پرسیاری ژیرانه بکه
پرسیاری ژیرانه بکه
عه‌بدوڵا تۆفیق/ ڕاهێنه‌ری ده‌روونی
ژیان باشتر‌و ئاسانتر ئه‌بێت ئه‌گه‌ر ئێمه پرسیاره‌کانمان ژیرانه‌تر بێت. زۆر هه‌ن له‌وانه‌ی که ده‌یانه‌وێت ئێمه ته‌واوی بیرکردنه‌وه‌کانمان له‌وێدا بوه‌ستێنین که ئێمه‌ی تیاین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌شه‌کرن و پێشکه‌وتن له‌ناوماندا ڕوونه‌دات و وه‌ڵامه ڕاسته‌کان وه‌رنه‌گرین.
کاتێك که تۆ پرسیارێك له‌خۆت ئه‌که‌یت هه‌میشه وه‌ڵامێکت ده‌ست ئه‌که‌وێت.
به‌خۆت بڵێ: بۆچی هه‌میشه ئه‌وشته له‌مندا ڕوده‌دات؟، تۆ وه‌ڵامێك وه‌رده‌گریت که له‌وانه‌یه ئه‌و وه‌ڵامه بێتاقه‌تت بکات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆ ئه‌و وه‌ڵامه‌ت ناوێت.
ئه‌گه‌ر پرسیاربکه‌یت: چۆن بتوانم ئه‌مڕۆ چاکترین ڕۆژم هه‌بێت؟ لێره‌شدا تۆ به‌هه‌مان شێوه وه‌ڵامێکت ده‌ست ئه‌که‌وێت. وه‌ڵامێك که یارمه‌تیت ئه‌دات و هه‌لت بۆ ئه‌ڕه‌خسێنێت که چاره‌سه‌ر بۆ کێشه‌کانی داهاتوشت بدۆزیته‌وه.
هه‌ندێ پرسیارم بۆ هه‌ڵبژاردون که له‌وانه‌یه بتوانن به‌کاریان بهێنن بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێڕه‌وێکی ڕاستدا بڕۆن، که ده‌تانبات به‌ره‌و ئه‌و شوێنه‌ی که خۆتان ئه‌تانه‌وێت.
- ده‌مه‌وێت بگه‌مه چ شتێك ئه‌مڕۆ؟
- گرنگترین کاره‌کانی ئه‌مڕۆی من چیه؟
- ئه‌و شته چیه که من ئه‌مه‌وێت بیگه‌مێ له ئێستادا؟
- ئه‌مڕۆ ئه‌توانم چ شتێك فێرببم؟
- چ شتێك هه‌یه که من سوپاس گوزاریبم ئه‌مڕۆ؟
- گرنگترین شت بۆ من چیه ئێستا؟
- چۆن بتوانم سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنم ئێستا؟
- چی بکه‌م بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌نگی به‌ده‌نی و ده‌روونیم ڕابگرم ئه‌مڕۆ؟
- له چیدا/ کوێدا خۆشی بدۆزمه‌وه ئه‌مڕۆ؟
ئه‌م پرسیارانه کاریان زۆر پیکراوه‌و بوونه‌ته مایه‌ی خۆشبه‌ختی و خۆ دۆزینه‌وه‌و له خۆنزیکبوونه‌وه له لای ئه‌وانه‌ی که ڕۆژانه کاریان به‌م پرسیارانه کردووه.
گرنگه که بڵێم بۆ ئه‌وه‌ی باشترین کاریگه‌ری هه‌بێت و ببێته به‌شێك له ڕاهێنانی ڕۆژانه‌ت و دواتریش وه‌ك ڕۆتینێکی ڕۆژانه‌ی لیبێت و خۆی وه‌ك به‌رنامه‌یه‌كی ئۆتۆماتیکی له مێشکت‌دا کاری پێبکرێت، ده‌بیت بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك له‌سه‌ر یه‌ك ئه‌م پرسیارانه له‌خۆت بکه‌یت و وه‌ڵامه‌کانت ده‌ست بکه‌وێت.
سه‌رکه‌وتوبن
www.warzshidaruni.com
ئاب 20, 2010

zor swpas dast xosh mamosta Abdulla .balam ba daxawa xalke amro tanha eak hadafyan haya ka hamw rozhek bery le akanawa awesh shahwat wata hazw arazw bo sex ba gshte dwatr chon axer modele xanw sayara paeda bkan amash abeta hoe be hewa bunyan dwatr sar haldane naxoshea darwneakan.dwbara swpas
سڵاوم بۆ شاره زاو مامۆستا‌و ده روناس کاک عبدالله ده سته کانت خۆشبێت پرسیاره کان جوانن به ڵام به داخه وه ئه مرۆ که سه کان بیر له ته ندروستی خۆیان ناکه ن بیر له داهاتوو ده که ن به بی گوێپێدان به ئه مرۆ. ساغن به ڵام ناتونن سوپاس گوزاربن که ی بارودۆخێکی خراپیان بینی ئنجا هه ست به باشه کانی رابوردوو ده که ن.بۆ یه بیر کردنه وه له ئه مرۆ گرنگه ئه ویش بیر کردنه وه یه کی مرۆڤانه که له قازانجی کۆمه ڵ دابێ که به قازانجی خۆت ده گه ریته وه .گه یشتن به ئامانج به له سه رخۆیی ده گه ینێته که نارێکی هێمن
بۆ ئه وه ی سه رکه وتوبیت له هه م‌و بواره کان بیر بکه وه ئینجا قسه بکه ئینجا بریار بده .ته ن ها یه ک بوار هه ڵبژێره کاری له ناو بکه .ده سته کانت خۆش کاک عبدالله مامۆستای به ریز