كانونی یه‌كه‌م 23, 2008
هێزی بڕیاردان له خۆماندا
له ڕێنماییه‌کانی عه‌بدوڵا تۆفیق
ئایا ڕۆژێك، کاتێك یان ساتێك به‌بیرتدا هاتووه، سه‌رنجتداوه و له‌وه کۆڵیویته‌وه که بۆچی هه‌ندێ که‌س هه‌میشه په‌له‌یانه‌و به‌رزترین ئاستی خێراییان به‌کارده‌هێنن له ڕۆشتندا، له شۆفێریدا، له نان خواردندا، له قسه‌و کارکردن‌دا. ئه‌مانه به‌بێ هیچ هۆیه‌کی گرنگیش به‌بێ ئه‌وه‌ی که‌سێك داوایان لێبکات یان بۆ ئه‌وه‌ی شتێکیان له‌ده‌ست نه‌چێت. له‌وانه‌یه زۆرمان بڵێین ئه‌م خێرای و ده‌روون گرژییه له خوێنماندایه. منیش هه‌روا ده‌ڵێم، به‌ڵام ئێمه له ڕوویه‌کی تره‌وه که ده‌بینین زۆرێکیش له کرده‌وه‌کانیاندا ئاسای و نه‌رم و نیانن بۆ له‌ش و ده‌روونی خۆیان و ئێمه‌ش به هه‌مان شێوه ئارام ده‌بین که ده‌یان بینین. له‌م دوو جۆر که‌سایه‌تیه‌دا ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنێك بکه‌ین زۆربه‌مان ده‌مانه‌وێت وه‌ك که‌سایه‌تی دووه‌میان بین، له‌به‌رئه‌وه‌ی ناو خودی خۆمان و ده‌وروبه‌ریشمان ئارامتر ده‌بێت.
زۆر که‌وتومه‌ته ناو ئه‌و باسانه‌وه که له‌وێدا ده‌وترێت که‌سایه‌تی یه‌که‌میان/ که‌سێتی سترێس زۆر گران ده‌توانێت بگۆڕێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ساڵانێکی زۆره له‌سه‌ر ئه‌و شێوه و شێوازه‌ی ژیان ڕاهاتووه منیش هه‌ر له وه‌ڵامی ئه‌واندا ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر کێشه‌که له ڕاهاتندایه ئه‌وا هه‌ر به ڕاهێنان چاره‌سه‌ر ده‌کرێت. خۆ ئه‌گه‌ربۆ ماوه‌ش بێت ئه‌وا دیسان چاره‌سه‌ر ده‌کرێت به هۆی پاریز و ڕاهێنانه‌وه.
که‌سێك که ته‌مانی چل ساڵ بێت و ئه‌وه‌نده‌ی به بیری بێت هه‌ر له گرژی‌و ڕاکه‌ڕاکو په‌له په‌لدا بوبێت بۆ ژیان، ئه‌و که‌سه ئه‌و هه‌مو ساڵه‌ی ته‌مه‌نی له‌سه‌ر ئه‌و شێوازه ڕاهێنابێت بێگومان پێویسته ئارامی هه‌بێت و ئه‌وه بزانێت که بۆ ده‌ربازبوونی له‌و ڕاهاتنه‌ی شێوه‌ی ژیانی ماوه‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت هه‌تا سه‌ر له نوێ ڕه‌فتارو کردار‌و هه‌ڵسوکه‌وتی پڕۆگرام ببێته‌وه به به‌شێك له ڕۆتینی ژیانی.
لێره‌دا ڕێنمایم ئه‌وه‌یه که بۆ چه‌ند کاتێك، چه‌ند خوله‌کێک یان ساتێك بۆ به ئاگابوونت ته‌رخان بکه‌یت. له شوێنێکی قه‌ره‌باڵغیدا بووه‌سته و سه‌یرێکی چوارده‌ورت بکه! ئه‌گه‌ر ئه‌توانیت خۆت بخه‌ره ناو هه‌ست و له‌شی که‌سێک که به خێرای ده‌ڕوات وخێرایه له هه‌ناسه‌دان و جم‌و جوڵید (هه‌ر به‌هه‌ست). پاشان به هه‌مان شێوه هه‌ر به هۆی هه‌سته‌کانته‌وه خۆت بخه‌ره ناو هه‌ست و له‌شی که‌سێکه‌وه که ده‌بینیت زۆر ئارام و له‌سه‌ر خۆیه له هه‌ناسه و ڕۆشتن و جم‌و جوڵیدا. بزانه هه‌ست به چی ئه‌که‌یت له هه‌ر دوو باره‌که‌دا؟ ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌سته‌ت بۆ هات، ئه‌و کات بڕیار بده!
هه‌موو یه‌كێك له ئێمه توانا و هێزی گۆڕانکاری تیایه که زۆریش ئاسانه، ئه‌ویش ته‌نها ئه‌وه‌یه که تۆ بڕیار بده‌یت.
بڕیاریش پێویستی به هاندان و ئاره‌زوویه‌کی باش و گه‌وره هه‌یه له ناو خۆماندا بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانکارییه‌که له‌سه‌ر بنه‌ماو ڕێچکه‌یه‌کی باش و خێرا بڕوات و به ئه‌نجام بگات.
سه‌رچاوه : سایتی عه‌بدوڵا تۆفیق
لەهاوپۆلی: وه‌رزشی ده‌روونی 6 بۆچوون »
« خۆکوشتن | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | ئاگاداری … ئاگاداری … ئاگاداری »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964

ده‌ستت خۆش به‌ڕێز!!!
جيَكاى دةست خؤشيت. سةركةوتووبيت
Hamw mrovek bir la swdy karakay akatwa pesh anjam dany, wata ba haman shewa atwanit bir la drwst krdny jan ba hezkrdny briar dan bkaitawa laxotda ka atwandret swdy aw karat b biny
سوباس بؤماندوبونت بةلام باسكردنى دووجؤرى كةسايةتيو فةرامؤشكردني جؤري سىهةم لةدروستي بابةت كةمدةكاتةوةئةمةلةلايةك لةلايةكي تريشةوةشيوازى جارةسةربة رابط هةيةكةلة واعي و لاوةعيدا ئةنجامدةدريت ئةمةش بةجةندهةنكاويكة لةكةل ريزدا
سوپاسم بۆ ئه‌م هاوڕێنانه سه‌باره‌ت به‌م ڕێنماییه بچوکه‌م.
به‌ڕێزان من خۆم دوو جۆر که‌سایه‌تیم هه‌ڵبژاردوه، ده‌کرێت ئێوه بیکه‌ن به سێ یان زیاتر. ئه‌وه مه‌به‌ستی بابه‌ته‌که نیه!
من که بابه‌تێك ده‌نوسم مه‌رج نیه به دڵی هه‌مو خوێنه‌ران بێت، به‌ڵام ئه‌و که‌سانه‌ی که سه‌رقاڵی ئه‌م جۆره وه‌رزشه‌ن و له سوده‌کانی تێگه‌شتوون باشتر و ئاسانتر وه‌ری ده‌گرن. بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر شاره‌زای بابه‌ت و ڕێنماییه‌کانی برای خۆتان بن ده‌توانن سه‌ردانێکی http://www.warzshidaruni.com بکه‌ن.
(خودا خواردنی بۆ باڵنده دروست کردوه به‌ڵام نایکات به‌ده‌میه‌وه!)
خۆشه‌ویستیم بۆ هه‌مو خوێنه‌ران و سه‌رکه‌وتوبن
عه‌بدوڵا تۆفیق
slaw mamosta abullay barez
ema ba rasty pewistman ba kasany lehatwy wak barezt haya bo away la reygay renmaya ba swdakantawa darwnman baheztr bkayn begwman la nwsyneky kurtda natwnret wrdakaryakan bxreta rw, balam renmaiyakant rwnw ashkran, har bardawamw sarkawtw bit