تشرینی یه‌كه‌م 29, 2008
فێ و که‌سێتی فێدار
Epileptic Personality
وه‌رگێڕان و ئاماده‌کردنی :
توێژه‌ری ده‌روونی : سامان سیوه‌یلی
ڕاوبۆچوونی زۆر هه‌یه سه‌باره‌ت به‌که‌سێتی تووشبوو به فێ ، به‌شێک له‌توێژه‌ره‌وان پێیان وایه ئه‌و که‌سانه‌ی تووشی فێ هاتوون هه‌ڵگری کۆمه‌ڵێک جیاکه‌ره‌وه‌ن که که‌سێتییان جیاده‌کاته‌وه له که‌سانی دیکه و ئه‌م که‌سایه‌تییه‌یان به که‌سایه‌تی فێدار ناوبردووه . گرنگترین ئه‌و جیاکه‌ره‌وانه‌ش بریتین له : گۆشه‌گیری و دابڕانی کۆمه‌ڵایه‌تی ، زۆر سکاڵاکردن ، ته‌سکی له بیرکردنه‌وه‌دا ، زوو هه‌ڵچوون ، ڕه‌شبینی ، سه‌رکێشی ، ڕه‌فتاری شه‌ڕه‌نگێزی .
توێژه‌ره‌وه‌کان باوه‌ڕیان وایه که ئه‌م نیشانانه له‌ئه‌نجامی تووشبوون به ( فێ ) وه دروست ده‌بن . به‌ڵام به‌شێکی تر له‌توێژه‌ره‌وان پێیان وایه که خه‌سڵه‌ته‌کانی که‌سێتی فێدار پێش تووشبوونی که‌سه‌که به فێ بوونیان هه‌بووه له که‌سه‌که‌دا و ئه‌م خه‌سڵه‌تانه هاوه‌ڵی ( فێ )ن نه‌ک له‌ئه‌نجامی تووشبوونی که‌سه‌که‌وه به فێ دروست ببن ، هه‌روه‌ها ده‌ڵێن فێ تووشی ئه‌و که‌سانه ده‌بێت که که‌سێتییه‌کی فێداریان هه‌یه و هه‌ندێ له‌م نیشانانه له که‌سه نزیکه‌کانی نه‌خۆشه‌که‌شدا هه‌یه هه‌رچه‌نده ئه‌وان فێداریش نه‌بن .
سه‌باره‌ت به‌نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌کانیش زۆربه‌ی توێژینه‌وه‌کان ئاماژه‌یان به‌وه داوه که بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییانه له‌نێو نه‌خۆشه فێداره‌کاندا زیاتره له‌چاو بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌کان له‌ناو که‌سانی ئاسایی کۆمه‌ڵگه‌دا ، ڕێژه‌ی تووشبوون به‌نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌کان له‌نێو که‌سانی فێداردا ده‌گاته ( 35% ) ، به‌ڵام له‌نێو که‌سانی ئاسایی کۆمه‌ڵگه‌دا نزیکه‌ی ( 6% ) . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌شێکی زۆری نه‌خۆشه فێداره‌کان نه‌نه‌خۆشی ده‌روونییان هه‌یه و نه‌خاوه‌نی که‌سێتییه‌کی فێدارن و وه‌ک هه‌موو تاکه‌کانی تری کۆمه‌ڵگه وان . له‌مه‌وه ده‌رده‌که‌وێت که خودی فێ خۆی کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی نیه له‌سه‌ر که‌سێتی یان له‌سه‌ر نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌کان ، چونکه هیچ نه‌خۆشییه‌کی ده‌روونی دیاریکراو نیه که تووشی نه‌خۆشی فێدار بێت به‌ڵکو نه‌خۆشی هه‌مه‌جۆریان تووش ده‌بێت وه‌ک ( خه‌مۆکێ ، دڵه‌ڕاوکێ ، وه‌سواسی ، … تد ) .
که‌واته ده‌کرێت بڵێین کاریگه‌ری فێ کاریگه‌رییه‌کی ناڕاسته‌وخۆیه هاوشانی ئه‌و فاکته‌رانه‌ی تر که کاریگه‌رییان هه‌یه له‌سه‌ر دروستبوونی که‌سێتی یان تێکچوونی ده‌روونی .
ئه‌و فاکته‌رانه‌ی که کاریگه‌رییان هه‌یه له‌سه‌ر دروستبوونی که‌سێتی فێدار ، ئه‌مانه‌ن :
1- که‌مئه‌ندامی : ئه‌و که‌مئه‌ندامییه‌ی فێ ده‌یخوڵقێنێت ، فێ به که‌مئه‌ندامییه‌کی شاراوه داده‌نرێت . نه‌خۆشی فێدار له‌هه‌موو کاتێکدا ئاساییه جگه له‌کاتی نۆره‌کان یاخود پێش نۆره‌کان که له‌و کاتانه‌دا نه‌خۆشه‌که هه‌ست به‌په‌ککه‌وته‌ییه‌کی ته‌واو ده‌کات . له‌به‌رئه‌وه‌ی کاته‌کانی ڕوودانی نۆره‌کانی فێ نادیاره ئه‌مه وا له‌نه‌خۆشه‌که ده‌کات له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی به‌رده‌وامدا بێت له‌هه‌موو کاتێدا ، چونکه نه‌خۆشه‌که نازانێت له‌چ کاتێکدا تووشی نۆره ده‌بێت ئه‌مه‌ش ترسێکی به‌رده‌وام دروست ده‌کات ، ئه‌م ترسه‌ش بێبه‌شی ده‌کات له‌ئه‌نجامدانی ئاره‌زووه‌کانی وه‌ک ( شۆفێری ، مه‌له‌وانی ، یارییه وه‌رزشییه‌کانی تر ) ، هه‌روه‌ها بێبه‌شی ده‌کات له‌ئه‌نجامدانی هه‌ندێ کاری مه‌ترسیدار وه‌ک کارکردن له‌سه‌ر ئامێره جووڵه‌ییه‌کان ، نزیکبوونه‌وه له‌ته‌زووی کاره‌با یان ئاگر و … تد . ئه‌مانه‌ش ڕه‌نگه نه‌خۆشه‌که بێبه‌ش بکه‌ن له‌سه‌رچاوه‌ی دارایی که پێش تووشبوونی به فێیه‌که ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی هه‌بووه .
2- ئه‌گه‌ر تووشبوون به فێ له‌کاتی منداڵییه‌وه بووبێت ئه‌وا که‌سێتی ئه‌و نه‌خۆشه له قۆناغه‌کانی گه‌شه‌کردنیدا دووچاری ڕه‌وشی نائاسایی ده‌بێته‌وه به‌هۆی ئه‌و تووشبوونه‌وه ، بۆنموونه له‌لایه‌ن دایک و باوکییه‌وه چاودێری و گرنگییه‌کی بێئه‌ندازه‌ی پێئه‌درێت یاخود به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه دووچاری بێزراندن و ڕق لێبوونه‌وه ده‌بێته‌وه ، له‌هه‌ردوو حاڵه‌ته‌که‌شدا گه‌شی که‌سێتی دووچاری لادان ده‌بێت له‌چاو گه‌شه‌ی که‌سێتی ئاسایی‌دا ، ده‌رئه‌نجام له‌حاڵه‌تی یه‌که‌مدا ( چاودێری کردن و گرنگی پێدانی بێئه‌ندازه ) که‌سێتییه‌کی پشتبه‌ستوو ( الشخصیة الاتکالیة ) له‌گه‌ڵ هه‌ستکردن به‌که‌مسه‌ری به‌رهه‌مدێت و له‌حاڵه‌تی دووه‌میشدا ( بێزراندن و ڕق لێبوونه‌وه ) دووچاری توندوتیژی و شه‌ڕه‌نگێزی ده‌بێت .
3- تێڕوانینی کۆمه‌ڵگه بۆ که‌سی فێدار زۆر جیاوازه له‌تێڕوانینیان بۆ نه‌خۆشه‌کانی تر که‌نه‌خۆشییه جیاوازه‌کانی تریان هه‌یه . ئه‌م تێڕوانینه بۆ که‌سی فێدار یان لایه‌نگری یان ڕق لێبوونه‌وه و خۆبه‌دوورگرتن ده‌گرێته خۆی . ئه‌م تێڕوانینه ته‌نها له‌توێژێکی دیاریکراوه‌وه سه‌رچاوه ناگرێت به‌ڵکو تێڕوانینێکی گشتییه له‌نێو تێکڕای خه‌ڵکی به ڕۆشنبیر و ناڕۆشنبیره‌وه و له‌هه‌موو وڵاتاندا ئه‌م تێڕوانینه هه‌یه . هه‌ندێ له‌شاره‌زایان هۆکاری ئه‌م تێڕوانینه ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ نۆره‌کانی فێ که دووچاری نه‌خۆشه فێداره‌کان ده‌بێته‌وه که‌تیایدا کۆنترۆڵی هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن و کۆمه‌ڵگه‌ش به‌م تێڕوانینه‌ی که ڕق لێبوونه‌وه و بێزلێبوونه‌وه له‌خۆده‌گرێت سزایان ئه‌دات .
قوتابخانه‌کانیش خۆیان به‌دوورئه‌گرن له‌وه‌رگرتنی قوتابی فێدار له‌ترسی کاریگه‌ری نۆره‌کانی فێ له‌سه‌ر قوتابییه‌کانی تر . له‌کارگه و کۆمپانیاکانیشدا کارپێکردنی که‌سانی فێدار ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه چونکه خاوه‌نی ئه‌م کارگه و کۆپانیا و شوێنی کارانه بڕوایان وایه که ئه‌م که‌سانه توانای پێویستییان نیه بۆ کارکردن . ئه‌م تێڕوانین و مامه‌ڵه‌یه‌ی خاوه‌ن کار و کۆمه‌ڵگه به‌گشتی کارده‌کاته سه‌ر باری ده‌روونی که‌سانی فێدار و واده‌کات هه‌ست به‌شکست خواردن بکه‌ن ، ئه‌م هه‌سته‌ش ڕۆحی تۆڵه کردنه‌وه و شه‌ڕه‌نگێزی و دوورکه‌وتنه‌وه له کۆمه‌ڵگه ده‌خوڵقێنێت تیایاندا .
4- له به‌شه‌فێدا کاتێک سه‌رچاوه‌ی نه‌خۆشییه‌که ( فێیه‌که ) له لاجانگه پلدا بێت ئه‌وا کارده‌کاته سه‌ر یادگه ( الذاکرة ) ، ئه‌گه‌ر ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌ش له دیواره پلدا بێت ئه‌وا کارده‌کاته سه‌ر زیره‌کی ، ئه‌گه‌ر پلی پێشه‌وه‌دا بێت ئه‌وا کارده‌کاته سه‌ر ئاگایی و ڕه‌فتار ، ئه‌گه‌ر له پلی ناوچاواندا بێت ئه‌وا کارده‌کاته سه‌ر بینین .
5- پێویسته کاریگه‌ری به‌کارهێنانی هه‌ندێ ده‌رمان له‌سه‌ر ڕه‌فتاری نه‌خۆشه‌که له‌بیر نه‌که‌ین ، بۆنموونه له‌حاڵه‌تی پێدانی ده‌رمانه‌کانی ( فینۆباربیتۆن و پریمیدۆن و ته‌نانه‌ت کلۆنازیبام ) به‌مناڵی فێدار ئه‌وا کاریگه‌رییه‌که‌ی ده‌بێته هۆی فره جووڵه‌یی ، هه‌روه‌ها به‌کارهێنانی ( فینۆتۆبین ) بۆ ماوه‌ی درێژ ئه‌بێته هۆی ژه‌هراوی بوونی درێژخایه‌ن که‌ده‌بێته هۆی تێکچوونی ڕه‌فتار و بیر بڵاوی و وڕێنه و توندوتیژی و تێکدان .
لەهاوپۆلی: فێ
« ئاگادارییه‌ک له سه‌نته‌ری ڕاوێژکاریی خێزان بۆ گرفته ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌ییه‌کانه‌وه | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | کورته‌یه‌کی مێژوویی ده‌رباره‌ی فێ »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964

سلاو به ريزان.
ده سخوش و سه ر كه وتوبن.
به راستى بابه تيكى به سوده به تايبه بؤ من جونكه من كه سيكم جوريك له و نه خوشيةم هه يه به لام نه خوشيه كه ى من ته نها له كاتى خه وتن دا نوره ى في ديت و به كم ده خات و ئاكام له زور جوله ى خوم هه يه و ده سه لاتم به سه ر جوله كانم دا نيه , إستا بو ماوه ى نؤ 9 سال ده بيت دكتور حه بى تكريتول ى بو نوسيوم رؤزى 3 ده نكى لئ ده خوم فى كه نام كرئ به لام به جارى ذاكره م نه ماوه و زور سست و خاوم له ئيش كردن دا.
ليره وه داوا له به ريزتان ده كه م رون كردنه وةيةك له سه ر ئه وجوره ش بنوسن كه ته نها له ناو خه ودا نوره ى فى دى _ ئايا ئه و ده رمانانةى من به كاريان دينم تكريتول و كاربامازيبين كارباتول ه كاريكه ريان هةية له سه ر دواروزم له روى جه سته يي و له روى ميشك دا?
هيوام ئاسوده يي تانه .براي بجوكتان هيوا.