ئه‌و هه‌موو بیرکردنه‌وه خراپانه له کوێوه دێن؟
ئه‌و هه‌موو بیرکردنه‌وه خراپانه له کوێوه دێن؟
ڕینمایه‌کانی عه‌بدوڵا تۆفیق/ ڕاهێنه‌ری ده‌روونی
هه‌موو مرۆڤێك هه‌ڵگری کۆمه‌ڵێ بیرکردنه‌وه‌ی خراپه/ نێگه‌تیڤ. هه‌رچه‌نده خۆت هیلاك بکه‌یت نا‌توانیت خۆت له‌و بیرکردنه‌وه خراپانه به ته‌واوی ده‌رباز بکه‌یت. به‌ڵام به هۆی ڕاهێنانی ده‌روونیه‌وه تۆ ده‌توانیت ڕێگا له‌و بیرکردنه‌وانه بگریت که ژه‌هراویت ده‌کات و ناهێڵێت تۆ تواناکانی خۆت بخه‌یته گه‌ڕ. ئه‌و بیرکردنه‌وانه چین و له کوێوه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن؟. ئه‌وان له خێزانه‌که‌ته‌وه، له هاوڕێکانته‌وه، لهخوێندنگاکهتهوه، له کاره‌که‌ته‌وه، له مامۆستاکه‌ته‌وه، له ڕاگه‌یاندنه‌کانه‌وه….. ، وه ئاسانترینیان ئه‌وه‌یه که له خۆته‌وه دێن.
له ڕاستیدا تۆ خۆت زۆربه‌ی بیرکردنه‌وه خراپه‌کان بۆ خۆت دروست ده‌که‌یت، ئه‌ویش هۆکاره‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که تۆ ڕاهێنانت نه‌کردووه و بیرکردنه‌وه‌ی باشت/پۆسه‌تیڤ پڕۆگرام نه‌کردووه و بڕوات به تواناکانی خۆت دروست نه‌کردووه. ڕاستیه‌که‌شی ئه‌وه‌یه که تۆ کۆمه‌ڵێك بیرکردنه‌وه‌ی خراپ ڕۆژانه ده‌بارێت به‌سه‌رتا به هۆی ته‌له‌فزیۆن، ڕادیۆ وڕۆژنامهکانهوه. ئینجا بڕوام پێده‌که‌یت یان نا؟ ئه‌گه‌ر پێت ده‌کرێت یه‌کێك له‌و ڕۆژنامانه سه‌یرکه و بخوێنه‌ره‌وه بزانه هه‌واڵه‌کان چی ده‌ڵێن، ئه‌وکاته له‌من تێده‌گه‌یت! ڕاپۆرت و هه‌واڵه‌کان که باسی ڕوداوه‌کان و شه‌ڕ و ناخۆشیه‌کان ده‌که‌ن.
بیرکردنه‌وه ناخۆشه‌کان وه‌ك ئه‌و گژو گیا‌و گوڵانه‌یه که به ویستی تۆ ناڕوێن و هه‌میشه زیاد ده‌که‌ن به هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی تۆوهکانیانهوه له هه‌وادا. که ئه‌گه‌ر ده‌ستت پێیانه‌وه نه‌بێت و له ڕیشکا ده‌ریان نه‌هێنیت زۆر زیاد ده‌که‌ن و باخ و مێشکت بێزار ده‌که‌ن.
به ئاگابه له‌وه‌ی که بیری لێده‌که‌یته‌وه- ئه‌وه بزانه که هه‌موو خانه‌یه‌کی مێشکت به دزیه‌وه گوێ له بیرکردنه‌وه‌کانت ده‌گرێت!
هه‌روه‌ك مناڵ که چۆن بێخه‌مه له باخچه‌که‌ی ماڵه‌وه‌یان که چه‌ند گژو گیای بێسهرو بنی تیا بێت، هه‌ربه‌و شێوه‌یه‌ش که گه‌وره ده‌بێت ده‌بینێت که نابێت وابێت و هه‌ست به‌و بێزاریه ده‌کات. بیرکردنه‌وه‌کانیش لای مناڵ جێی سه‌رنجێکی ئه‌وتۆ نیه، به‌ڵام که گه‌وره‌بوو هه‌ستیان پێده‌کات و ده‌زانێت که چۆن له مێشکیدا بڵاوبونه‌ته‌وه و کاریگه‌ری له‌سه‌ر خوێندن و کار‌و په‌یوه‌ندیه‌کان و چالاکیه‌کانی به‌جێده‌هێڵێت. به‌ڵام به‌هۆی ڕاهێنان کردنته‌وه ده‌توانیت بیرکردنه‌وه خراپه‌کانت بگۆڕیت به باش، وێنه خراپه‌کان به باش و هه‌سته خراپه‌کانیشت به باش بگۆڕیت. ته‌نها به دۆزینه‌وه‌ی شێوازێکی نوێ بۆ بیرکردنه‌وه‌کانت تۆ ده‌توانیت ژیانێکی نوێش بۆ خۆت دروست بکه‌یت. کاتێك که بیرکردنه‌وه‌یه‌کی خراپت ده‌بێت که ده‌ڵێت: من ناتوانم ئه‌م کاره به ئه‌نجام بگه‌یه‌نم. له باتی ئه‌م بیرکردنه‌وه‌یه تۆ خێرا به خۆت بڵێ که: بۆچی من ئه‌توانم ئه‌م کاره به باشی بکه‌م. تۆ خێرا پێچه‌وانه باشه‌که‌ی به‌کار ئه‌هێنیت له‌و بارهداو ڕێگه ده‌گریت له‌و بیرکردنه‌وه‌ی که گوایا تۆ نا‌توانیت ئه‌و کاره بکه‌یت، ئه‌و کاته تۆ دڵنیایه‌ك دروست ئه‌که‌یت که ده‌ڵێت ئه‌توانیت.
هه‌وڵبده زۆرترین ته‌کنیکی ڕاهێنانه ده‌روونیه‌کان تاقی بکه‌یته‌وه وه‌ك: ده‌سته‌واژه‌ی باش به خۆدان، خه‌یاڵی باش دروستکردن، بیرکردنه‌وی خراپ وه‌ستان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مو ئه‌و گژوگیایه لابه‌ریت و تۆوی نوێ بچێنیت. ئه‌مانه به‌هێز بکه له شێوه‌ی ڕاهێنانی ڕۆژانه به وێنه‌و هه‌سته‌کانت به هۆی بیرکردنه‌وه‌ی به ئاگایانه که هانت ئه‌دات بۆ وه‌رگرتنی چێژ له ژیان. مۆسیقایه‌ك گوێ لێبگره که ده‌بێته مایه‌ی وزه‌و هاندانت بۆ بیرکردنه‌وه‌ی باش، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا تێکه‌ڵ ببه که مانایه‌ك ئه‌ده‌ن به ژیان و وزه‌ت ئه‌ده‌نێ له‌باتی هاوڕیه‌تی ئه‌وانه‌ی که وزه‌ت پێناهێڵن و لێتی ده‌دزن.
ئه‌و ژیانه بۆخۆت دروست بکه که خۆت ئه‌ته‌وێت نه‌ك ئه‌و ژیانه‌ی که خه‌ڵك بڕیار بدات که وابێت!.
سه‌رکه‌وتوبن………..
www.warzshidaruni.com
abdullahtawfik@hotmail.com
حوزه‌یران 13, 2009

