ته‌مموز 6, 2008
سایکۆلۆژیای ئافره‌ت / سایکۆلۆژیای سکپڕی
وه‌رگێڕانی : نیگار که‌مال
به‌شی دووه‌م
سایکۆلۆژیای هاوسه‌ری ئافره‌تی دووگیان
هاوسه‌ری ئه‌و ئافره‌ته‌ی دووگیانه هه‌ست به‌شانازی ده‌کات کاتێک ده‌زانێت خێزانه‌که‌ی دووگیانه ، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته جه‌خت له‌پیاوه‌تی و توانای منداڵ خستنه‌وه‌ی ده‌کاته‌وه ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هه‌ستی دیکه تێکه‌ڵ ده‌بێت به‌م هه‌ستی خۆشییه‌ی ، له‌وانه‌ش هه‌ست کردن به‌تاوان به‌رامبه‌ر به‌هاوسه‌ره‌که‌ی کاتێک ده‌یبینێت ماندووه به‌هۆی دووگیانییه‌که‌یه‌وه . هه‌ندێک کات هه‌ست به‌توڕه‌یی ده‌کات له‌به‌رئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌که‌ی له‌ئێستادا به‌موڵکی ئه‌م نه‌ماوه‌ته‌وه به‌ڵکو زۆربه‌ی کات به‌دووگیانیه‌که‌یه‌وه سه‌رقاڵ ده‌بێت ، هه‌روه‌ها هه‌ست کردن به گرانی به‌رپرسیارێتی که‌ده‌بێت به‌باوکی کۆرپه‌یه‌ک که پێویستی به‌چاودێری ده‌بێت ، ئه‌گه‌ر هاوسه‌ری ئافره‌ته دووگیانه‌که که‌سێک بێت له‌لایه‌نی هه‌ڵچوونیه‌وه ته‌واو پێگه‌یشتوو بێت ئه‌وا ئه‌م ماوه‌یه به‌شێوه‌یه‌کی دروست تێپه‌ڕ ده‌کات ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێنه‌گه‌یشتوو بێت له‌م ڕووه‌وه له‌وانه‌یه تووشی هه‌ندێک نیشانه‌ی دڵه‌ڕاوکێ و خه‌مۆکێ یاخود ئیره‌یی بێت .
کاریگه‌ری دووگیانی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی هاوسه‌ری :
هه‌ندێک جار دووگیانی ده‌بێته هۆی بوونی وابه‌سته‌یه‌کی به‌هێز له‌نێوان هه‌ردوو هاوسه‌ردا ، واهه‌ست ده‌که‌ن که‌خاڵێکی گرنگ هه‌یه کۆکیان ده‌کات بۆ چاودێریکردنی ، ئه‌وه‌ش وابه‌سته‌یی بایۆلۆژی و ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تیه که‌ده‌بێته هۆی به‌هێزکردنی وابه‌سته هاوسه‌ریه‌که‌یان . هه‌ندێ جار پلانی جیابوونه‌وه‌ی خێزانی هه‌یه له‌نێوان هه‌ردوو هاوسه‌ردا یاخود له‌لایه‌ن یه‌کێکیانه‌وه ، به‌ڵام ڕوودانی دووگیانی ئه‌م پلانه ده‌گۆڕێت .
کاتێک دایکی سکپڕ به‌دووگیانییه‌که‌یه‌وه سه‌رقاڵ ده‌بێت زیاتر له گرنگیدان به‌هاوسه‌ره‌که‌یه‌وه ، ئه‌مه وا له‌هاوسه‌ره‌که ده‌کات که هه‌ست به‌تووڕه‌یی و ته‌نهایی بکات و له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌وه‌ش ئه‌م هه‌ستانه‌ی به‌رده‌وام بێت . هه‌ندێ هاوسه‌ر هه‌یه هه‌ست به‌ئیره‌یی ده‌که‌ن له‌و بوونه‌وه‌ره نوێیه‌ی که خۆشه‌ویسته‌که‌ی لێفڕاندووه ، دووگیانی کارده‌کاته سه‌ر گۆڕان له که‌سایه‌تی هه‌ردوو هاوسه‌ر و واپێویست ده‌کات ئاماده‌باشی ده‌روونی و مادی بکه‌ن بۆ چاودێری کۆرپه‌که‌یان . ئه‌مه‌ش وایانلێده‌کات واز له‌هه‌ندێ پێویستی تایبه‌تی خۆیان بهێنن چونکه ڕۆڵه نوێیه‌کانیان ( باوکایه‌تی و دایکایه‌تی ) پێویستی به گۆڕانکاری هه‌یه له‌بۆچوون و چه‌مک و په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا ، ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه ببێته هۆی دروستبوونی دڵه‌ڕاوکێ و ترس له‌و جیهانه نه‌بینراوه‌ی تائێستا ڕووبه‌ڕووی نه‌بوونه‌ته‌وه .
بۆچوونه‌کان له‌سه‌ر ئافره‌تی دووگیان :
٭ بۆچوونی هاوسه‌ره‌که‌ی : له‌نێوان په‌سه‌ندکردن و خۆشی و ئیره‌یی و ترس له‌به‌رپرسیارێتی و په‌سه‌ندنه‌کردندا ده‌بێت .
٭ بۆچوونی کۆمه‌ڵگه : هه‌ندێ کۆمه‌ڵگه بۆچوونیان وایه که له‌دایک بوونی منداڵێکی نوێ بارگرانییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوریه له‌به‌رئه‌وه تێڕوانینێکی گاڵته ئامێزیان هه‌یه بۆ ئافره‌تی سکپڕ کاتێک ده‌بینن سکی هه‌ڵئاوساوه به‌هۆی دووگیانیه‌وه ، له‌کاتێکدا ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی کێشه‌ی که‌می هێزی کاریان هه‌یه دڵخۆش ده‌بن به‌بینینی ئافره‌تی دووگیان و منداڵبوون به هێز داده‌نێن .
دووگیانی و په‌یوه‌ندیه سێکسیه‌کانی نێوان هاوسه‌ران :
له‌کاتی دووگیانی‌دا په‌یوه‌ندیه سێکسییه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی سروشتی به‌رده‌وام ده‌بێت ته‌نها له‌کاتی بوونی خوێن به‌ربووندا نه‌بێت که‌ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی له‌بارچوونه له‌مانگه‌کانی یه‌که‌می دووگیانی‌دا ، له‌م حاڵه‌ته‌دا ڕێگه له‌په‌یوه‌ندی سێکسی ده‌گیرێت ، ئه‌مه‌ش بۆ سه‌لامه‌تی و جێگیربوونی سکپڕیه‌که‌یه و هه‌ندێ جار ئه‌م خوێن به‌ربوونه له‌مانگه‌کانی کۆتایی سکپڕیدا ڕووده‌دات ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ناله‌باری وێڵاشه‌که‌یه له‌م کاته‌شدا ڕێگه له‌په‌یوه‌ندیه سێکسییه‌کان ده‌گیرێت .
جگه له‌م حاڵه‌تانه‌ی باسکران هیچ ڕێگریه‌کی دیکه نیه له‌چالاکی و په‌یوه‌ندیه سێکسییه‌کانی نێوان ژن و مێرد له‌سه‌رجه‌م مانگه‌کانی سکپڕیدا به‌ڵام ده‌بێت ڕه‌چاوی ئه‌وه بکرێت که‌هیچ جۆره په‌ستانێک ڕوونه‌دات .
گروپێک له‌ئافره‌ت له‌ماوه‌ی دووگیانی‌دا هه‌ست ده‌که‌ن که ئاره‌زووی په‌یوه‌ندی سێکسی له‌لایان زۆر بووه ، هه‌ندێکی تریان هه‌ست ده‌که‌ن که له‌کاتی دووگیانی و بوونی په‌یوه‌ندی سێکسیدا ده‌گه‌نه ئۆرگازم ئه‌مه‌ش به‌هۆی نه‌مانی ئه‌و ترسه‌ی پێش سکپڕی هه‌یانبووه بۆ ئه‌وه‌ی سکپڕی ڕوونه‌دات نه‌یانده‌توانی بگه‌نه ئه‌م قۆناغه . هه‌ندێک ئافره‌ت له‌کاتی سکپڕیدا دوور ده‌که‌ونه‌وه له‌چالاکی سێکسی و به‌ته‌واوی نوقمی گرنگیدان ده‌بن به‌کۆرپه‌له و دایکایه‌تی به‌تایبه‌ت کاتێک ترسی ئه‌وه‌یان هه‌بێت که‌ئه‌م چالاکیه کارده‌کاته سه‌ر سه‌لامه‌تی کۆرپه‌له و سه‌لامه‌تی خۆی .
ده‌رباره‌ی پیاوان ، هه‌ندێکیان شێوه‌ی هاوسه‌ره‌که‌ی به‌لاوه په‌سه‌ند نیه کاتێک به دووگیانی ده‌یبینێت ، وه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندیه سێکسییانه له‌م ماوه‌یه‌دا نامێنێت ، هه‌ندێ جار کارده‌کاته سه‌ر په‌یوه‌ندی هاوسه‌ری به‌گشتی ، هه‌ندێ له پیاوان ده‌ترسن له‌وه‌ی له‌هاوسه‌ره‌که‌ی نزیک بێته‌وه له‌کاتی سکپڕیدا ئه‌مه‌ش به‌گرێی ( مادۆنا ) ناسراوه که هه‌ستێکی ناوه‌کی له‌ناخی پیاوه‌که‌دایه که‌نزیک بوونه‌وه له‌کاتی سکپڕیدا شکاندنی حورمه‌تی شتێکی پیرۆزه .
له‌ڕاستیدا ڕێژه‌یه‌کی زۆر له‌پیاوان ( به‌تایبه‌تی هۆشیار و پێگه‌یشتووه‌کان ) له‌م ماوه‌یه‌دا په‌یوه‌ندییان به هاوسه‌ره‌کانیانه‌وه هیچ گرفتێکی تێناکه‌وێت .
لەهاوپۆلی: ده‌روونناسی ئافره‌ت
« پرسیار و وه‌ڵام له‌سه‌ر سێکس | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | له‌مه‌ودوا بوێرانه ڕووبه‌ڕووی ململانێ به‌ره‌وه »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
