شوبات 7, 2010
چۆپی مه‌جید
خوێندکاری خوێندنی باڵای سکاندینافیا بۆ ڕاهێنانه ده‌روونییه‌کان
سوید
ئه‌م ڕاهێنانه‌ساڵ دوای مه‌سیح گه‌شه‌ی کردووه‌و تێکه‌ڵه‌یه‌که‌له‌یۆگای هیندیه‌کان و مێدیتاشونی بودیزمه‌کان و تاویزم.ناوی ته‌واوی ئه‌م مدیتاشونه (زا-زێن)ه‌مانای ئه‌وه‌ده‌گه‌یه‌نێت که‌دانیشیت له‌ته‌رکیزکردنتا یان بۆ ته‌رکیزکردنت.
بۆ به‌جێ هێنانی ئه‌م ڕاهێنانه‌شێوه‌ی دانیشتنه‌که‌ت زۆرگرنگی هه‌یه‌چونکه‌چۆنیه‌تی دانانی له‌شت په‌یوه‌ندی زۆری هه‌یه‌به‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چی ڕووده‌دات له‌مێشك و کرداری هه‌ناسه‌دانت.
باشترین شێوه‌ئه‌وه‌یه‌که‌دانیشیت له‌سه‌ر زه‌وی چونکه‌ئه‌م شێوه‌یه‌بۆ له‌شت خۆش و جێگیره
گۆشه‌یه‌کی بچوك به‌کاربهێنه‌بۆ ئه‌وه‌ی به‌شی پشته‌وه‌ت که‌مێك به‌رز بکاته‌وه‌ئه‌مه‌ش وا ده‌کات که‌ئه‌ژنۆکانت به‌رزه‌وی بکه‌ون. چاوه‌کانت نیوه‌داخراوبکه‌و نیگات(سه‌رنجت) بخه‌ره‌سه‌ر شوێنێکی دیاری کراو با دووریه‌که‌ی له‌خۆته‌وه‌نزیکه‌ی 1 مه‌تر بێت. سه‌رنجت له‌سه‌ر هه‌ناسه‌دانت بێت و هه‌وڵ بده‌هه‌ناسه‌به‌شێوه‌یه‌کی ڕاست بده‌یت مه‌به‌ست له‌هه‌نه‌سه‌دانی ڕاست ئه‌وه‌یه‌که‌که‌هه‌ناسه‌دانت له‌ڕێگه‌ی سکته‌وه‌بێت، له‌ڕێگای ئه‌م جۆره‌هه‌ناسه‌دانه‌وه‌خاڵی قورسایی له‌شت ئه‌که‌وێته‌سه‌ر سێبه‌نگه‌ت و به‌شی خواره‌وه‌ی سکت. به‌پێی زێن مێدیتاشون هه‌موو هه‌ناسه‌دانه‌ده‌ره‌وه‌یه‌ك و پشودانی دوای هه‌ناسه‌دانه‌ده‌ره‌وه‌ت له‌شت خاوده بێته‌وه.
مه‌به‌ست له‌کردنی ئه‌م مێدیتاشونه‌ئه‌وه‌یه‌که‌مرۆڤ به‌ئاگابێت له‌چۆنیه‌تی کرداری هه‌ناسه‌دانی و به‌مه‌ش ڕادێین له‌سه‌ر هه‌ناسه‌دانێکی ڕاست و ته‌ندروست و هه‌روه‌ها ڕزگاربونمان له‌گرژی ماسولکه‌کانی له‌شمان.
لەهاوپۆلی: وه‌رزشی ده‌روونی 4 بۆچوون »
« له‌ڕێنماییه‌کانی به‌رنامه‌ی ده‌رووندروستی ڕێکخراوی IRD | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | سایکۆلۆژیای خۆکوشتن »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964

سڵاو ڕێز بۆ چۆپی خان وه به‌خێرهاتنێکی گه‌رمی ده‌که‌م بۆ ئه‌م ماڵپه‌ڕه به‌سوده‌ی ده‌روونناسی. له ڕاستیدا وه‌ك من بزانم ئه‌م خانمه یه‌که‌مین خانمی کورده که له بواری ڕاهێنانه ده‌روونیه‌کاندا بنوسێت و هاتووه‌ته مه‌یدانه‌وه. هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ ده‌خوازم و خۆشحالم که وا خه‌ریکه خوێندکار له‌و بواره‌دا زۆرتر ده‌بن و ده‌یانه‌وێت ئه‌و بواره گرنگه زانستیه بهێننه‌وه بۆ کوردستان. ئه‌م بابه‌تانه ده‌گمه‌نن هه‌رچه‌نده بابه‌تێکی کورت بوو به‌ڵام پڕڕسودبوو. داوای به‌رده‌وامیت لێ ئه‌که‌م.
چۆپی خان سڵاو
من وەكو مامۆستایەكی یۆگا زۆرم پێخۆش بوو كە ئەم بابەتەی بەرێزتانم خوێندەوە، هیوادارم كە بەردەوام بن لەسەر ئەو هەوڵەتان تا ئێوەش لەدەرەوە بتوانن لەئەركەكانی ئێمە وەكو (كۆمەڵەی یۆگای گۆسوامی) سوك بكەن بۆ ناساندنی خەڵك بە میدیتاشیۆن و تەركیز و ڕۆچونەوە بەرەو ناخ . ئەمرۆ نەتەوەوی كورد زیاتر لە هەموو كاتێك پێویستی بەم هەوڵانەیە . دیسان دەستەكانتان خۆش بێت.
هیوادارم بتوانین پەیوەندیمان هەبێت و ئێمە ئامادەین نوسینەكانت لە (گۆڤاری یۆگا) لە كوردستان بڵاوبكەینەوە.
هاوبیر كامەران- لێپرسراوی كۆمەڵەی یۆگای گۆسوامی
b.hawbir@yahoo.com
salamun 3alaykum
dast xoshy bo barez chopi xan .. xway gawra zyatr baraw dnyayake bar chaw rontr braw bdayt heway sarkawtnt bo daxwazm..
lagall rezu slawm
dayke saya
سڵاو به‌ڕێزان کاك به‌مۆ، مامۆستا هاوبیر و دایکی سایه‌خان زۆر سوپاستان ده‌که‌م. بمبورن له وه‌ڵامدانه‌وه دواکه‌وتم به‌هۆی سه‌رقاڵیم به تاقیکردنه‌وه. له ڕاستیدا من ده‌مه‌وێت سوپاسی زۆری مامۆستا عه‌بدوڵا تۆفیق بکه‌م که زۆر هاوکارمه‌و هانده‌ری سه‌ره‌کیمه له خوێندن و هاتنه دونیای ڕاهێنانه ده‌روونیه‌کان. خۆشحالم که ئه‌گه‌ر که‌میش بێت خزمه‌تێك له‌و بواره‌دا به میلله‌ته‌که‌م بکه‌م، دوباره سوپاس بۆ ئێوه‌و ماڵپه‌ڕی ده‌رووناسی.