه‌ستت کرد وا خه‌ریکه خاوده‌بیته‌وه، به‌خۆت بڵێ …من ئه‌م بیرکردنه‌وه‌م ناوێت وزیانم پێده‌گه‌یه‌نێت. ده‌توانیت ده‌ست به‌جێ بیرکردنه‌وه‌که‌ت بگۆڕی به یه‌کێکی باشتر . به‌م شێوه‌یه ده‌توانیت که هه‌رکات گیرۆده‌ی هه‌ربیرکردنه‌وه‌یه‌ک بویت له مێشکت‌دا ئه‌م جۆره ته‌کنیکه بکه‌یت به‌خوویه‌ک بۆخۆت بۆ له ناوبردنی بیرکردنه‌وه خراپه‌کانت. ئه‌وکاته هه‌ست به‌باشی دڵت و ئه‌وئارامیه ده‌که‌یت که ده‌مێکه به ئاواتیه‌وه‌یت.
ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی
www.derunnasy.com
لەهاوپۆلی: وه‌رزشی ده‌روونی
« پرسیار و وه‌ڵام | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | بڕیار بده تا به‌رهه‌مه‌که‌ی بخۆیت »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
