کاتێک خودا ژنی دروست کرد
كاتێك خودا ژنی دروست كرد
(ئه‌م نوسینه هه‌وڵێكی فیمینیستانه نیه، عارفانه‌یه)
یۆگی: هاوبیر کامه‌ران
سه‌رۆک و مامۆستای کۆمه‌ڵه‌ی یۆگای گۆسوامی
ئاده‌م زۆر ته‌نها بوو، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌رگیز له‌به‌هه‌شتێكدا نه‌بێت كه خودا به جوانترین شێوه شته‌كانی بۆ رازاندۆته‌وه، ئه‌و هه‌موو خواردنێك، هه‌موو هۆكارێكی ژیانی هه‌بوو، به‌ڵام….
هه‌ناوی ده‌گوشرا و چاوانی پڕ له فرمێسك ده‌بوون و ڕۆژی دوو چین ده‌گریاو ده‌می تامی هیچ میوه‌یه‌كی نه‌ده‌كرد، دره‌خته رازاوه‌كان سه‌رنجیان رانه‌ده‌كێشا و ده‌شتی پر له‌گوڵ بۆ ئه‌و مانایه‌كیان نه‌بوو، ته‌نانه‌ت خۆری لێ هه‌ڵه‌ده‌هات. ئاده‌م ته‌نها بوو، زۆر ته‌نها.
خودا ده‌یوسیت دڵی ئاده‌م بداته‌وه، خۆی پیشان ده‌دا، وه‌ك هه‌زار خۆر به ئاسمانه‌وه ده‌دره‌وشایه‌وه، ناچار ئاده‌می په‌ست و خه‌مبار چاوانی داده‌خست تا نوری خودا كوێری نه‌كات. ئاده‌م خوداشی نه‌ده‌بینی.
ئاده‌م ته‌نها بوو، ته‌نهاتر له خودا، ته‌نها تر له شتێك كه له ئه‌زه‌له‌وه ته‌نها بووه. ته‌نها تر له هه‌موو ئه‌و ئاوانه‌ی كه نازانن به‌شوێن چیدا وێڵن، ته‌نها تر له نه‌وره‌سێكی كه‌نار (ده‌ریای مردوو) كه ناتوانێت ته‌نها ماسیه‌كیش بكاته میوانی غه‌ریزه‌كانی. ئاه له‌و ته‌نهاییه قوڵه كه موی به‌له‌شه‌وه گرژ ئه‌كردو و مرۆڤی ده‌خسته خه‌یاڵی خۆ كوشتن.
له‌پردا خودا بریاری دروست كردنی هاوه‌ڵێكیدا بۆ ئاده‌م كه بۆ هه‌تایه هاوده‌می بێ و گۆمی ته‌نهاییه‌كه‌ی بشڵه‌قێنێت، بریاریدا دروستكراوێك بخولقێنێ كه كه‌س نه‌یخوڵقاندبێت، دروستكراوێك كه جوانتر، ناسكتر، به‌نازتر، شیكتر، بێ ده‌نگتر، ئاشق تر، زاڵتر و به‌هێزترین بێت.
خودا گره‌وی خوڵقاندنی گه‌وره‌ترین مه‌خلوقی برده‌وه له بوون. ده‌مێك بوو بوون وه‌ها دیاریه‌كی پێ نه‌گه‌شتبوو. ده‌مێك بوو ماسیه ڕه‌شه‌كه‌ی كۆنفشیۆس چاوه‌رێی ده‌كرد و خه‌ریك بوو به‌ته‌واوی ده‌چووه خه‌و.
ئه‌گه‌ر ناڵه‌و هاواری ئاده‌م نه‌بوایه، ئه‌گه‌ر دڵگوشراوی و ته‌نگه‌رۆحی ئه‌و پیاوه ته‌نها خاكه‌ساره نه‌بووایه، ئه‌گه‌ر گله‌یی و بناشتی رۆژانه و فرمێسكه‌كانی شه‌وانی نه‌بوایه هه‌رگیز نه‌ده‌زانرا بۆچی خودا ئه‌و دروستكراوه سه‌یره‌ی دروست كرد.
خودا هه‌موو فریشته‌كانی كۆكرده‌وه، “ده‌مه‌وێت دروستی بكه‌م”.
سه‌ره‌تا ترسێكی گه‌وره باڵی به‌سه‌ر رۆحیاندا كێشا، وه‌ها ئه‌ركێك له‌سه‌رو هێزی ئه‌وانه‌وه‌بوو، به‌ڵام كه زانیان ئه‌مجاره خودا خۆی كار له‌و داهێنانه‌دا ده‌كات زۆر دڵیان كرایه‌وه و ئاهێكیان هاته‌وه به‌به‌ردا. به‌ڵام دیسان سه‌ریان سورما كه بۆچی ئه‌و ده‌كاته هاوه‌ڵی ئاده‌م. “ئه‌و وه‌ك ئێمه نیه و ئێمه گوێرایه‌ڵی تۆین، ئێمه له‌و باشترین”. فریشته‌كان برگه‌ی یه‌كه‌م و شه‌یتانه‌كان برگه‌ی دوه‌میان هه‌ڵبژارد تا له‌لای خودا گله‌یی پێ بكه‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئه‌و گله‌ییه‌یان نه‌كردایه ئه‌وا هه‌موویان ده‌بوونه خودا. به‌ڵام ئیدی كه‌س نابێته خودا و خودش ناچارنیه جێی خۆی بۆ كه‌س خۆش بكات.
فریشته‌كان كه‌وتنه بۆڵه و ناڕه‌زایی. گرنگ نه‌بوو، گرنگ پێهینان و داتاشینی په‌یكه‌ری ئه‌و تازه بووكه بوو كه یه‌كه‌مجار بوو بوون وه‌ها شتێك به‌خۆیه‌وه ببینێت.
بوون له‌تاوا پێده‌كه‌نی، به‌ده‌م و ده‌ست سه‌مای ئه‌كرد و هێنده‌ی له جامی سوپاس نۆشی كه وه‌ك سه‌مای ناتاراج به‌ملاولادا ده‌كه‌وت .
هه‌ریه‌ك له فریشته‌كان و شه‌یتانه‌كان كارێكیان بۆ ده‌ستنیشان كرا، هه‌ندێ مژده‌یان به جوانترین و جه‌وانترین گڵ ده‌دا كه له جه‌سته‌ی ناسكی ئه‌و تازه خوڵقێنراوه‌دا به‌شداری ده‌كات، گڵ له‌خۆشیدا كه‌وته سه‌ر زه‌وی بوورایه‌وه و بێ هۆش كه‌وت. كاتێك هۆش هاته‌وه سوێندی خوارد ببێته ببێته خاكی به‌رپێی ئه‌و تازه‌بووكه.
هه‌ندێ پاكترین و ڕونترین ئاویان خه‌به‌ردار كردوو ئاو شاگه‌شكه بوو، نه‌یده‌زانی به‌ره‌و كوێ بكه‌وێته ڕێ، له خۆشی‌دا جێی به‌خۆی نه‌ده‌گرت. سوێندی خوارد هه‌رگیزیش ئۆقره‌نه‌گرێت.
كۆمه‌ڵێك چوون ده‌رگای ئاگرینی ئاگریان كرده‌وه، ئاگر له‌شه‌وقی ئه‌و هه‌واڵه له خۆشی‌دا باڵی ده‌گرت و ئه‌گه‌ر فریشته‌كان نه‌یانده‌گرت ئه‌وا تا لای خوا نه‌ده‌وه‌ستا تا ده‌سته‌كانی ماچ بكات.
هه‌ندێ فریشته‌ش به هه‌وایان گوت كه “مژده‌بێت، له‌كۆتاییدا خودا بریاریدا و تۆش به‌شداری له‌و داهێنانه‌دا ك تا ژیان بمێنێت ئه‌ویش هه‌یه ” . هه‌وا بڕوای نه‌ده‌كرد، زۆر قه‌له‌ق بوو، نه‌یده‌زانی بڕوابكات یان نا، چونكه هه‌واڵه‌كه زۆر گه‌وره‌بوو، به‌ڵام كون و قوژبنی دنیا گه‌ڕا و ده‌مێ خاو‌و ده‌مێ خێرا تا بۆی ده‌ركه‌وت به‌ڕاستی ئه‌میش به‌شداره.
مابووه‌وه ئاسمان، ئه‌میش كاتێك بیستی هێنده دڵی به‌و هه‌واڵه كرایه‌وه كه شت نه‌ما نه‌كه‌وێته ژێر سنوریه‌وه، باوه‌شی خۆی بۆ هه‌موو شتێ كرده‌وه. بریاریدا تاماوه له‌و تازه هاوده‌مه بروانێت و چاوی لێ غافڵ نه‌كات.
ڕاسپارده هات بۆ شه‌یتانه‌كان، به‌شداریه‌كه‌یان هێنده گه‌وه‌بوو كه هێنده‌ی نه‌ما خۆیان لێ ببێته خودا، ئه‌وان له خوێن و گۆشتیدا به‌شدار بوون، تا گوێ له هه‌مو ڕاز‌و نیازه‌كانی ئه‌و دروستكراوه تازه‌یه وه‌ربگرن و لێوه‌ی فێری هه‌زاران وانه ببن.
خودا به‌ده‌نگێكی ناسك هه‌موویانی بانگ كرد نه‌بادا وێنه‌ی ئه‌و مه‌خلوقه ناسكه له خه‌یاڵیدا بشێوێت. چونكه هه‌موو ده‌نگێك، هه‌موو ره‌شه‌بایه‌ك، هه‌موو ده‌موچاوێكی مۆن و هه‌موو توره‌بوونێك ده‌بێته هۆی وه‌رین ، ده‌بێته هۆی تێكچونی هێڵه‌كانی هاوسه‌نگی له رۆحیدا.
هه‌موان ده‌ستیان كرد به كار، پڕ به‌دڵ و پڕ به خۆشه‌ویستی كاریان كرد. خودا هێنده له خوایه‌تی خۆی تێكرد كه جێ نه‌مابوو یه‌ك قه‌تره‌ی تر بگرێت. پڕی كرد له جوانی خۆی ، وه‌ها جوان بوو ئاده‌م به‌بینینی خودای بیر ده‌چووه‌وه. پڕی كرد له سیفه‌تی خالق بوونی خۆی، به‌شێوه‌یه‌ك كه ده‌یتوانی به نۆ مانگ مندالێكی به‌هۆش دروست بكات، منداڵێك ك دوای ببێته پێغه‌مبه‌ر، ببێته فه‌یله‌سوف، ببێته كریشنا، منداڵێك كه بوون به دوو ملیۆن ساڵ دروستی كرد. هێنده‌ی نوری خۆی كرده له‌شیه‌وه كه له سنگیه‌وه خه‌ریك بوو بڕژێته خواره‌وه به‌ڵام فریشته‌كان نه‌یانهێشت. دواتر پێغه‌مبه‌رێك وتی مرۆڤ هه‌ر ته‌نها به نان ناژی، به‌ڵكو به نوور ده‌ژی. عارفێكیش ووتی ئه‌وه‌ی نوری ناو سینه‌ی نه‌ناسێ ناگاته‌وه به خودا.
خودا هێز نه‌ما نه‌یكاته له‌شیه‌وه، ئه‌و هێند به‌هێز بوو كه ده‌یتوانی زوتر له هه‌موو شتێكی تر له خودا نزیك بێته‌وه. ئه‌و ده‌یتوانی به‌رگه‌ی ئازاری خۆشه‌ویستی بگرێت، ده‌یتوانی ئه‌گه‌ر 50 ساڵیش ئاده‌م له زیندان نه‌گه‌ڕێته‌وه چاوه‌رێی بكات. ئه‌و هێنده به‌هێز بوو كه پێغه‌مبه‌رێك نه‌یده‌توانی بێ ئه‌و ببێته پێغه‌مبه‌ر. له قورئاندا پێغه‌مبه‌رێك نه‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوی نه‌یه‌ت.
كاتێك خودا ئه‌و هاوه‌ڵه‌ی بۆ ئاده‌م دروست كرد كردیه هاوتای هه‌موو شتێك وه‌ك چۆن خۆی هاوتای هه‌موو شتێك بوو.
ئه‌وه ژن بوو كه خودا دروستی كرد، نهێنیه‌ك كه چه‌ندان هه‌زار ساڵ بوو فریشته‌كان چاوه‌رێیان ده‌كرد، ئه‌وه ژن بوو كه ئاده‌می شه‌یدا كردبوو، ئه‌وه ژن بوو هه‌موو فریشته و شه‌یتانه‌كان هاوبه‌ش بوون له دروستكردنی. ئه‌وه ژن بوو كه ته‌نها ئاده‌می شكان و ئه‌وی له ئازار ئازاد كرد.
ده‌ست پێكردنی ژیانیش هه‌ر سپێردرا به ژن، خودا كه‌سی له ژن باشتر نه‌دۆزیه‌وه تا به‌هۆیه‌وه دنیا ئاوه‌دان بكاته‌وه. ئه‌گه‌ر نه‌بوایه هه‌رگیز دونیا ئاوه‌دان نه‌ده‌بویه‌وه و بۆ هه‌تایه زه‌وی چۆَل ده‌بوو وه‌ك له‌پی ده‌ست. ئێستاش ئه‌گه‌ر ژن نه‌بێت ڕه‌نگی ژیان كاڵ ده‌بێته‌وه و ڕوناكیه‌كه‌ی كز ده‌بێت تا ڕۆژێك ده‌كوژێته‌وه. ئه‌وه نوری ئه‌وه كه هێز ده‌داته نووری ئاده‌م، (نور علی نور) .
كاتێك خودا ژنی دروست كرد ڕه‌نگ په‌یدبوو، جوانی په‌یدا بوو، هێز په‌یدابوو، حه‌ز بۆ ژیان په‌یدابوو، ڕه‌نگه‌كان پێكه‌وه گونجان، ماڵه‌كان ئاوه‌دان بوونه‌وه‌و خزمه‌كان له‌یه‌كتر نزیك ده‌بوونه‌وه، ئێستاش كاتێك ژنێك دێته ماڵێكه‌وه وه‌ك چۆن فریشته‌كان هه‌ڵپه‌رین مرۆڤه‌كانیش هه‌ڵده‌په‌رن. كاتێك ژنێك ده‌چێته ماڵێكه‌وه وه‌ك چۆن خودا جوانترین شته‌كانی خۆی پێی دا وه‌ها مرۆڤه‌كان جوانترین خشڵ و زێره‌كانی پێوه ده‌كه‌ن و پێی ده‌ڵێن ئاده‌می كوڕمان بێ تۆ ئیمانیشی ته‌واو نه‌بوو، ئه‌و به‌تۆ گه‌وره ده‌بێت و به‌تۆوه له ژیان تێده‌گات. ئه‌گه‌ر تۆ نه‌بیت كوڕه‌كه‌مان به‌ته‌نهایی ده‌مرێت، ئه‌گه‌ر تۆ نه‌بی حه‌ج چۆڵ ئه‌بێت، چێشتخانه‌كان چۆڵ ده‌بن، خوده‌جی مندڵان چۆڵ ده‌بێت، ئاراشتگاكان و دوكانه‌كانی جل و په‌یمانگای په‌رستاران و هه‌زاران شوێنی تر چۆڵ ده‌بن. ئه‌گه‌ر ژن نه‌بێ خودا چاوه‌رێی ژن ده‌كات تا ِرۆژێك دروست بكات. فریشته‌كان ناتوانن مزگێنی به‌كه‌س بده‌ن و نمایشی ژیان نه‌ك هه‌ر ته‌واو ده‌بێت به‌ڵكو ده‌ست پێناكات.
ناترسم له‌وه‌ی بڵێم ئه‌و دروستكراوه‌ی خودا وه‌ها گه‌وره بوو، پیاوان له‌بری نوێژ بۆ خودا ژن ده‌په‌رستن، له‌بری مانه‌وه له خه‌ڵوه‌تگه‌ده‌كاندا شه‌وان له ماڵه‌كانی خۆیاندا له پاڵ ژنه‌كانیاندا به‌سه‌ر ده‌بن. ژن بوو به جوانترین ده‌ركه‌وته‌ی سه‌ده‌ی بیست، بوو به مه‌به‌ست، بوو به ئامانج.
ئه‌ی ژن، ئه‌ی ئه‌وه‌ی پیاو چه‌ندان ساڵ چاوه‌ڕێته تاشه‌ره‌فی ژیانی تۆی ده‌ست بكه‌وێت، ئاماده‌شه هه‌موو دونیا له‌ناوبه‌رێت به‌مه‌رجێك تۆی له‌ده‌ست نه‌چیت، ئه‌ی ئه‌وه‌ی سه‌ربه‌رزیت نه‌ته‌وه‌یه‌ك سه‌ربه‌رز ئه‌كات و سه‌ركه‌چیت نه‌ته‌وه‌یه‌ك ملكه‌چ ده‌كات، ئه‌ی ئه‌وه‌ی شاعیره‌كان كاتی خۆیان له‌وه‌سفی جوانیتا گه‌یانده كۆتایی، ئه‌ی ئه‌وه‌ی وه‌سفی خودا له‌وه‌سفی جوانی تۆوه ده‌كه‌ن و باڵای خودا به‌باڵای تۆ ده‌چوێنن، ئه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌شق و خۆشه‌ویستی و ناسكی له ڕۆحتایه نه‌ك له‌ڕوتا، ئه‌ی ژن…
ئه‌ی ژن خۆت بناسه، نه‌كه‌ی گه‌وهه‌ره گرانبه‌هاكه‌ت به‌ئاسانی بفرۆشیت، ئێمه‌ی پیاو له بچوكی خۆمانه‌وه وه‌ك گورگ په‌لامار ده‌ده‌ین، ئێمه‌ی پیاو له‌تا و جه‌سته‌ی ژن ژنمان بیرچۆته‌وه، ئێمه‌ی پیاو تۆ هه‌رزان فرۆش ئه‌كه‌ین، بازار ئێمه هه‌زاران شتی بچوكی تیایه. نه‌كه‌ی خۆت بفرۆشیته كه‌س به ئێمه ، ئێمه تۆ ناناسین ، ئه‌ی تۆ له‌بری خۆت كێ ئه‌ناسیت ؟
تشرینی دووه‌م 28, 2009


silaw u rez mamosta hawbir kameran: babeteki zor jiwane , zor pend u wanei jiwan u giringi tedaye.
serkeutw bit
heshw kemal
Finland
Dast u chawt xo6 bn ba rasty babatakat zor qa6ang u baswd bw la haman katda sarkawtw byt.
slaw
zor supas bo ewa hiwadarm babataka basud bet bo birxstnawai rezi afrat lai hamwan.
om.slaweki taibat u garm pesshkash ba mamostai aziz u xoshawistm mamosta hawbir . hiwai taman drezhi u mandu nabunit arz dakam u dastxoshi babata jwanakantan le dakam. mamosta gian zor pem xosha ka dar barai chand babatekawa lagal janabta paiwandi bkam u zor hawlishm dawa bas namtwaniwa tkaia katek dabnen ka btwanm paiwanditan pewa bkam. kateki shad u pr la baxtawari bo janabt. zana
Kaka Zanai aziz slaw
zor supas bo to, ama Eaili mna harkat wistt paiwandi bkain:
B.hawbir@yahoo.com
Govariyoga@mail.com
zor supas bo nusinakat zo jwana ama zhnakan bixwnawa awanda laxo bay abn bajorek hisabman bo nakan balam mamosta tkaya to zek la xrapakanishyan bas bka harwa ka bashiyakani bas akayt
zor swpas ba raste to xot gawrait xot barezet kaK HAWBER ama rastiaka enkare le nakre zor tawawa gar to bast nakrdaya hande piaw awna baxeln am shtana asharnawa.la katekda xoyan la dlawa hast bam rastia akan .aw bareza ale xrapayan haya kas nya nuqsane nabet tanha xwae gwra be kamw kwria.enja komalga wa la afrat akat ka hastw hoshe xoe la dast bdatw bbeta qwrbane daste xrapa karan . zor swpas bo am babata grnaga
ده‌سته‌کانت خۆش بێت به‌رێز هاوبیر کامه‌ران
بابه‌ته‌که‌ت زۆر جوانه نه‌ک له به‌رئه‌وه‌ی من ئافره‌تم و تۆ وه‌سفی ئافره‌تت کردووه زۆر به جوانی ، به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی جوان باست له دروست بون و گه‌وره‌ی و رێزی دروست کراوێک له دروست کراوه‌کانی خوای گه‌وره‌ت کردووه،
به‌رێزت زۆر ووردو جوان و فه‌لسه‌فی یانه کاڵای پر به باڵات بۆ ئافره‌تان دوریوه له‌م بابه‌ته‌دا ،ده‌ست خۆش بۆ ئه‌و سه‌رنج و تێروانین و خوێندنه‌وه‌یه‌ت بۆ ئافره‌ت ،دیاره زۆر که‌من ئه‌و که‌سانه‌ی له کۆمه ڵگای ئێمه‌دا به‌م شێوه‌یه هه‌ستیان به‌و گه‌وره‌ی و جوانی و رێز و شته شاراوانه‌ی ناو ناخی ئافره‌ت کردبێت ،
ئافره‌ت سه‌رچاوه‌یه‌که بۆ به‌رده‌وامی ژیان به‌ڵام وه‌ك به‌رێزت له کۆتای بابه‌ته‌که‌دا ئاماژه‌ت به دوو شتی زۆر گرنگ داوه ئه‌ویش
1- جوانی ئافره‌ت ته‌نها له روخساردا نی یه به‌ڵکو جوانی ده‌رون و ناخ سه‌رتۆپی جوانی یه‌کانه ،من لێره‌دا %100 له‌گه‌ڵ ئه‌م قسه‌یه‌ی به‌رێزتم
ئه‌و ووته‌یه‌م به بیر که‌وته‌وه که ده‌ڵێت {نزیک مه‌به‌ره‌وه له‌و پیاوه‌ی هه‌مو جوانی یه‌که‌ی ساماناکه‌یه‌تی ،وه له‌و ئافره‌ته‌ی هه‌مو ساماناکه‌ی جوانی یه‌که‌یه‌تی }
بۆیه جوانی ناوه‌رۆک گرنگترین خاڵه که پێویسته له که‌سایه‌تی ئافره‌ت دا هه‌بێت .
2- ئه‌و خاڵه‌ی که به‌رێزت فه‌رموته ئه‌ی ژن خۆت بناسه نه‌که‌ی گه‌وهه‌ره گران به‌هاکه‌ت به ئاسانی بفرۆشیت ، به‌راستی به‌راستی ئه‌م خاڵه زۆر جوانه زۆر گرنگه که قه‌دری ئه‌و که‌سایه‌تی یه بگرین که به ته‌مه‌نێکی زۆر دروستی ئه‌که‌ین به ماندوبونێکی گه‌وره دروست کردنی ئه‌و که‌سایه‌تی یه هه‌ندێ جار له دروست کردنی ده‌وڵه‌تێک قورستره به‌ڵام ئه‌گه‌ر دروستت کرد ئه‌توانی دوای شۆرشێکی گه‌وره‌ی پێ بکه‌ی .
هیوادارم ئه‌م بابه‌ته بتوانێت دوو چینی کۆمه‌ڵگا به ئاگا بێنێته‌وه
1- ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که ئیراده‌یان له ده‌ست داوه‌و خۆێان به لاواز‌و بێ هێزو بێ به‌رنامه‌و دوا که‌وت و له شه‌مه‌نه‌فه‌ری ژیان ئه‌زانن ،وا ئه‌زانن ئه‌وان ناتوانن جێ ده‌ستیان به دیار بخه‌ن له کۆمه‌ڵگادا
وه چینی دووه‌م
2- ئه‌و پیاوانه‌ی که ده‌رکیان به قه‌درو رێز‌و گه‌وره‌ی ئافره‌ت نه‌کردووه تا ئێستا
ئافره‌ت به بونه‌وه‌رێکی ساده‌و بێ هێزو بێ ده‌سه‌ڵات و بێ توانا ناو ئه‌به‌ن
دوباره ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته جوانه
کۆتای قسه‌کانم به ووته‌یه‌کی (حکیم ) دێنم که ده‌ڵێت
{جوانترین زه‌رده‌خه‌نه‌کانی ئافره‌ت :زه‌رده‌خه‌نه بۆ خۆشه‌ویسته‌که‌یه‌تی ،که‌خۆشه‌ویسته‌که‌ی فێری خۆشه‌ویستی ئه‌کات ،وه زه‌رده‌خه‌نه بۆ مناڵه‌که‌ی که مناڵه‌که‌ی فێری مانای دایکایه‌تی ئه‌کات }
سه‌رکه‌وت و بیت و به‌رده‌وام بیت
له‌نیا /ئه‌مه‌ریکا
xatu lanya slaw.
supas bo tebinyakat, barasti bbura lawai ka namtwaniwa ba tawawi basi gawraii Me bkam lam babatada, aqli kurtbinu wshai nakaml har awanda redadan.
baz, awa .. slaaw
supas bo ewash, balam chaku xrap paiwandi ba krdawawa haya nak wjudi aw drustkrawa, zh yan afrat be aiba, balam agar xrapai krd wak pyaw awa baw esha dawtret xrap nak ba zhn…
disan zor supas bo ewai aziz
slaw kak hawber am babatat awna sarnj rakesha hamw roje bema sar xat dwbara aexwenmaw zor xosha dastakant xosh bo walamakat zor rasta .zor swpas bo am mallpara pr swdw pr bayaxa abe hawlakantan barz ra bgeren he hamw nwsarakan chwnka hamw babate zor zor zor bash anwsn dastan xosh .hewae sarkawtn bo hamwtan