تشرینی یه‌كه‌م 5, 2008
دووگیانی و فێ
وه‌رگێڕانی : سامان سیوه‌یلی
په‌یوه‌ندی ژن به ( فێ ) وه به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به دووگیانی زۆرێک له نه‌خۆشه فێداره‌کانی نائارام کردووه ، هه‌روه‌ها توێژه‌ره‌وانی سه‌رقاڵ کردووه . له‌ڕاستیدا ئه‌م په‌یوه‌ندییه هه‌تا ئێستاش جێگه‌ی مشتومڕه و هه‌ندێ لایه‌نی به ته‌مومژاوی ماوه‌ته‌وه .
ئاشکرایه که دووگیانی له‌زۆربه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی تووشی فێ هاتوون ئه‌بێته هۆی تێکچوون له کۆنترۆڵکردنی نۆره‌کانی فێدا ، ته‌نانه‌ت لای هه‌ندێکیان فێ له‌کاتی دووگیانی یان پاش منداڵ بوون بۆ یه‌که‌م جار ده‌رده‌که‌وێت . هه‌روه‌ها ئاشکرایه که په‌یوه‌ندی هه‌یه له‌نێوان فێ و هۆرمۆنی مێینه‌دا له‌و ژنانه‌ی که دووگیان نین ، هۆرمۆنی ئه‌سترۆجین نۆره‌کانی فێ ده‌وروژێنێت به‌ڵام پرۆجسترۆن دایده‌به‌زێنێ ، له‌به‌رئه‌وه نۆره‌کانی فێ له‌سه‌روبه‌ندی ماوه‌ی بێنوێژیدا زیاد ده‌کات چونکه له‌م کاته‌دا هۆرمۆنی ئیسترۆجین زیاد ده‌کات و هۆرمۆنی پرۆجسترۆن که‌م ده‌کات ، به‌ڵام ئه‌م فاکته‌ره ناتوانێت لێکدانه‌وه‌یه‌ک ببه‌خشێته ئه‌م تێکچوونه‌ی لای دووگیانه‌کان دروست ده‌بێت چونکه زیادبوونی هه‌ردوو هۆرمۆنه‌که چوونیه‌ک ده‌بێت لای ژنی دووگیان و کاریگه‌ری هه‌ریه‌که‌یان به‌قه‌د ئه‌وی تریانه له‌سه‌ر فێیه‌که .
زۆرێک له توێژه‌ره‌وان هۆکاره‌کانی تێکچوونی فێ له‌دووگیانه‌کاندا ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ ئه‌م خاڵانه :
1- ناپه‌یوه‌ستی ژنی دووگیان به‌وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری داووده‌رمانه‌وه به‌شێوه‌یه‌کی ڕێک و پێک ، ته‌نانه‌ت هه‌ندێکیان به‌ته‌واوی واز له‌به‌کارهێنانی ده‌رمانه‌کانیان ده‌هێنن له‌ترسی کاریگه‌ری ده‌رمانه‌کان له‌سه‌ر کۆرپه‌له‌ی ناو منداڵدانه‌وه ، به‌داخه‌وه به‌شێک له‌پزیشکانیش ئامۆژگاری نه‌خۆشه‌کانیان ده‌که‌ن ( ئه‌و ژنه دووگیانانه‌ی فێدارن ) به وه‌ستان له‌به‌کارهێنانی چاره‌سه‌ره ده‌رمانییه‌کانیان یان که‌مکردنه‌وه‌یان له‌به‌ر هه‌مان هۆ .
2- له‌وانه‌یه ژنی دووگیان دووچاری شه‌ونخوونی درێژ بێت جا له‌ماوه‌ی دووگیانییه‌که‌دا بێت یان پاش منداڵ بوون ، ئه‌مه‌ش نۆره‌کانی فێ ده‌وروژێنێت ئه‌گه‌رچی ئه‌م نۆرانه پێشتر کۆنترۆڵیش کرابن .
3- ئه‌و زیادبوونه‌ی په‌یدا ده‌بێت له‌کێشی ژن‌دا له‌کاتی دووگیانی‌دا واده‌کات که بڕی چاره‌سه‌ری وه‌رگیراو بۆ کۆنترۆڵکردنی نۆره‌کانی فێ له‌پێش دووگیانی‌دا به‌س نه‌بێت بۆ به‌خشینی هه‌مان کاریگه‌ری چاره‌سه‌ری له‌کاتی دووگیانی‌دا ، هۆکاری ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و زیاده‌یه‌ی په‌یدا ده‌بێت له‌بڕی شله‌مه‌نی له‌جه‌سته‌ی دووگیانه‌که‌دا ، ئه‌مه‌ش چڕی ده‌رمانه‌که که‌م ده‌کاته‌وه ، ئه‌م که‌م‌بوونه‌وه‌یه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕه‌ی پێشوو له‌ده‌رمانی به‌کارهێنراو به‌س نه‌بێت بۆ کۆنترۆڵکردنی نۆره‌کانی فێ .
4- له‌و هۆکارانه‌ی تر که ده‌بنه هۆی که‌مکردنه‌وه‌ی کاریگه‌ری چاره‌سه‌ریی ده‌رمان له‌خوێندا ، هه‌ڵمژینی ده‌رمانه‌که‌یه له‌لایه‌ن ڕیخۆڵه‌وه به‌مه‌ش چڕی ده‌رمانه‌که که‌مده‌بێته‌وه ، هه‌روه‌ها زیادبوونی فڕێدان یان ده‌ردانی ده‌رمانه‌که له‌لایه‌ن گورچیله‌وه ئه‌مه‌ش هه‌مان کاریگه‌ری ده‌بێت .
وێڕای ئه‌و هۆکارانه که‌ده‌بنه هۆی تێکدانی کۆنترۆڵکردنی نۆره‌کانی فێی ژنی دووگیان ، زانراوه که ( 30% تا 50% ) ی ژنانی فێداری دووگیان ، دووگیانی کار له حاڵه‌تی فێیه‌کانیان ناکات ، ته‌نانه‌ت هه‌ندێکیان نه‌خۆشییه‌که‌یان به‌ره‌و باشتر ده‌چێت له‌ماوه‌ی دووگیان بوونه‌که‌دا . ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه که گه‌لێک فاکته‌ری تری هه‌ن که نه‌ناسراون و کاریگه‌ری ئه‌رێنییان هه‌یه له‌سه‌ر فێ .
هه‌روه‌ک ئاماژه‌مان پێ‌کرد که په‌یوه‌ندی هه‌یه له‌نێوان هۆرمۆنه‌کانی مێینه و فێدا و هۆرمۆنی ئه‌سترۆجین هانده‌ره بۆ فێ . له‌ئه‌نجامی ئه‌و تاقیکردنه‌وانه‌ی له‌م بواره‌دا له‌سه‌ر ئاژه‌ڵ و مرۆڤ ئه‌نجامدراوه ده‌رکه‌وتووه که کاتێک هۆرمۆنی ئه‌سترۆجین له‌ڕێگه‌ی ده‌رزییه‌وه بدرێت له که‌سێک ئه‌وا گۆڕانێکی گه‌وره له هێڵکاری ده‌ماخی که‌سه‌که‌دا ڕووئه‌دات که‌بریتییه له زیادبوونی ژماره‌ی سوڕانه‌وه و شه‌پۆله خاوه‌کان . به‌ڵام کاریگه‌ری هۆرمۆنی پرۆجیسترۆن ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌سترۆجینه و ده‌بێته هۆی دابه‌زینی نۆره‌کانی فێ ، هه‌ربۆیه ده‌بینین ژماره‌ی نۆره‌کانی فێ له‌ژنانی فێداری نادووگیاندا له‌گه‌ڵ نزیکبوونه‌وه‌ی واده‌ی ڕوودانی سوڕی خوێنی مانگانه‌دا چونکه له‌م کاتانه‌دا هۆرمۆنی ئه‌سترۆجین زیاد ده‌کات و هۆرمۆنی پرۆجیسترۆن که‌مده‌کات .
ئه‌گه‌رچی توێژینه‌وه‌ی ته‌واو له‌به‌رده‌ستدا نیه سه‌باره‌ت به‌م په‌یوه‌ندییه به‌ڵام ده‌کرێت پێشبینی بۆ حاڵه‌ته‌کان بکرێت . بۆ نموونه ژنێکی فێداری دووگیان ئه‌گه‌ر پێش دووگیان بوونی مانگی جارێک تووشی نۆره‌ی فێ هاتبێت ئه‌وا ئه‌گه‌ری ئه‌وه ده‌بێت که ژماره‌ی نۆره‌کانی زیاد بکات له‌کاتی دووگیان بوونه‌که‌یدا ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێش دووگیان بوونی به نۆ مانگ یان زیاتر جارێک تووشی نۆره هاتبێت ئه‌وا ئه‌گه‌ری ئه‌وه ده‌بێت ژماره‌ی نۆره‌کانی فێ زیاد نه‌کات له‌کاتی دووگیان بووندا .
شایانی ئاماژه بۆ کردنه هه‌ندێ گۆڕانکاری تر ڕووده‌ده‌ن له‌کاتی دووگیان بووندا که ڕۆڵ ده‌گێڕن له ڕه‌وتی حاڵه‌تی فێدا ، ئه‌وانیش :
1- زیاد بوونی توانای جگه‌ر له خاڵیکردنه‌وه‌ی له‌ش له ده‌رمانه‌کان ، به‌مه‌ش چڕی ده‌رمانی به‌کارهاتوو که‌م ده‌بێته‌وه له خوێندا .
2- ڕوودانی گۆڕان له بڕی ده‌رمانی یه‌کگرتوو له‌گه‌ڵ پرۆتینی خوێندا .
3- به‌کاربردنی به‌شێک له‌ده‌رمانی به‌کارهێنراو له‌لایه‌ن کۆرپه‌له‌وه له‌ناو منداڵداندا .
له توێژینه‌وه‌یه‌کدا که له‌سه‌ر ( 11 ) ژنی دووگیان ئه‌نجامدراوه که ده‌رمانی ( فینۆتۆبین )یان به‌کارهێناوه ، ده‌رکه‌وتووه که توانای جگه‌ر بۆ خاڵیکردنه‌وه‌ی له‌ش له‌م ده‌رمانه له‌ماوه‌ی ( 32 ) هه‌فته‌ی یه‌که‌می سکپڕییه‌که‌دا هێواش هێواش زیادی کردووه ، له هه‌شت هه‌فته‌ی کۆتایی سکپڕییه‌که‌شدا ئه‌م توانایه‌ی جگه‌ر بووته دوو هێنده ، پاشان له‌دوای منداڵبوون و له‌ماوه‌ی ( 12 ) هه‌فته‌دا جگه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه دۆخی سروشتی خۆی . ئه‌مه‌ش به گرنگترین هۆکاری په‌سه‌ندکراو داده‌نرێت له که‌مبوونه‌وه‌ی چڕی ده‌رمان له‌خوێندا ، هه‌ربۆیه پێویسته له‌م حاڵه‌تانه‌دا بڕی ده‌رمانی به‌کارهێنراو زیاد بکرێت به‌ڕێژه‌ی ( 20% - 30% ) .
ڕه‌نگه نۆره‌ی زۆر توند له دووگیاندا ڕووبدات به‌جۆرێک بگاته نۆره فێی هه‌میشه‌یی*1 ، له‌وانه‌یه نۆره‌که بۆ یه‌که‌مجار ڕووبدات له ژنی دووگیاندا که به‌مه‌ش تووشبوویه‌کی نوێ دێته ئاراوه که‌پێشتر فێدار نه‌بووه ، له‌م حاڵه‌ته‌دا پێویسته ده‌رمانی ( فینۆتۆبین ) به‌کاربهێنرێت بۆ وه‌ستاندنی نۆره هه‌میشه‌ییه‌که ، بڕی به‌کارهاتوو له‌م ده‌رمانه ده‌بێت به‌خێرایی ( 50 ) ملگم له یه‌ک خوله‌کدا بێت هه‌تا کۆی ده‌گاته ( 20 ) ملگم به‌رامبه‌ر هه‌ر کیلۆیه‌ک له‌کێشی له‌ش ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕێگایه سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو ئه‌وا ده‌توانرێت ( فینۆباربیتۆن ) به‌کاربهێنرێت له‌ڕێگه‌ی ده‌ماره‌وه به‌بڕی ( 10 – 20 ) ملگم بۆ هه‌ر کیلۆیه‌ک له‌کێشی له‌ش . به‌کارهێنانی ده‌رمانی ( دیازبیام ) له‌م حاڵه‌ته‌دا که‌ڵکی نابێت به‌هۆی کورت مانه‌وه‌ی له‌خوێندا له‌کاتێکدا ڕوودانی نۆره‌ی فێی هه‌میشه‌یی بۆ یه‌که‌م جار ڕه‌نگه به‌هۆی سه‌رچاوه‌یه‌کی مه‌ترسیداره‌وه بێت له‌ده‌ماخدا ، بۆیه واپێویست ده‌کات ده‌رمانێکی وه‌ها به‌کاربهێنرێت که کاریگه‌ری درێژخایه‌نی هه‌بێت .
ده‌رمانه‌کانی دژه فێ و کاریگه‌رییان له‌سه‌ر کۆرپه‌له
له‌ناو منداڵداندا
له‌و مه‌سه‌له گرنگانه‌ی ده‌بێته مایه‌ی دڵه‌ڕاوکێیه‌کی به‌تین لای ژنی فێداری دووگیان ئه‌وه‌یه تاچه‌ند ده‌رمانی دژه فێ کار له کۆرپه‌له ده‌کات و چی لێ به‌سه‌ردێنێت . ئه‌و پرسیاره‌ی هه‌میشه ڕووبه‌ڕووی پزیشک ده‌کرێته‌وه له‌مبواره‌دا ئه‌وه‌یه کامیان باشتر و بێ زیانتره ، وازهێنان له وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر و زیادبوونی نۆره‌کانی فێ یان به‌رده‌وام بوون له‌وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر وێڕای ئه‌گه‌ری کاریگه‌رییه‌که‌ی بۆ سه‌ر کۆرپه‌له ؟ . هه‌ندێ له پزیشکان به‌داخه‌وه نه‌خۆشه دووگیانه فێداره‌کان ڕاده‌سپێرن به وه‌ستاندن له‌به‌کارهێنانی ده‌رمان به‌تایبه‌تی له‌ماوه‌ی سێ مانگی یه‌که‌می دووگیانی‌دا .
چه‌ندین لێکۆڵینه‌وه له‌مبواره‌دا ئه‌نجامدراوه ، ده‌رکه‌وتووه که ئه‌گه‌ری شێواندنی کۆرپه‌له به‌هۆی به‌کارهێنانی ده‌رمانی دژه ( فێ ) وه ئه‌گه‌رێکی زۆر لاوازه به‌تایبه‌تی له‌کاتێکدا ته‌نها یه‌ک ده‌رمان به‌کار بهێنرێت ، هه‌روه‌ها ده‌رکه‌وتووه که ڕێژه‌ی ڕوودانی شێواندنی کۆرپه‌له له‌م باره‌دا که‌مێک زیاتره له‌چاو ڕێژه‌ی سروشتی شێواوی کۆرپه‌له له‌و ژنه سکپڕانه‌ی فێدار نین . هه‌روه‌ها ده‌رکه‌وتووه که په‌یوه‌ندییه‌کی ڕاسته‌وانه هه‌یه له‌نێوان ڕێژه‌ی شێواوییه‌کانی کۆرپه‌له و ژماره‌ی ده‌رمانه به‌کارهێنراوه‌کاندا له‌یه‌ک کاتدا ، واته هه‌تا ژماره‌ی ده‌رمانی به‌کارهاتوو له‌دژی فێ زیاد بکات ئه‌وا ڕێژه‌یی شێواوییه‌کان له‌کۆرپه‌له‌دا زیاد ده‌کات . ئه‌و دووگیانه فێدارانه‌ی که‌ته‌نها یه‌ک ده‌رمان به‌کارده‌هێنن ئه‌وا ئه‌گه‌ری تووشبوونی کۆرپه‌له‌کانیان به شێواوییه‌کان به‌ڕێژه‌ی ( 1،8% ) ده‌بێت ، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی دوو ده‌رمان له‌یه‌ک کاتدا به‌کارده‌هێنن ئه‌م ڕێژه‌یه ده‌گاته ( 4،2% ) ، وه ئه‌گه‌ر سێ ده‌رمان له‌یه‌ک کاتدا به‌کارهات ئه‌وا ڕێژه‌که ده‌گاته ( 8،5% ) ، وه ئه‌گه‌ر چوار ده‌رمان له‌یه‌ک کاتدا به‌کارهات ئه‌وا ئه‌م ڕێژه‌یه ده‌گاته ( 20% ) . له‌مه‌وه بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه که پێویست ناکات ژنی دووگیانی فێدار واز له‌به‌کارهێنانی ده‌رمانی دژه فێ بهێنێت ئه‌گه‌ر هاتوو ته‌نها یه‌ک ده‌رمانی به‌کارهێنا ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زیاتر له‌یه‌ک ده‌رمانی به‌کارهێنا ئه‌وا پێویسته که‌مبکرێته‌وه به‌جۆرێک کار نه‌کاته سه‌ر چاره‌سه‌ره‌که .
وازهێنان له‌به‌کارهێنانی ده‌رمان به‌یه‌کجاری کاریگه‌ری خراپی ده‌بێت بۆسه‌ر دایکه دووگیانه‌که و کۆرپه‌له‌که‌یشی . باشتر وایه مناڵی تازه له‌دایک بوو که دایکی نه‌خۆشی فێی هه‌بووبێت له‌ژێر چاودێریدا دابنرێت چونکه ئه‌گه‌ری ژه‌هراوی بوونی هه‌یه به‌هۆی ئه‌و ده‌رمانانه‌ی دایکی به‌کاری هێناوه له‌ماوه‌ی دووگیانییه‌که‌ی‌دا .
ڕێژه‌ی چڕی ده‌رمانه‌کانی دژه فێ له‌شیری دایکدا زۆر که‌مه و کاریگه‌ری نابێت بۆ سه‌ر مناڵه‌که ئه‌گه‌ر شیری دایکی بخوات . بۆنموونه ده‌رمانی ( کاربامازبین ) ، ئه‌گه‌ر دایکه شیرده‌ره‌که ڕۆژی سێ حه‌ب به‌کاربهێنێت واته ( 600 ) ملگم ، ئه‌وا ئه‌و بڕه‌ی له‌گه‌ڵ شیره‌که‌دا ده‌رده‌درێت ( 3 ) ملگم له‌یه‌ک لیتردا ده‌بێت .
له‌یه‌کێک له‌و توێژینه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ( 262 ) ژنی دووگیان ئه‌نجامدراوه که ته‌نها یه‌ک ده‌رمانی دژه فێیان به‌کارهێناوه ده‌رکه‌وتووه که کاریگه‌ری ده‌رمانه‌که له‌سه‌ر کۆرپه‌له‌کانیان ته‌نها له پێنج ژنی دووگیاندا ڕوویداوه . له‌توێژینه‌وه‌یه‌کی تردا که‌ئه‌نجامدراوه ده‌رباره‌ی ئه‌گه‌ری ڕوودانی ناته‌واوی له‌دڵی کۆرپه‌له‌دا له‌ناو منداڵدانی دایکدا به‌هۆی ده‌رمانی دژه ( فێ )وه ئه‌نجامه‌که به‌م شێوه‌یه بووه : له‌کۆی ( 2461 ) مناڵ‌دا که‌به‌زیندووێتی له‌دایکانی دووگیانی فێدار له‌دایکبوون و به‌راووردکردنیان به‌هه‌مان ژماره له‌منداڵان که‌به‌زیندووێتی له‌دایکبوون و دایکانیان تووشی فێ نه‌هاتوون ، ده‌رکه‌وتووه که هیچ جیاوازییه‌ک نه‌بووه له‌نێوان ئه‌م دوو کۆمه‌ڵه‌دا ، هه‌ربۆیه توێژه‌ری ئه‌م توێژینه‌وه‌یه گه‌یشتۆته ئه‌و ئاکامه‌ی که ده‌رمانی دژه فێ کاریگه‌رییه‌کی گه‌وره‌ی نیه له‌سه‌ر ڕوودانی ناته‌واوی له‌و کۆرپه‌لانه‌ی له‌دایکانی دووگیانی فێدار له‌دایک ده‌بن .
کاریگه‌ری نۆره‌کانی فێ له‌سه‌ر کۆرپه‌له له‌ناو منداڵداندا
سه‌لمێنراوه که نۆره‌کانی فێی گه‌وره کاریگه‌رییه‌کی ڕاسته‌وخۆیان هه‌یه ده‌بێت له‌سه‌ر کۆرپه‌له له‌ناو منداڵداندا . چه‌ندین ڕاپۆرتی تۆمارکراو ده‌ریانخستووه که له‌ئه‌نجامی نۆره‌کانی فێی گه‌وره‌وه له‌هه‌ندێ حاڵه‌تدا خوێن به‌ربوونی ده‌ماخ و خنکانی کۆرپه‌له ڕوویانداوه . له‌توێژینه‌وه‌یه‌کی تردا ده‌رکه‌وتووه که ڕێژه‌ی بڵاوی ئه‌و مناڵانه‌ی به مردوویی له‌دایک ده‌بن یان ئیفلیجی ده‌ماخیان هه‌یه یان مێشکیان تووشی زیان بووه ، زیاتر له‌نێو ئه‌و ژنه دووگیانانه‌دا زیاتره که له‌کاتی دووگیانبوونیاندا تووشی نۆره‌کانی فێی گه‌وره هاتوون ، به‌ڵام ئه‌م حاڵه‌ته له‌و ژنه دووگیانانه‌ی به‌شه فێیان تووش ده‌بێت له‌ماوه‌ی دووگیاندا به‌م شێوه‌یه نابێت ، چونکه به‌شه فێ هیچ کاریگه‌رییه‌کی له‌سه‌ر کۆرپه‌له نابێت ، به‌ڵام ده‌شێت ناڕاسته‌وخۆ کاریگه‌ری هه‌بێت ئه‌ویش ئه‌گه‌ر دایکه دووگیانه‌که تووشی ئازارێکی به‌هێز بێت و کار بکاته سه‌ر کۆرپه‌له‌که .
سه‌باره‌ت به‌کاریگه‌ری ئه‌و نۆرانه‌ی فێ که له‌کاتی منداڵبووندا ڕووئه‌ده‌ن له‌سه‌ر دایک و منداڵه‌که‌ش ئه‌وا ڕوودانی ئه‌م نۆرانه له‌و کاته‌دا ده‌بێته هۆی هه‌ندێ مه‌ترسی بۆ دایکه‌که و منداڵه‌که‌ش ، یه‌کێک له‌و مه‌ترسییانه‌ی بۆ منداڵه‌که پێش دێت بریتییه له زیادبوونی ئه‌گه‌ری خوێن به‌ربوون ، به‌پێدانی ڤیتامین ( K ) ده‌کرێت ئه‌و مه‌ترسییه دوور بخرێته‌وه .
به‌شێوه‌یه‌کی گشتی توێژینه‌وه‌کان ئاماژه بۆ زیاده‌یه‌کی که‌م ده‌که‌ن له‌ڕێژه‌ی مردنی ئه‌و مناڵانه‌ی که له‌دایکانی دووگیانی فێدار ( به‌مردوویی ) له‌دایک ده‌بن ، به‌به‌راورد به‌ڕێژه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی که له‌دایکانی نافێدار ( به‌مردوویی ) له‌دایک ده‌بن .
سه‌رچاوه :
االصرع ، الدکتور عبدالمحسن الخیاط ،بغداد، 1989
لەهاوپۆلی: فێ
« ماده هۆشبه‌ره‌کان … مه‌ترسییه‌ک له‌سه‌ر ئه‌من و ئاساییشی نه‌ته‌وه‌یی | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | دیالۆگی نێوان ژن و مێردی کورد »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
