نوێترین ١٠ بابەت

هاوپۆلەکان

ئەرشیف

گەڕان لەماڵپەڕ

چوونه‌ژووره‌وه‌




دواهەمین ١٠ بۆچوون

دراوسێکان

ئاگاداربه‌ … هه‌ناسه‌ ده‌ده‌یت ”’ ڕاهێنانێک بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی قه‌له‌ق و نائارام و توندوتیژن

شوبات 3, 2008

images-13.jpgئاگاداربە …هەناسە دەدەیت !!!
(ڕاهێنانێک بۆ ئەوکەسانەى قەلەق و نائارام و توندوتیژن)
نووسینی یۆگی :
هاوبیر کامەران

یەکێک لەهەرە داماویەکانى ئینسانى سەردەم ئەوەیە کە بێ ئاگایە… مرۆڤ بێ ئاگایە لە خواوەند.. لە هەقیقەتى خۆى.. لە زیندوێتى و شعورى بەرامبەرەکەى.. لە ئازارى خەڵکانى دیکە.. بێ ئاگایە لە لێدانى دڵى.. لەو هەمو هەست و خەیاڵاتەى بەمێشکیدا دێت.. مرۆڤ بێ ئاگایە لە هەڵچونە عاتیفى و هەستەکیەکانى.. بێ ئاگایە لە هەناسەهەڵمژین و هەناسەدانەوەى.. بێ ئاگایە لەوەى کە شەڕ تەنها ڕێگەى لەناوچون و خاکەساریە.. بێ ئاگایە لەو هێزە گەورەیەى کە لەناخیدا وجودى هەیەو دەتوانێت بۆ ئاشتى جیهانى بەکارى بهێنێت.. مرۆڤ بێ ئاگایە لەوەى کە خەریکە ماناو مەفهومى موقەدەس (پیرۆز) لە ژیانیدا نامێنێت و وجودى دەبێتە ئامێرێک بۆ پارە پەیداکردن و بێ ڕێزى بە خودى هەقیقەت . ئەوەى من لێرەدا مەبەستمە بیسەلمێنم ئەوەیە کە ئەگەر مرۆڤ بتوانێت بە ئاگابێت بە ژیان دەتوانێت هەقیقەتى ژیان تێبگات، لە کاتێکدا هەقیقەتى ژیان تەنها خەوتن و خواردن و ڕۆشتن و هاتن نیە. مرۆڤ ئەگەر بەئاگابێت بەخۆى لە ڕاستەقینەى خۆى دەگات وەک چۆن ئەگەر هەمیشە بەئاگابێت بە خوا دەگات بەخواو لە هەقیقەت دەگات. بەڵام بەداخەوە ، نەک هەر ناتوانین هەمیشە بەئاگابین بە خۆمان بەڵکو ئەوەندە دورین لە خۆمانەوە هەر پێکەنینمان بەوەدێت گەر پێمان بڵێن گەیشتن بە خۆناسى یەکەم ئەرکى سەرشانى مرۆڤە نەک پیاسەو نانخواردن و سێکس و خوێندنەوە بۆ بەسەربردنى ئەو کاتانەى کە وەک تەڵا وان لەم دوو ڕۆژەى ژیاندا. لەکاتێکدا وەنەبێت پیاسەو نانخواردن و سێکس و خوێندنەوە بۆ کات بەسەریردن کارێکى خراپ بن ، بەڵام بەسەربردنى ژیان تەنها بەوانەوەو لەبیرچونەەى ئەرکە سەرەکیەکە گرفتە گەورەکەیە.
بۆ ئەوەى پێکەنینمان بەو تیۆرە سەرەکیە نەیەت کە هەمو عارف و فەیلەسوفانى کلاسیک و تەنانەت نۆێ کارى لەسەر دەکەن و جارێکى دیکە بەئاگابین بە خۆمان ، فەلسەفەى یۆگا ڕاهێنانێکى سەرەکى و ئاسانمان پێدەڵێت و تۆش دەتوانیت ڕۆژانە دوو جار ئەنجامى بدەیت (بەیانى و ئێوارە). ئەم ڕاهێنانە هەرچەند ئاسانە بەڵام لە ژیانى زۆرینەى پیاوانى ڕۆحى و تەنانەت فەیلەسوف و پێغەمبەرانیشدا کاریگەریکى زۆر بێ وێنەى هەبوە و ئەمرۆش بە زانستى سودى ئەم تەکنیکە لە ئەوروپاو ئەمریکا سەلمێنراوەو بەشێوەیەکى بەربڵاو بەکاردەهێنرێت. چونکە ئەو شتەى لێرەدا مرۆڤ پێى بەئاگا دەبێت مایەى ژیان و مانەوەى جەستەى مادى و بیر و تەنانەت هەست و نەستى ئەوە لە ژیاندا و کەم بونى واتە لە ناوچون و زیادبونى واتە گەشەو کامڵبونى مرۆڤ .
شێوازى ڕاهێنانەکە :
مۆبایل و تەلەفزیۆن و ڕادیۆ بکوژێنەرەوە و لە شوێنێکى گونجاودا دابنیشە . هەوڵبدە پشتت ڕێک بێت و بە ئارامى چاوانت دابخەو هەوڵبدە چاو نەکەیتەوە (ئەگەر لەسەر ئەم تەکنیکە بەردەوام بویت بۆ چەند مانگێک ئەتوانیت چاو بکەیتەوە). دەستەکان لەسەر ئەژنۆ دابنێ و لەشت تەواو ئارام بێت. لە ڕێگەى لوتەوە هەناسەیەک هەڵبمژەو بدەرەوە، بەڵام بە هێمنى.َ پاشان بەهەمو خۆتەوە ئاگایى و تەرکیزت بخەرە سەر هەناسەکەت. واز لەبیرکردنەوە لە ماڵ و بازاڕ و هاوڕێى و دۆست و دوژمن بێنە. هەناسەت ئارام و لەسەر خۆ بێت ، بەهیچ شێوەیەک کۆنترۆِڵى مەکە تەنها خۆى بێت و بڕوات، کارى تۆ لێرەدا هەر ئەوەیە ئاگادارى هەناسەت بیت و هیچى تر. بزانە چۆن هەناسە دێت و دەڕوات، بێ ئەوەى بیر بکەیتەوەو کۆنترۆڵى هەناسەکە بکەیت، تەنها بەئاگابە بە هەناسەکەت. ئەگەر بیرێکت بۆ هات ئەوا دیسان تەرکیز بکەرەوە سەر هەناسەکەت و بەردەوامبە . ماوەى 10 بۆ 20 خولەک بەم شێوەیە بمێنەرەوە. پاشان بە ئارامى هەناسەیەکى قول بدەو چاو بکەرەوە.
ئەگەر ڕۆژانە ئەم ڕاهێنانەى یۆگا ئەنجام بدەیت دەبینى تەواو ئارام دەبیتەوە، ئاگاییت کۆدەبێتەوە، هەست بە گەورەیى خۆت دەکەیت ، بیرکردنەوەى سێکسیت کەم دەبێتەوە، هەڵچون و تورەبونت کەمتر دەبێتەوە، ژیان جوانتر دەبینى، زاکیرەت بەهێز دەبێت، لەڕوى دەرونیەوە کەسێکى ڕاگیر دەبیت و قەلەقى و دودڵیت نامێنێت. لێدانى دڵت ئاسایى دەبێتەوەو کۆلیسترۆڵى ناو خوێن کەم دەبێتەوەو ئەدریناڵین کەمتر لە جاران دەکرێتە خوێنەوە و رۆژ بەرۆژ هیچزێکى زیاتر بەدەیت دەهێنى.
بەهیواى ئەوەى هەموان سودمەند بین لێى لەپێناو وەدەستهێنانى ئارامى و ئاشتى ناوەکى و دەرەکى . چونکە بێ ئاشتى ناوەکى ناتوانین هەرگیز ئاشتى دەرەکى بەرقەرار بکەین و بێ ئاشتى و ئارامیش هەرگیز هاوسەنگى هارمۆنى لە ژیاندا نایەتە بون.

ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی
www.derunnasy.com

لەهاوپۆلی: وه‌رزشی ده‌روونی

بۆچوونەکان


« چۆن ده‌بیته‌ که‌سێکی ووزه‌ به‌خش ؟ | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | وه‌همی خه‌فه‌ت له‌کوێوه‌ دێت و چاره‌سه‌ره‌که‌ی چیه‌ ؟ »

Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
designe-by-germeser
Valid CSS! Valid XHTML 1.0 Transitional