شوبات 23, 2010

باسی هه‌ڵه‌ی خۆت بکه!
له ڕێنماییه‌کانی عه‌بدوڵا تۆفیق
ڕاهێنه‌ری ده‌روونی/سوید
هه‌ر وه‌ك کورد وته‌نی گوڵ بێ دڕك نابێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی پرسیاری منه ئه‌وه‌یه که بۆچی که‌سێکمان نه‌بینی له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا ڕۆژێك باس له هه‌ڵه‌کانی خۆی بکات. هه‌ڵبه‌ته من به‌تایبه‌ت باس له‌وانه ده‌که‌م که گه‌نجه‌کانمان ئه‌وانیان وه‌ك نمونه‌ی که‌سایه‌تی مه‌زن داناوه. جا هونه‌رمه‌ندبێت، سیاسی بێت، پزیشك بێت، له ڕاگه‌یاندنێکدا کاربکات، یان و یان و یان…..
ئێمه که له ئه‌وروپادا ده‌ژین ڕۆژانه له مێدیاکاندا چاوپێکه‌وتنی که‌سه ناوداره‌کانی ئه‌و وڵاته‌دا ده‌بینین. ئه‌وان له‌و چاوپێکه‌وتنه‌که‌یاندا باسی کێشه‌و هه‌ڵه‌کانی خۆیان ده‌که‌ن به‌بێ هیچ تێکچونێک و سه‌ربه‌رزانه ده‌یگێڕنه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌زانن که ئه‌وان له‌و کێشه‌یه هاتونه‌ته ده‌ره‌وه‌و ئێستا ئه‌وان بۆ نمونه چیتر ماده هۆشبه‌ره‌کان ناکێشن، خواردنه‌وه‌ی ئه‌لکهولیان که‌م کردوه‌ته‌وه، ئێستا زیاتر کات به هاوسه‌رو منداڵه‌کانیان ده‌ده‌ن، که‌متر توڕه ده‌بن، یان نه خۆشیه‌کی خراپیان هه‌بوه وتوانیویانه به هه‌رشێوه‌یه‌ك بێت زاڵ‌بن به‌سه‌ریدا،….. تاد.
باسکردنی ئه‌م کێشانه ئه‌گه‌ر که‌سێکی ناودار بیکات نابێته هۆی ئابڕوچوونی، به‌ڵکو به پیچه‌وه‌انه‌وه تۆ خۆشه‌ویستی خۆت بۆ مرۆڤه‌کان پیشان ده‌ده‌یت و له هه‌مان کاتیش‌دا تۆ ئاگاداریان ده‌که‌یت که ئه‌و هه‌ڵانه ده‌توانێت ژیانی که‌سێك و ده‌و‌روبه‌ره‌که‌شی تێك و پێك بدات و شتی خراپتریشی لێببێته‌وه. زۆر له‌و که‌سانه‌ی که بوێرانه باس له و ئه‌زمونه سه‌خته‌ی خۆیان ده‌که‌ن زۆرجار ئه‌وان بانگهێش ده‌کرێن که وانه بڵێنه‌وه یان سیمینار بگێڕن. به‌م شێوه‌یه‌ش هه‌ندێ خه‌رجیشیان ده‌ست ده‌که‌وێت.
من زۆر جار چاوپێکه‌وتنی که‌سانی ناوداری بواره جیا جیاکانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردیم بینیوه، ئه‌وه‌ی من سه‌رنجم داوه که ئه‌وان باسی خۆیان ده‌که‌ن هه‌میشه له چوارچێوه‌ی سنورێك تێناپه‌ڕێت. ئه‌وان بۆ نمونه ده‌ڵێن: به‌ڵێ به‌ڕاستی من به منداڵی زۆر ئازا‌و شه‌ڕانی بووم، یان زۆر چه‌قاوه سو‌و بووم، به‌ڵێ هه‌ندێجار تووڕه‌م…..
من چاوه‌ڕێ ده‌که‌م که که‌سانێك بووێرانه ئه‌م سنوره ببه‌زێنن و بتوانن باس له‌و کارانه بکه‌ن که تونیویانه وازیلێبهێنن. با خواردنه‌وه‌ی زۆر بێت، کێشانی ماده هۆشبه‌ره‌کان ، جگه‌ره کێشانی زۆر بێت، خویه‌کی خراپ بێت، ڕه‌فتارێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ناشرین بێت، نه‌خۆشیه‌ك بێت، ئیره‌ی بێت، دڵپیسی بێت …تاد.
هه‌موو ئه‌زانین که زۆر شت هه‌یه که زۆر تایبه‌تیتره له‌م هه‌ڵانه که زۆر که‌س ناتوانێت ته‌نانه‌ت به‌بیر خۆشی بهێنێته‌وه ، به‌ڵام من له‌و بڕوایه‌دام شاردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵانه که زۆرێك ده‌یکات ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ترس له ئابڕوچون و بیرکردنه‌وه‌ی خه‌ڵك گۆڕان به‌رامبه‌ر به‌و که‌سه. له ڕاستیدا ناکرێت ئێمه له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی وادا بژین که که‌س نه‌بینین به ئاشکرا بڵێ من به‌و هه‌ڵه‌دا چووم به‌ڵام ئێستا مرۆڤێکیترم و شانازی به گۆڕانی خۆیه‌وه بکات.
ئایا ئێمه هه‌میشه که‌سه‌کانمان به هه‌ڵه‌وه خۆشده‌وێت؟ بۆ خۆشه‌ویستیان زیاتر نه‌بێت کاتێک ده‌ڵێن من ئێستا گۆڕاوم به‌ره و باشتر.
ده‌بێت یه‌که‌مین که‌س کێبێت ئه‌و سنوره ببه‌زێنێت وبه‌ئاشکرا و بوێرانه باسی ئه‌و که‌لێنانه‌ی خۆی بکات که هه‌یبووه و ئێستا سه‌ربه‌رزبێت که هه‌موشته‌کانی ڕێکخستوه‌ته‌وه.
- سه‌رۆکی پارتێکی گه‌وره‌ی سویدی گودرون شیما باسی له‌وه‌کرد که له دیسکۆدا بووه و زۆری خواردوه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ی به‌هه‌ڵه زانی و داوای لێبووردنی کرد و وتی ئیتر کاری واناکه‌مه‌وه.
– گۆرانی بێژێکی به‌ناوبانگی سویدی دوای کێشانی ماده هۆشبه‌ره‌کان و پاشان چوونه به‌ندینخانه‌وه و ئازادبوونی له‌وێ، دوای چه‌ند ساڵێ له‌سه‌ر ته‌له‌ڤزێۆن باسی ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی خۆر کرد‌و گۆرانیه‌کی ووت به‌سه‌ر ماده‌هۆشبه‌ره‌کاندا.
- لاسێ گوستاڤسۆن که له تیپی ئاگرکوژیه‌نه‌وه‌کان بوو هه‌موو گیانی سوتا و دوای چه‌ندین نه‌شته‌رگه‌ری که ئێستاش ناتوانی سه‌یری ده‌موو چاو ده‌ستی بکه‌یت، ئه‌و سیمینار ده‌گێڕێت و باس له به‌هێزی متمانه به خۆبوونی ده‌کات.
- چه‌ندین که‌سی تر که به هۆی ڕوداوی جیا جیاوه بێ ده‌ست و قاچ بوون باسی خۆیان ده‌که‌ن و ده‌توانن خۆشیه‌کانی ژیان هه‌ست پێ بکه‌ن و ئێمه فێر ده‌که‌ن که سوپاسی هه‌موو چرکه‌یه‌ك بکه‌ین که ئێمه له‌شمان ساغه‌و ده‌توانین زۆر شت به ئه‌نجام بگه‌یه‌نین.
ئایا تۆ که‌سێکی که بتوانیت بوێربیت له قسه‌کردندا و ده‌ته‌وێت سنوره‌کان تێكبشکێنیت و کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌کی تر ببه‌یت. بێگومان تۆ ده‌بیته نمونه‌ی ئازایه‌تی و پاکی بۆ مرۆڤه‌کانیترو فێریان ده‌که‌یت که هه‌موو هه‌ڵه ده‌که‌ین به‌ڵام قسه‌نه‌کردن له‌و باره‌یه‌وه درێژه‌دانه به هه‌ڵه‌کانمان.
بۆ ئه‌وه‌ی بوێرتربیت له‌وه‌ی که‌هه‌یت ڕاهێنانێك به ده‌روونت بکه.
- ستراتیجیه‌ك بۆ گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاته‌که‌ت دابنێ و خۆت ئاماده‌ی پرسیاری خه‌ڵك بکه.
- هه‌میشه ئاماده‌ی ده‌روونیت تیابێت و هیچ پرسیارێک به خراپ مه‌زانه و ئه‌وه بزانه که وه‌ڵامی خراپ هه‌یه نه‌ك پرسیاری خراپ.
- زاڵبه به‌سه‌ر به‌سه‌رهاته‌که‌تداو ئه‌وه دوپات بکه‌ره‌وه که ئه‌وه‌ی ڕۆی ناگه‌ڕیته‌وه به‌ڵکو ده‌بێته ئه‌زمونێک بۆ سه‌رکه‌وتن.
- ده‌بێت بزانیت ئامانجت له‌گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاته‌که‌ت چیه.
- خۆشه‌ویستی خۆت بۆ مرۆڤه‌کان پیشان بده و بڵێ من ئه‌مه ده‌ڵێم بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه‌ش به‌و هه‌ڵه‌یه‌دا نه‌ڕۆن.
- باسی ئه‌و یارمه‌تیانه بکه که تۆ وه‌رت گرتووه له هاوڕێ، خێزان، پزیشك ..تاد.
- ئه‌گه‌ر خۆت هه‌ندێ ته‌کنیك و شێوازی ترت تاقی کردووه‌ته‌وه ئه‌وا باسی بکه هه‌تا خه‌ڵکیتر سودی لێببینن.
- ڕه‌زیلی مه‌که له‌زانیاری به‌خشین.
به‌م شێوه‌یه تۆ ده‌بیته که‌سێکی لێهاتوو له‌گێڕانه‌وه‌ی بابه‌ته‌که‌تدا و کۆڕگێڕێکی به‌ناوبانگ.
سه‌رکه‌وتوبن…….
www.warzshidaruni.com
لەهاوپۆلی: وه‌رزشی ده‌روونی 2 بۆچوون »
« خه‌و لای ژنانی دووگیان | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | چۆن بیر ده‌که‌یته‌وه؟ به‌شی یه‌که‌م »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964

Some people will never change
سلاو بؤ بةرِيَز عةبدولَلاَ تؤفيق و هيواي بةردةوامي بؤ دةخوازم…ئةو جؤرة بابةتانة زؤرجوان و ثيَويستن وةك ثيَويستي مندالَ بة قوتابخانة، بؤ ئةوةي باسكردني هةلَةي خود ببيَتة كلتور وةك كلتوري تاكي ئةوروثايي ئةوا ثيَويستة ثةروةردة بطؤرِين و لةمندالَييةوة مندالَ فيَر بكةين هةر وةكو ضؤن فيَري داب و نةريتةكاني تري دةكةين، لةكؤمةلَطةي كورديدا باوك و دايك و خيَزان هةميشة درؤيان لاي مندالَيان كردووة و نةيانهيَشتووة مندالَ باسي كةمكوكورتي يان هةر شتيَكي تري خيَزان بكات و ثيَيان راطةياندووة كةباسي نةكات وبيشاريَتةوة ئةطينا سةري دةبرِن ، ئةم هةرِةشةي سةربرِينة بووتة طريَيةكي دةرووني كة هةرطيز شتي خؤي نةدركيَنيَ و بترسيَ لةدركاندني هةموو شتيَك. لةراستيدا لةبنةرِةتدا نةدةبواية لةبةردةمي مندالَةكة ئةو شتطةلة باس بكةن كةئارةزووي شاردنةوةي دةكةن …بةلاَم كةباسيان كرد كةواتة ثيَشي نةلَيَن لةدةرةوة باسي نةكةي ئةطينا سةرت دةبرِين، بؤ نموونة نةيانهيَشتووة باس لةنةداري و نةبووني خؤيان بكةن بؤ نموونة ئةطةر ميوانيان هاتبيَ نةيانتوانيوة بلَيَن نيمانة بةلاَم بةلايانةوة ئاسايي بووة بضنة لاي دراوسيَكةيان قةرز بكةن و باش‌ترين خواردني بةقةرز بؤ ميوانةكةيان دابنيَن ئةميش بؤ ئةوةي هةست بةكةمي نةكةن و لاي خةلَك مةرغوب بن ، هةر ئةم قةرزة كارلةمندالَةكة دةكات و واي ليَدةكات هةمان درؤ ثةيرِةو بكات و نةهيَلَيَ ميوانةكة بزانيَ كةلةمالَي دراوسيَكةيان قةرزيان كردووة ، كةواتة ئةوةي لاي خةلَك مةرغوبة دةيلَيَين ئةوةي مةرغوب نيية نايلَيَين كةلةكؤمةلَناسيدا ثيَيدةوتريَ المرغوبية الاجتماعية .بةو ثيَية كةس ناتوانيَ نامةرغوبيةتةكاني خؤي بةثيَوةري كؤمةلاَيةتي خؤي باس بكات هةر ئةمةشة واي كردووة مرؤظ نةتوانيَ هةلَةي خؤي باسبكات ، ئةطةر باسيشي كردبيَ بةشةرمةوة باسي كردووة و كار لةباري دةرووني كردووة ، بؤية لةمباريةوة ثيَويستمان بةشؤرِشيَكة لةثةروةردةي نويَ و ئاساييبوني باسكردني هةلَة ، كاريطةري ئةو مةرغوبيةتة لةوةداية تاك درؤ بكات و ئةو دةمامةكة بةكاربهيَنيَ بؤ شاردنةوةي دةموضاوي راستةقينةي خؤيان و نيشانداني دةموضاويَكي مةرغوبتر يان نيشانداني كةسيَتيَكي تري خؤيان نةك كةسيَتية راستةقينةكةيان … كةواتة كيَشةي باسنةكردني هةلَةي خود لاي زؤربةي خةلَك دةبيَ بطؤرِدريَ لةريَطةي بابةبةتي وةكو بابةتةكاني بةرِيَز عةبدوللا تؤفيق و هاوشيَوةكاني لةثيَناو طؤرِيني ئةو كلتورة كة زالَ بووة بةسةر خةلَكدا، من لةو باوةرِةدام باش‌ترين طؤرِان ئةو طؤرِانةية كةلةمندالَيةوة دةست ثيَدةكات واتة دواي ثرؤسةي هاوسةرطيري يان ثيَشتريش ثيَويستة هاوسةران بير لةشيَوازي ثةروةردةي مندالَ بكةنةوة و برِياربدةن كةمنالَ وةكو دايكوباوك درؤزن نةبيََت و بتوانيَ طوزارشت لةخودي خؤي بكات لةراست و هةلَةكاني ..طةورة ئةطةر متمانةي بةخؤي هةبيَ دةتوانيَ راشكاوانة باس لةهةلَةكاني خؤي بكات، بةلاَم هةموو هةلَةيةك نا بةتايبةتي ئةو هةلاَنةي كةثةيوةندن بةسيَكس و نةخؤشي دةرونيةكانةوة، خؤزطة لةتةلةظزيؤنةكان و يةكةم جاريش لةراديؤكان بةرنامةيةك يان طؤشةيةك هةبواية تةنها بؤ باسكردني هةلَة و كةساني ئازا‌و بويَر بيانتوانياية هةلَةكاني خؤيان باس بكةن بؤئةوةي ببيَتة كلتوريَكي ثةيرِةوكراو بؤ ئيَستاو نةوةكاني داهاتووش …. خؤشةويستيم بؤ مامؤستا تؤفيق و خويَنةراني ئازيز.